پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
لێكوڵینه‌وه‌ی دووه‌م: هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره و جۆره‌كانی
< كوردي - كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
المبحث الثاني: الشرك وأنواعه
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
لێكوڵینه‌وه‌ی دووه‌م: هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره و جۆره‌كانی
ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌خۆ گرتووه :
1)پێناسه‌ی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره .
2)به‌شه‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان .
3) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره .
4)پێناسه‌ی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره .
5)مه‌ترسی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی .
6)جۆره‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره .
7) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك و جۆره‌كانی .
8)پێناسه‌ی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك .
9)جۆره‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك .
10)مه‌ترسی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی .
11)جیاوازی نێوان (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره و بچووك .
12)سه‌ردانی گۆڕه‌كان .
13) به‌شه‌كانی سه‌ردانی گۆڕ.
14) سه‌ردانی سوننه‌تانه‌ی و ئادابه‌كانی .
15)سه‌ردانی بیدعیانه .
16) سه‌ردانی شیركی .
17)دوو ڕووی و جۆه‌كانی .
18)مانا و مه‌به‌ستی دوو ڕوویی .
19) جۆره‌كانی دوو ڕوویی .
20)جادو و فڕوفێڵ وهه‌ندێ شتی تر .
21)هه‌قیه‌قه‌تی جادو .
22)ئایا جادو كاریگه‌ری هه‌یه ؟
23)زیانی جادو له‌سه‌ر تاك .
24)حوكمی جادو و جادوگه‌ران .
25)چۆن خۆت ده‌پارێزیت له جادو ؟
(شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان و به‌شه‌كانی
(شرك): بریتیه له بڕیاردان و دانانی هاوه‌ڵ بۆ خوای گه‌وره .
به‌شه‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا:
هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا دوو به‌شه :
یه‌كه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره (الشرك الاكبر).
پێناسه‌كه‌ی : ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار بده‌یت له په‌روه‌ردگاریه‌تی، یان له په‌رستنی، یان له‌ناو صیفهتهكانیدا( ).
له پێناسه‌كه‌یدا وتوویشیانه : بریتیه له‌وه‌ی هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار بده‌یت و لێی بپاڕێیته‌وه و داوای لێ بكه‌یت، چۆن له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێیته‌وه و داوای لێ ده‌كه‌یت، یان لێی بترسیت وه‌ك چۆن له‌خوا ده‌ترسیت، یان ڕجا و ئومێدت پێی هه‌بێت و خۆشت بووێت وه‌ك خۆشه‌ویستنی خوای گه‌وره، یان هه‌ر جۆره په‌رستنێكی تری بۆ بكه‌یت له‌و په‌رستنانه‌ی كه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت.
كاتێك كه ده‌ڵێین: (هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار بده‌یت له په‌روه‌ردگاریه‌تی) واتا: باوه‌ڕت وابێت كه ئه‌و شته‌ی كراوه به‌هاوه‌ڵی خوا وه‌ك خوای گه‌وره خالق و به‌دیهێنه‌ره، یان خاوه‌نی ڕزق وڕۆزی و ژیان و مردن و صیفهتهكانی تری پهروهردگاریهتیه، وه كاتێك ده‌ڵێین : (هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار بده‌یت له په‌رستنی دا) واتا : جگه له‌خوای گه‌وره یان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا شتێكی تر بپه‌رستیت، كڕنووش و سوژده‌ی بۆ ببه‌یت، یان ئاژه‌ڵی بۆ سه‌رببڕیت و نهذری بۆ بكه‌یت، وه لێی بپاڕێیته‌وه وهاواری بۆ به‌ریت، وه كاتێكیش ده‌ڵێین: (هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار بده‌یت له ناو و صیفهتهكانیدا) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه: ناوێك یان صیفهتێك له‌ناو و صیفه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره بده‌یت به شتێكی تر جگه له‌خوا، وه‌ك داتاشینی ووشه‌ی(اللات) له ناوی (الاله) یان (العزی) له (العزیز)، یاخود شوبهاندن و لێكچواندنی دروستكراوه‌كانی خوا به خالق وبهدیهێنهری ئاسمانه‌كان و زه‌وی (خوا په‌نامان بدات) .
مه‌ترسی هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره :
هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره، خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار هه‌رگیز لێی خۆش نابێت، به ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت له‌و تاوانه گه‌وره‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوا و بمرێت ئه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘﮊ ( ) واتا: بێگومان هه‌رگیز خوا له‌دانانی هاوبه‌ش بۆی نابوورێت وخۆش نابێت، به‌ڵام غه‌یری هاوبه‌ش بڕیاردان له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه خۆی بیه‌وێت، هه‌ركه‌سێك هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستیی درۆ‌و گوناهێكی گه‌وره‌ی كردووه .
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م جۆره‌ی هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشتههڵدهكهن له فێربوونی بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وكهمتهرخهمن له بواری یه‌كخواپه‌رستی، و هه‌وڵناده‌ن فێری هه‌قیه‌قه‌ت و ڕاستیه‌كه‌ی ببن، له‌هه‌مان كاتدا نایانه‌وێت فێری ئه‌و شتانه ببن كه ئیسلامه‌تی مرۆڤی موسڵمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، و خراپی ده‌كه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵێ كار و گوفتار و باوه‌ڕ هه‌ن ئیسلامه‌تی ههڵدهوشێننهوه و خراپی ده‌كه‌ن، وه هه‌رچی كار‌و كرده‌وه‌ی چاك وباشی مرۆڤیشه هه‌ر هه‌مووی له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌یسڕنه‌وه .
جۆره‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره :
1) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی په‌رستن وعیباده‌ت : ئه‌میش به‌وه ده‌بێت شتێك له‌و په‌رستنانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ كه‌سێك یان شتێكی تر بكرێن، وه‌ك پاڕانه‌وه له‌غه‌یری خوای گه‌وره، یان نه‌ذر و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ جگه له‌خوا، یان كڕنووش و سوژده بردن بۆ غه‌یری خوا، یان هه‌رجۆره په‌رستنێكی تر كه بۆ خوا ده‌كرێت، بۆ كه‌سێكی تر ئه‌نجام بدرێت .
2) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی خۆشه‌ویستی : ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت هاوبه‌شێك بۆ خوای گه‌وره دابنرێت، وه‌ك ئه‌ویش خۆشت بووێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮊ ( ) واتا : هه‌ندێ له خه‌ڵكی هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێنافكرن تاخوا به‌ته‌نها بپه‌رستن، هێشتا چه‌ند هاوتا و چه‌ند هاوبه‌شێكی بۆ داده‌نێن , خۆشیان ده‌وێن وه‌ك خۆشه‌ویستی خودا، واتا: ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده بت و به‌رنامه‌كانیان خۆش ده‌وێت .
3) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی هه‌واو و ئاره‌زوو : ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت كه‌سێك هه‌وا وئاره‌زوه‌كانی خۆی پێش بخات به‌سه‌ر طاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌دا ، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی له‌و شتانه‌دا پێش خستن كه بێباوه‌ڕی وشرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، ئه‌وه بێگومان ده‌چێته چوار چێوه‌ی شرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕیه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی له ئوممه‌تی ئیسلام ده‌خاته ده‌ره‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی له‌و شتانه‌دا بوو كه گوناهو تاوان بوون وپێشی خستن به‌سه‌ر خوای گه‌وره و فه‌رمانه‌كانیدا، ئه‌وه به گوناهو تاوان داده‌نرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی پێی له ئوممه‌تی ئیسلام ناچێته ده‌ره‌وه، چونكه هه‌موو تاوان و گوناهێك له‌رێگه‌ی هه‌وا و ئاره‌زوه‌كانی مرۆڤه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی:
ﮋ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﮊ ( ) واتا : ئایا نا‌بینیت ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێن نه‌فسی به‌دکردار که‌وتووه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له لادان و سه‌رکه‌شی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت ؟ خه‌مت نه‌بێ بۆ کوێ ده‌چن؟).
هه‌ر به‌هۆی هه‌واو وئاره‌زوو و نه‌فسی به‌دكاره‌وه‌یه مرۆڤ ده‌كه‌وێته ناو سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌وه، له بیدعه و هاوه‌ڵ بڕیاردان وسه‌رجه‌م تاوانه‌كانی تریش، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن هه‌وا و ئاره‌زوو و نه‌فسی ده‌كه‌وێت چاك و خراپ له‌یه‌ك جودا ناكاته‌وه، هه‌موو شتێك به ته‌رازووی ئاره‌زوه‌كانی ده‌پێوێت .
4) (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردانی طاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی : ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی و طاعه‌تی كه‌سێك بكات لهحهڵاڵكردنی ئه‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره حه‌رامی كردوون، یان له حه‌رامكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی كردوون، چونكه ئه‌م جۆره له‌گوێڕایه‌ڵی كردن به شیرك وهاوهڵ بڕیاردان داده‌نرێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﮊ ( ) واتا : (ئایا ئه‌و بێباوهڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵ بڕیارده‌رانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابن و پێی ڕازی بن (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن) , هه‌روه‌ها فهرمــــوویهتی : ﮋ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞﮊ ( ) واتا : (گاور‌و جووله‌كه‌كان) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن) ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن .
له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌سه‌ر هاتی عه‌دی كوڕی حاته‌م هاتووه كه ڕیوایه‌تی كردووه و ده‌ڵێت : « أَتَيْتُ النَّبِىَّ وَفِى عُنُقِى صَلِيبٌ مِنْ ذَهَبٍ. فَقَالَ: { يَا عَدِىُّ اطْرَحْ عَنْكَ هَذَا الْوَثَنَ }، وَسَمِعْتُهُ يَقْرَأُ فِى سُورَةِ بَرَاءَةَ:ﮋ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﮊ قَالَ : { أَمَا إِنَّهُمْ لَمْ يَكُونُوا يَعْبُدُونَهُمْ وَلَكِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا أَحَلُّوا لَهُمْ شَيْئًا اسْتَحَلُّوهُ وَإِذَا حَرَّمُوا عَلَيْهِمْ شَيْئًا حَرَّمُوهُ، فقال : فتلك عبادتهم } ( ) واتا : عه‌دی كوڕی حاته‌م ده‌ڵێت : هاتم بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا وخاچێكم له‌زێر له ملدا بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ی عه‌دی ئه‌و بته له‌ملت فڕێده، ئه‌مجا گوێم لێ بوو له سوره‌تی به‌ڕائه‌تی خوێند، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : (گاور‌و جووله‌كه‌كان) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا، عه‌دی ده‌ڵێت : به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وانیان نه‌ده‌په‌رست، هێنده هه‌بوو كاتێك شتێكیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كردن ئه‌وانیش به حه‌ڵاڵیان داده‌نا، وه كاتێك شتێكیشیان له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كردن ئه‌وانیش به حه‌رامیان داده‌نا، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی : ده‌ی ئه‌وه په‌رستن بۆ ئه‌وانه .
دووه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك و جۆره‌كانی :
هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك : ئه‌و جۆره هاوهڵدانانهی كه له ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تدا به شیرك وهاوهڵ بڕیاردان ناوزه‌د كراون، به‌ڵام ناگه‌نه ئاستی هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره .
جۆره‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك :
سوێند خواردن به غه‌یری خوا، ڕیا و ڕوپامایی، یان كه‌سێك بڵێ : ئه‌گه‌ر خوا و جه‌نابت بتانه‌وێت، یان ئه‌گه‌ر خوا و فڵان كه‌س نه‌بوونایه، هه‌روه‌ها به‌دوای زانست گه‌ڕان و فێربوونی ته‌نها له‌به‌ر مووچه و دامه‌زراندن وبڕوانامه بێت، نه‌ك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، یان فێربوونی زانست له‌به‌ر ڕیا و سومعه‌ت و ڕوپامایی خه‌ڵكی، نمونــــهی تری له‌م شێوه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئیخلاصدا یه‌ك ناگرنه‌وه .
مه‌ترسی هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی :
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كه‌وێته ناو هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌وه به هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه، به‌ڵام هێنده هه‌یه شایسته‌ی سزای سوتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خه، و ئه‌و كه‌سه‌ش ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لێ نه‌كات، له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره تاوان و هاوه‌ڵ بڕیاردانه جێگای ئه‌وه نییه به سووك سه‌یر بكرێت، چونكه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه قوتابی زانسته شهرعیهكانن كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌م جۆره تاوانه‌وه (خوا په‌نامان بدات) چ جای خه‌ڵكی تری نه‌خوێنده‌وار، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وتوه‌ته ناو ئه‌م جۆره هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌وه ئاگاداری خۆی نه‌بێت وته‌وبه‌ی لێ نه‌كات سه‌رده‌كێشێت بۆ شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی بێباوه‌ڕ ده‌كات، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگاداربین و خۆمانی لێ بپارێزین .
به‌شه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك :
هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
1)هاوه‌ڵ بڕیاردانی ئاشكرا و دیار .
2) هاوه‌ڵ بڕیاردانی په‌نهان و نادیار .
یه‌كه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی ئاشكرا و دیار :
ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
1) هاوه‌ڵ بڕیاردان له كاروكردهوهدا .
2) هاوه‌ڵ بڕیاردان له قسه و گوفتاردا .
هاوه‌ڵ بڕیاردان له كاروكردهوهدا : وه‌ك له‌ده‌ستكردن ولهمل كردنی هه‌ڵقه و په‌ت و ده‌زوو و هاوشێوه‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌ڵواسینی نووشته و موورو و تهڵاسم به بڕوای ئه‌وه‌ی گوایه له‌چاو وجنۆكه و نه‌خۆشی و به‌ڵا و موصیبه‌ت و ئه‌م شتانه ئه‌و كه‌سه ده‌پارێزن، ئه‌مه‌ش گومانی تێدا نییه شیرك وهاوهڵ بڕیاردانی بچووكه، به‌ڵام به‌مه‌رج : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كات باوه‌ڕی وابوو ئه‌م شتانه خۆیان بۆ خۆیان سوود و زیان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه ده‌بێته شیرك وهاوهڵ بڕیاردانی گه‌وره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ڕی وابوو ته‌نها ئه‌و شتانه هۆكاری هێنانی سوود و زیانن، ئه‌وه ئه‌م كه‌سه شتێكی كردووه به هۆكاری سوود و زیان به‌خشین كه له ڕاستیدا هیچ هۆكار نین، ئه‌مه‌ش به هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك هه‌ژمار ده‌كرێت .
هاوه‌ڵ بڕیاردان له قسه و گوفتاردا : وه‌ك سوێند خواردن به غه‌یری خوا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك سوێند به باوكی بخوات، یان به باپیری، یان به كه‌عبه، یان به‌ژیانی خۆم، یان به ژیانی فڵان كه‌س، یان ته‌نانه‌ت سوێند خواردن به پێغه‌مبه‌ر ، یان هه‌ندیك كه‌س فێربوون ده‌ڵێن : له‌سایه‌ی فڵان كه‌سه‌وه بارانمان بۆ باری، یان بڵێیت : ئه‌گه‌ر خوا و جه‌نابت بتانه‌وێت، یان بڵێ : ئه‌گه‌ر قاز یان سه‌گه‌كه به‌ماڵدا نه‌بوایه دزیمان لێ ده‌كرا، چه‌ند قسه و گوفتارێكی تر كه جێگای ئه‌وه نییه باسی هه‌موویان بكه‌ین .
دووه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی په‌نهان و نادیار :
مه‌به‌ست لێی ئه‌و شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌یه كه په‌یوه‌ندی به مه‌به‌ست و نیهتهكانهوه هه‌یه، ئه‌م جۆره‌ش له شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان خه‌ڵكی زۆر دووچاری ده‌بن، كه‌سانی زانا وشاره‌زا لێی پارێزراو نه‌بوون، چ جای كه‌سانی نه‌خوێنه‌وار و نه‌شاره‌زا له‌دین، مه‌گه‌ر كه‌سانێك نه‌بن خوای گه‌وره به ڕه‌حمی خۆی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵ كردبن، به‌ڕاستی ئه‌م جۆره وه‌ك ده‌ریای بێ كه‌نار وایه، زۆر به‌ناو خه‌ڵكیدا به‌ربڵاوه .
جیاوازی نێوان هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره و بچووك
هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك
خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هه‌میشه‌یی له‌ناو ئاگردا ده‌مێنێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هه‌میشه‌یی له‌ناو ئاگردا نامێنێته‌وه
هه‌رچی كاروكرده‌وه‌ی چاكه هه‌یه به‌یه‌كجاری هه‌مووی له‌ناو ده‌بات و ده‌یانسڕێته‌وه كاروكرده‌وه‌ی چاكه به‌یه‌كجاری هه‌مووی له‌ناو نابات و نایسڕێته‌وه
خاوه‌نه‌كه‌ی خوێن و ماڵی حه‌ڵاڵ ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی خوێن و ماڵی حه‌ڵاڵ نابێت
خوای گه‌وره به ته‌وبه‌ی پێش مردن نه‌بێت هه‌رگیز لێی خۆش نابێت . خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ژێر وویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌دایه، ئه‌گه‌ر وویستی سزای ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر وویستیشی له‌سه‌ر بێت لێی خۆش ده‌بێت .
سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان :
خوای گه‌وره ڕێگای داوه به به‌نده‌كانی كه سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بن بۆلای خۆی، وه هه‌روه‌ها وه‌ك دڵدانهوهیهكیش بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیانه‌ی دێته ڕێگای له دونیادا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كاتێك ڕێگایشی داوه به‌سه‌ردانی گۆڕ و گۆڕستانه‌كان، ئه‌وه‌شی بۆ ڕوونكردوینهتهوه كه هه‌ندێك سه‌ردان هه‌یه بۆلای گۆڕه‌كان دروست نییه، جا كه‌واته با بزانین كامه‌یان ڕێگای پێدراوه و مه‌شروعه ؟ وه كامه‌یان ڕێگای لێگیراوه و نامه‌شروعه ؟
به‌شه‌كانی سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان:
سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان سێ به‌شن :
1)سه‌ردانی كردنێكی دروست و شه‌رعی
2)سه‌ردانی كردنێكی بیدعی وداهێنراو .
3) سه‌ردانی كردنێكی شیركی .
یه‌كه‌م : سه‌ردانی كردنێكی دروست و شه‌رعی یان سوننه‌تی :
ئه‌و سه‌ردانی كردنه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا رێگای پێداوه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه : عن بريدة عن النبي قال: { كنت قد نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها، فإنها تذكركم الآخرة }( ) واتا: بوریده (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: من پێشتر قه‌ده‌غه‌م لێ‌كردن له‌سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان، ئێستا ئیتر سه‌ردانیان بكه‌ن، چونكه دواڕۆژتان وه بیر ده‌هێننه‌وه .
ئادابی سه‌ردانی كردنی گۆڕستان :
أ) ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته سه‌ر گۆڕ و گۆڕستانه‌كان نیه‌تی ئه‌وه بێت دواڕۆژ وناو گۆڕی بكه‌وێته‌وه بیر، و په‌ند وئامۆژگاری لێوه‌ربگرێت، تاوه‌كو به‌كار وكرده‌وه‌ی چاكه خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گاته ئه‌و شوێنه .
ب) مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه، نزا وپاڕانه‌وه بۆ خۆی و مردووی موسڵمانیش بكات .
ج) نابێت زیاره‌تكردنی گۆڕه‌كان (شد الرحال) ی بۆ بكرێت واتا : نابێت كۆڵ و باری بۆ كۆبكرێته‌وه و سه‌فه‌ری بۆ بكرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی له‌وه‌ها كارێك كردووه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : عن أبي سعيد الخدري قال : قال رسول الله : { لاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلاَّ إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ مَسْجِدِي هَذَا وَمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَسْجِدِ الأَقْصَ }( ) واتا : كۆڵ وبارتان مه‌پێچنه‌وه بۆ سێ جێگا نه‌بێت : بۆ ئه‌م مزگه‌وته‌ی من، و بۆ مزگه‌وتی حه‌رام و بۆ مزگه‌وتی ئه‌قصی نه‌بێت.
دووه‌م : سه‌ردانی كردنێكی بیدعی و داهێنراو :
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانی كردنه‌ش ئه‌و سهردانیهیه كه ئه‌و كه‌سه ڕه‌چاوی ئه‌و ئادابانه نه‌كات كه باسمان كردن، وه به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت، بۆ نموونه مه‌به‌ستی له سه‌ردانی كردنی گۆڕ و گۆڕستانه‌كان، نزا و پاڕانه‌وه بێت یان نوێژكردن بێت له‌سه‌ریان، یان به نیه‌تی مانه‌وه و ئیعتكاف كردن بێت لای ئه‌و گۆڕانه، یان به‌مه‌ستی ئه‌وه بێت خاوه‌نی ئه‌و گۆڕانه بكاته وه‌سیله و هۆكاری پاڕانه‌وه لای خوا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ بڵێ : ئه‌ی خوایه من به پله وپایه‌ی ئه‌م خاوه‌ن گۆڕه داوات لێ ده‌كه‌م، یان به پله وپایه‌ی هه‌ر كه‌سێكی تری ئاماده نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌م كه‌سه واده‌زانێت كه داوا و پاڕانه‌وه‌ی له‌غه‌یری خوا نه‌كردووه، یان جگه له‌خوا كه‌سێكی تری نه‌په‌رستووه، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه با چاك بزانێت به‌جۆرێك خه‌ریكی په‌رستنی خوایه كه خوای گه‌وره به‌و جۆره داوای له به‌نده‌كانی نه‌كردووه یبپهرستن، به‌ڵكو بیدعه‌ی كردووه له‌دیندا، و سنوور به‌زێنی كردووه له پاڕانه‌وه‌كانیدا، به‌جۆرێك له‌خوا پاڕاوه‌ته‌وه كه خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ نه‌كردووه و پێی ڕازی نییه .
سێهه‌م : سه‌ردانی كردنێكی شیركی :
به‌وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و گۆڕ و گۆڕستانانه ده‌كات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خاوه‌ن گۆڕه‌كه بێت، به‌مانایه‌كی تر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بچێت له‌خاوه‌نی ئه‌و گۆڕه بپاڕێته‌وه، كه سوودی پێ بگه‌یه‌نێت یان زیانی لێ دوور بخاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه بپاڕێته‌وه كه شیفای نه‌خۆشێكی بۆ بدات، یان كه‌سێكی وون بووی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، یان مناڵێكی پێ ببه‌خشێت، یان له‌كاتی نه‌هامه‌تی و ناخۆشیدا ئاگای لێی بێت، یان داوای هه‌ر پێداویستیه‌كی تری لێ بكات، هه‌ر كه‌س به‌م شێوه‌یه بكات، ئه‌وه بێگومان كه‌وتوه‌ته ناو شیرك وهاوهڵ بڕیاردانی گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره هه‌رگیز لێی خۆش نابێت، به‌وه نه‌بێت ته‌وبه‌ی یه‌كجاری لێ بكات و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری جارێكی تر .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠﮊ ( ) واتا : هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ لــه سته‌مکارانیت ١٠٦ ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﮊ ( ) واتا : كێ له‌و كه‌سه گومڕاتره جگه له خوا شتێك بپه‌رستێت، كه تا رۆژی قیامه‌ت به ده‌نگیه‌وه نایه‌ت و وه‌ڵامی دوعا و پاڕانه‌وه‌ی ناداته‌وه , ئه‌وانه له‌په‌رستن و هاوارهكهش بێ ئاگا و غافڵن، چونكه دار‌و به‌رد وه‌ڵامیان له كوێ بوو؟ .
دوو ڕوویی و جۆره‌كانی
مانای دوو ڕوویی :
دوو ڕوویی : واتا: ده‌رخستن و ئاشكرا كردنی خێر وچاكه، و شاردنه‌وه و په‌نهان كردنی شه‌ڕ و خراپه، به مانایه‌كی تر، ده‌رخستنی ئیمان و باوه‌ڕ، و شاردنه‌وه‌ی كوفر و بێباوه‌ڕی، سوره‌تی ته‌وبه كه به سوره‌تی ئابڕوبه‌ر وفهضح كردن ناونراوه، هه‌رچی ئه‌وه‌ی ئه‌هلی نیفاق و دوو ڕووه‌كان له‌سه‌ری بوون ئاشكرای كرد و ڕوونی كرده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر وباوه‌ڕداران، وه موسڵمانانی ئاگادار كرده‌وه له‌و فڕوفێڵ و خراپه و خراپه‌كاریه‌ی كه به‌رامبه‌ریان هه‌یانه، له ڕق و كینه ودوژمانیهتی .
جۆره‌كانی دوو ڕوویی :
دوو ڕوویی ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه، گه‌وره و بچووك :
یه‌كه‌م: دوو ڕوویی گه‌وره : مه‌به‌ست پێی دوو ڕووییه له بیروباوه‌ڕدا، ئه‌ویش ده‌كرێت به شه‌ش به‌شه‌وه :
1) له‌دڵه‌وه به‌درۆزانین و باوه‌ڕ نه‌كردن به پێغه‌مبه‌ر .
2) بــهدرۆزانین وباوه‌ڕ نه‌كردن به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌شه‌ریعه‌ت هێناویه‌تی .
3) ڕق بوونه‌وه له پێغه‌مبه‌ر .
4) ڕق بوونه‌وه له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تی .
5) خۆشحــاڵ بــوون به شـكستی ونسـكۆی ئاینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر.
6) ناڕه‌حه‌ت بوون به سه‌ركه‌وتنی ئاینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر .
دووه‌م : دوو ڕوویی بچووك : مه‌به‌ست پێی دوو ڕوویی كرده‌وه‌كانه، ئه‌ویش به تاوان و گوناهی گه‌وره ناوزه‌د ده‌كرێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی پێی له‌دین ده‌رناچێت .
هه‌ندێك له‌جۆره‌كانی دوو ڕوویی بچووك :
1) درۆ كردن .
2) غه‌در كردن .
3) خیانه‌ت كردن له سپارده و ئه‌مانه‌ت .
4) په‌یمان شكێنی .
5) ناكۆكیه‌ك كه سنوور شكێنی به‌دوادا بێت .
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی:
{ آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلاَثٌ: إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ". وفي رواية : "وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ( )، } ( ) واتا : نیشانه‌كانی دوو ڕوو سیانن : كاتێك قسه ده‌كات درۆ ده‌كات، وه كاتێك په‌یمان ده‌دات نایباته سه‌ر، وه كاتێك سپارده‌یه‌كی لادادهنرێت خیانه‌تی لێ ده‌كات، لهڕیوایهتێكی تردا هاتووه : هه‌ركاتێك ناكۆكیه‌كی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا سنوور شكێنی ده‌كات .
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی دوو ڕوویی، دواكه‌وتن له نوێژی به‌یانی و نوێژی خه‌وتنان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا به‌بێ هیچ عوزر و بیانویه‌كی شه‌رعی، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : { أَثْقَلَ الصَّلاَةِ عَلَى الْمُنَافِقِينَ صَلاَةُ الْعِشَاءِ، وَصَلاَةُ الْفَجْرِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهِمَا, لأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا...} ( ) واتا : قورسترین نوێژ له‌سه‌ر دوو ڕووه‌كان نوێژی خه‌وتنان و نوێژی به‌یانی یه، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چی خێر وپاداشتێكی تێدایه، ئه‌گه‌ر به گاگۆڵكێش بوایه ده‌هاتن بۆی .
جادوو و فڕوفێڵ كردن وچه‌ند شتێكی دیكه
یه‌كه‌م : هه‌قیقه‌تی جادوو .
جادوو بوونی هه‌یه و ڕوو ده‌دات، چونكه ئه‌گه‌ر بهاتایه جادوو ڕووی نه‌دایه و هه‌قیقه‌تی نه‌بوایه، له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌ی لێ نه‌ده‌كرا، و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیش له‌و كه‌سه نه‌ده‌كرا كه خه‌ریكی جادوو كردنه، وه له‌دونیا و دواڕۆژیشدا سزای سه‌ختی بۆ دیاری نه‌ده‌كرا، و خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی نه‌ده‌كرد كه په‌نا به‌خۆی بگرین له‌و كه‌سانه‌ی كه جادوو ده‌كه‌ن، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا بۆی باس كردووین كه جادوو له‌سه‌رده‌می فیرعه‌وندا هه‌بووه، وه فیرعه‌ون زۆر هه‌وڵیداوه كه به‌جادوو به‌رامبه‌ر موعجیزه‌كانی موسی پێغه‌مبه‌ر بوه‌ستێ .
دووه‌م : ئایا جادوو كاریگه‌ری هه‌یه ؟
به‌ڵێ جادوو كاریگه‌ری هه‌یه، جادوو هه‌یه خه‌ڵك نه‌خۆش ده‌خات، وه هه‌یانه خه‌ڵكی ده‌كوژێت، وه هه‌یانه بیر و هۆش له‌سه‌ر خۆی ناهێڵێت، وه هه‌یانه چاوبه‌ست له‌خه‌ڵكی ده‌كات، وه جادوویش هه‌یه نێوانی ژن و مێرد تێك ده‌دات و له‌یه‌كیان جودا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین جادوو به ته‌نها خۆی ناتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت به‌بێ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ، چونكه خوای گه‌وره خۆی خێر و شه‌ڕیشی دروستكردوه، گومانی تێدا نییه جادوویش له‌و شه‌ڕانه‌یه خوای گه‌وره دروستی كردووه، بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فهرموویــــهتی: ﮋ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇﮊ ( ) واتا: ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت .
سێهه‌م : زیانه‌كانی جادوو له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه :
زیانی جادوو له‌سه‌ر مرۆڤ : گومانی تێدا نییه زیانی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی دونیای و دینی مرۆڤ، به‌جۆرێك جادوو وا ده‌كات له‌مرۆڤ كه واز بهێنێت لهطاعهت و عیباده‌ته‌كانی و ده‌ست بداته سه‌ر پێچی خوای گه‌وره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه ده‌بینین هه‌ندێك به نه‌زانین و نه شاره‌زاییان بۆ ڕزگار بوونیان له‌زیانی جادوو ڕوو ده‌كه‌نه لای جادوو گه‌ر و فاڵچیه‌كان، پاشان به‌و هۆیه‌وه ده‌كه‌ونه ناو شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌وه بۆ خوای گه‌وره، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: { من أتى عرافاً أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد}( ) واتا : هه‌ركه‌سێك بچێت بۆلای فاڵچی و كاهنێك وئه‌وه‌ی ده‌یڵێت به‌ڕاستی بزانێت وبڕوای پێ بكات، ئه‌وا بێگومان بێباوه‌ڕ بووه به‌وه‌ی كه دابه‌زیوه بۆ سه‌ر محمد .
به‌ڵام شوێنه‌وار وكاریگه‌ریه دونیایهكانی له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشی ده‌خات، یان ده‌یكوژێت، یان سه‌رسام و سه‌رگه‌ردانی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك نازانێت خه‌ریكی چیه و چی ده‌كات، ژیانی لێ تاڵ ده‌كات و هه‌میشه دڵته‌نگ و خه‌مبار دیاره .
كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه : زۆر ڕوون و ئاشكرایه. چونكه تاك خشتێكه لهخشتهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، كاتێك بینیت كه تاكێك له تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووه، ئیتر ئوممه‌ت چۆن ئیصلاح ده‌بێت و به‌ره‌و پێش ده‌چێت، كاریگه‌ری جادوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه زۆر ڕوون و ئاشكرایه، به‌شێوه‌یه‌ك گومان و دوو دڵی ده‌چێنێت له‌دڵی خه‌ڵكی، و ڕق و كینه و حه‌سوودی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێك بزانێت فڵان كه‌سی ناسراوی جادووی لێكردووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی جادووه‌كه‌ی لێكراوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات له‌و كه‌سه‌ی جادووه‌كه‌ی لێكردووه، ئا لێره‌وه ئیتر خه‌له‌ل و درز ده‌كه‌وێته ناو كۆمه‌ڵگه‌وه، كوشتن وبڕین ودوژمانیهتی بڵاو ده‌بێته‌وه له‌نێوانیاندا، لهكۆتایشهوه ئاداب و ڕه‌وشته ئیسلامیه‌كان ده‌فه‌وتێن، كه پێشتر جێگه‌ی فه‌خر و شانازی ئوممه‌تی ئیسلامی بووه، ئه‌من و ئاسایش و دڵ ئارامی بار ده‌كات و له‌جێگه‌یدا ترس و دڵه ڕاوكێ و خۆشه‌ویستی تاوان چه‌كه‌ره ده‌كات و سه‌رهه‌ڵده‌دات .
چواره‌م : حوكمی جادوو و جادووگه‌ران :
حوكمی جادوو: خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا حوكمی داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه جادوو فێر ده‌بێت به كوفر و بێباوه‌ڕی، وه‌ك فـــهرمـــــــوویهتی : ﮋ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴﮊ( ) واتا : له‌هه‌مان كاتدا (هاروت و ماروت) هه‌ر كه‌سێكیان فێری جادوو ده‌كرد له سه‌ره‌تاوه پێیان ده‌گوت : ئه‌م كاره‌ی ئێمه ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌و فێر بوونی جیاكردنه‌وه‌ی (موعجیزه) و(سیحره) و له‌لایه‌ن خواوه نێردراوین، كه‌وابوو ئاگادار به! خۆت كافر مه‌كه و فێری جادوو نه‌بیت .
فێربوونی جادوو حه‌رامه، جا چی بۆ ئه‌وه بێت جادووی پێ بكات له‌خه‌ڵكی، یان فێری ببێت بۆ ئه‌وه‌ی له جادوو خۆی پێ بپارێزێت، پێغه‌مبه‌ریش فێربوونی جادووی به یه‌كێك له تاوانه گه‌وره و له‌ناوبه‌ره‌كان ژماردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی:{ اجتنبوا السبع الموبقات }( ) واتا : دوور بكه‌ونه‌وه له حه‌وت تاوانه لهناوبهرهكه، ئه‌مجا له‌ناو ئه‌وانه‌دا باسی جادووی كرد .
حوكمی جادووگه‌ریش: جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن حوكمی جادووگه‌ر له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا كوشتنه، ئه‌مه‌ش له‌هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه (خوایان لێ ڕازی بێت)، جوندوب (كه یه‌كێكه له‌هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : سزای جادووگه‌ر ئه‌وه‌یه به شمشێر بكوژرێت( ).
به‌جاله‌ی كوڕی عه‌بده ده‌ڵێت: عومه‌ری كوڕی خه‌تاب نووسی كه هه‌رچی ژن و پیاوی جادووگه‌ر هه‌یه بیكوژن، ئێمه‌ش سێ ژنی جادووگهرمان كوشت( )، هه‌روه‌ها له حه‌فصه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه (خوای لێ ڕازی بێت) كه فه‌رمانی كرد ئه‌و كه‌نیزه‌كه بكوژن كه جادووی لێ كردبـوو، ئه‌وه بوو پاشتر كوشتیان( ).
پێنجه‌م : چۆن خۆت ده‌پارێزیت له جادوو ( ) ؟
1) جێ به‌جێكردنی یه‌كخواپه‌رستی پاك‌و بێ خه‌وش وخاڵ بۆ خوای گه‌وره ، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت دڵی مرۆڤی باوه‌ڕدار ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به‌خوای گه‌وره و داماڵرێت له په‌یوه‌ست بوونی به غه‌یری خوداوه، وه دوور كه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو جۆره‌كانی شیرك و وهاوبه‌شی دانان بۆ خوای گه‌وره، وه خۆپاراستن له گوناهه گه‌وره و بچووكه‌كان، ئه‌م چاره‌سه‌ریانه‌ی باسمانكردن كاریگه‌ری گه‌وره و ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر خۆپاراستن له خراپه و خراپه‌كاری جادوو و جادووگه‌ران به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار .
2) ئیخلاص و خۆیهكلایكردنهوه بۆ خوای گه‌وره له په‌رستنه‌كاندا، چونكه ئه‌م كاره ڕێگای ڕزگار بوونه له شه‌یتان و شوێنكه‌وتوانی، خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا له‌م باره‌یه‌وه له‌سه‌ر زاری شه‌یتان فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮊ ( ) واتا: شه‌یتان وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه تۆ گومڕات كردم، واتا: له‌سه‌ر سوژده نه‌بردن بۆ ئاده‌م, مه‌رج بێت منیش گوناه و لاساری بۆ وه‌چه و نه‌وه‌كانی ئاده‌م له‌زه‌ویدا شیرین كه‌م, و گشتیشیان له‌رێی ڕاست گومڕاو سه‌ر لێشێواو بكه‌م ٣٩ جگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت(چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یــــادی تۆ ئاوه‌دانه، هـــه‌وڵ و کۆششی مـــن بۆ وێڵ کــردنیان نا ئاکامه).
3) پابه‌ندبوون به كۆمه‌ڵێ موسڵمانانه‌وه، پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: « من أراد بحبوحة الجنة فليلزم الجماعة؛ فإن الشيطان مع الواحد وهو من الاثنين أبعد »( ) واتا : هه‌ركه‌س ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی ده‌وێت با پابه‌ند بێت به كۆمه‌ڵی موسڵمانانه‌وه، چونكه شه‌یتان له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدایه و لهدووانهوه دوورتره .
4) پابه‌ند بوون و پارێزگاری كردن له نوێژه فه‌رزه‌كان وئهنجامدانیان به كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وت، به‌تایبه‌تی نوێژی به‌یانی و خه‌وتنان، چونكه كه‌مته‌رخه‌می كردن له ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان به‌كۆمه‌ڵ ئاسانكاری ده‌كات بۆ شه‌یتان تاوه‌كو به‌نده‌كان گومڕا و سه‌رگه‌ردان بكات .
5) پابه‌ندبوون به قورئان و سوننه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ خۆپاراستن له شه‌یتان، چونكه پابه‌ندبوون به قورئان و سوننه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و عه‌مه‌لی، هۆكارێكی زۆر باش و سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی مرۆڤ له جادووگه‌ران و فاڵچی وكاهینهكان، « روى ابن الجوزي بسنده عن الأعمش قال: "حدثنا رجل كان يكلم الجن، فقالوا: ليس علينا أشد م‌من يتبع السنة، وأما أصحاب الأهواء فإنا نلعب به‌م لعباً »( ) واتا: ابن الجوزی به‌سه‌نه‌دی خۆی له ئه‌عمه‌شه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه، و ده‌ڵێت: پیاوێك كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا ده‌كرد بۆی گێراینه‌وه، جنۆكه‌كان پێیان ووت: هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه گران و قورس نییه به‌لای ئێمه‌وه له‌و كه‌سه‌ی كه شوێن سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكانێك شوێن هه‌واو و ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون، ئێمه به هه‌وه‌سی خۆمان یاریان پێ ده‌كه‌ین و ده‌یانهێنین و ده‌یانبه‌ین .
6) خۆپاراستن و له‌خواترسان وگه‌ڕانه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﮊ ( ) واتا : ئه‌وانه‌ش كه بڕوایان هێناو لــه سنووره‌كانی خوا خۆپارێزبوون، ڕزگارمانكردن .
7) تهوبهكردنێكی ڕاست و دروست وخۆپاكردنهوه له‌تاوان و گوناهـ .
8) خێر و صه‌ده‌قه كردن و چوون به‌ده‌م پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و جێ به‌جێكردنیان، چونكه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه مرۆڤ ده‌پارێزێت له ناخۆشی و خراپه و نه‌هامه‌تی خێر و صه‌ده‌قه كردن و چوون به‌ده‌م هه‌ژارانه‌وه‌یه، بێگومان یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و نه‌داران زۆرێك له خراپه و به‌ڵاو موصیبه‌ت له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ڵده‌گرێت .
9) ڕوقیه و خوێندنی دوعا و وویرد و ذیكری شه‌رعی، به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه :
أ)ده‌بێت به كه‌لام و ووته و گوفتاری خوای گه‌وره و ناو وصیفه‌ته پیرۆزه‌كانی بێت .
ب) ده‌بێت به زومانی عه‌ره‌بی، یان به‌هه‌ر زمانێكی تر كه ماناكه‌ی ڕوون و ئاشكرا بێت .
ج) ده‌بێت باوه‌ڕت وابێت كه ڕوقیه و دوعای شه‌رعی خۆیان بۆ خۆیان كاریگه‌ریان نییه، به‌ڵكو ده‌بێت باوه‌ڕت وابێت ئه‌و ڕوقیه و دوعایانه ته‌نها هۆكارن ،ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری دروست ده‌كات ته‌نها خـــوای گه‌وره و په‌روه‌ردگاره .
پێڕستی بابهتهكان
ناونیشان لاپه‌ڕه
1 (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان و به‌شه‌كانی 4
2 به‌شه‌كانی (شرك) هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا 4
3 یه‌كه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره (الشرك الاكبر) 4
4 دووه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردانی بچووك و جۆره‌كانی 9
5 جیاوازی نێوان هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره و بچووك 13
6 سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان 14
7 ئادابی سه‌ردانی كردنی گۆڕستان 15
8 دوو ڕوویی و جۆره‌كانی 19
9 جۆره‌كانی دوو ڕوویی 19
10 دوو ڕوویی گه‌وره 19
11 دوو ڕوویی بچووك 20
12 جادوو و فڕوفێڵ كردن وچه‌ند شتێكی دیكه 22