پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
لێكۆڵینه‌وه‌ی سێهه‌م : شایه‌تومان
< كوردي - كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
المبحث الثالث: الشهادتان
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
لێكۆڵینه‌وه‌ی سێهه‌م : شایه‌تومان
له‌م بابه‌تانه پێك هاتووه :
1) پێناسه‌ی زانستی یه‌كخواپه‌رستی .
2) مانای ئیسلام .
3) جۆره‌كانی یه‌كخواپه‌رستی .
4) یه‌كخواپه‌رستی زانست و بیروباوه‌ڕ .
5) یه‌كخواپه‌رستی وویست و مه‌به‌ست .
6) یه‌كخواپه‌رستی له په‌روه‌ردگاریه‌تیدا .
7) یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا .
8) یه‌كخواپه‌رستی له ناو و صیفه‌ته‌كاندا .
9) كاریگه‌ری یه‌كخواپه‌رستی له‌سه‌ر كاروكرده‌وه و فه‌زڵه‌كانی .
10) مانای ( لا إله إلا الله ) .
11) مانای ( محمد رسول الله ) .
12) په‌رستن .
13) مانای په‌رستن .
14) مه‌رجه‌كانی په‌رستن .
15) ئه‌و بنه‌مانه‌ی كه په‌رستنی له‌سه‌ر بنیات نراوه .
16) جۆره‌كانی په‌رستن .
شایه‌تومان
زانستی یه‌كخواپه‌رستی : ئه‌و زانسته‌یه كه ده‌كۆڵێته‌وه له‌چۆنیه‌تی ناسینی خوای گه‌وره، له‌ڕووی ئه‌وه‌ی چی واجبه به‌رامبه‌ر به‌خوای گه‌وره بكرێت له بڕیاردانی صیفاتی به‌رز و بڵند و پیرۆز بۆی، وه به‌دوور زانین وپاك وبێگه‌رد ڕاگرتنی له‌هه‌رچی صیفات وكردارێك كه شایسته‌ی ئه‌و ذاته پیرۆزه نییه، هه‌روه‌ها لێكۆڵێنه‌وه له‌وه‌ی كه چی واجبه بۆ خوای گه‌وره له ئیخلاص و په‌رستن و جێ به‌جێكردنی ماف و فه‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ دوور كه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه قه‌ده‌غه و یاساغی كردووه، زانستنی یه‌كخواپه‌رستی دهیشكۆڵێتهوه له مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ران ونێرراوانی خوای گه‌وره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چی واجبه به‌رامبه‌ریان بكرێت، و چیش ناشایسته‌یه به‌رامبه‌ریان، به‌شێكی تری زانستی یه‌كخواپه‌رستی له‌باوه‌ڕ به كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانیه‌كان و فریشته‌كان و ڕۆژی دوایی و زیندوو بوونه‌وه وپاداشتدانه‌وه و قه‌زاو قه‌ده‌ر ده‌كۆڵێته‌وه، سوودی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه مرۆڤ بیروباوه‌ڕی ڕاست ده‌كاته‌وه و سه‌لامه‌ت ده‌بێت له دواڕۆژی خۆی، و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیاش به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
مانای ئیسلام :
ئیسلام له زمانه‌وانییدا : به مانای ملكه‌چی و گه‌ردن كه‌چی و گوێڕایه‌ڵی دێت .
له زاراوه‌ی شه‌رعیشدا: به كار و كرده‌وه دیار و ئاشكراكان ده‌وترێت، واتا خۆ ته‌سلیم كردن به‌خوای گه‌وره، ئه‌ویش به یه‌كخواپه‌رستی وگوێڕایه‌ڵی وگه‌ردنی كه‌چی ودڵسۆزی و پوخته و خاوێن بوون له هه‌مو جۆره‌كانی شیرك و هاوبه‌شی دانان .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی:ﮋ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮊ( ) واتا : کێ ئایینی چاکتر و جوانتره (وه کێ دیندارتره) له که‌سێك که ڕووی خۆی یه‌کلا کردبێته‌وه بۆ خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌و ذاته پیرۆزه كردبێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮊ ( ) واتا : هه‌ركه‌سێك كه به‌ته‌واوی و به‌دڵێكی پاكه‌وه ڕووبكاته خوا، و خۆی ته‌سلیمی ئه‌و بكات، و چاكه كاریش بێت، ئه‌وه بێگومان ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین ده‌سته گییره‌وه كه ده‌یگه‌یه‌نێت به ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه .
وه فـــــهرمــوویـــــهتی: ﮋ ﮌﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑﮒ ﮓ ﮊ ( ) واتا: خوا‌و په‌رستراوی ئێوه په‌رستراوێكی تاك و ته‌نهایه, جا كه‌واته ئێوه هه‌مووتان ته‌نها ملكه‌چی بۆ ئه‌و بكه‌ن و، ته‌سلیمی بڕیاره‌كانی ئه‌وبن .
جا ده‌بێت بزانین هه‌ركاتێك ئیسلام به‌ڕه‌هایی باسكرا، ئه‌وه هه‌موو دین ده‌گرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه كه ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه, چونكه پاڵاوته و پوخته‌ی ته‌واوی ئایینه ئاسمانییه‌كانی تره .
ئیسلام لێره‌دا هه‌ر پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئیسلام ده‌گرێته‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه، فه‌رمووده درێژه‌كه‌ی جوبره‌ئیله () كاتێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فێری دینه‌كه‌یان بكات ولهپێغهمبهری پرسی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه قسه‌م بۆ بكه، ئه‌ویش فه‌رمووی: { الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة، وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلاً }( ) واتا : ئيسلام ئه‌وه‌یه شاهیدی بده‌یت كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله)، وه شاهیدی بده‌یت كه محمد پێغه‌مبه‌ری خودایه، وه نوێژه‌كان ئه‌نجام بده‌یت، و زه‌كاتی ماڵ وسامانت ده‌ركه‌یت، وڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت، و حه‌جی ماڵی خوا بكه‌یت ئه‌گه‌ر له تواناتدا هه‌بوو .
جۆره‌كانی یه‌كخواپه‌رستی ( أنواع التوحید ) :
یه‌كخواپه‌رستی دوو جۆره :جۆرێكیان له زانست وبیروباوه‌ڕ، كه پێی ده‌وترێت یه‌كخواپه‌رستی كرداری، كه په‌یوه‌سته به هه‌واڵ و ده‌نگوباس ومهعریفهتهوه، كه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری: ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔﮊ ( ) واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د بڵێ : ئه‌و خوایه‌ی که ناوی (الله) یه، خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).
ئه‌م جۆره یه‌كخواپه‌رستیه له په‌روه‌ردگاریه‌تی و یه‌كخواپه‌رستی له‌ناو و صیفه‌ته پیرۆزه‌كاندا ده‌گرێته‌وه .
جۆره‌كه‌ی تریان : یه‌كخواپه‌رستیه له وویست و مه‌به‌ست و نیه‌تدا، كه به یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستن و عیباده‌تدا ناسراوه، یان پێی ده‌وترێت یه‌كخواپه‌رستی په‌رستراو، یان یه‌كخواپه‌رستی داواكاری، مه‌به‌ستیش لێی : تاككردنهوهی خوای گه‌وره‌یه به شهعائیرهكانی په‌رستن، وه‌ك نوێژ، و حه‌ج، و نزا، و پاڕانه‌وه، و نه‌ذر، وسه‌ربڕین، و هاوشێوه‌كانیان، كه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﮊ( ) واتا : ئه‌ی موحه‌ممه‌د بڵێ: ئه‌ی هۆزی كافرو بێباوه‌ڕان، دار‌و به‌رد په‌رستان، خوا نه‌ناسان ١ ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یپه‌رستن من نایپه‌رستم ٢ .
جۆره‌كانی یه‌كخواپه‌رستی سیانن: یه‌كخواپه‌رستی له په‌روه‌ردگاریه‌تیدا، وه یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستندا، وه یه‌كخواپه‌رستی له‌ناو صیفه‌ته پیرۆزه‌كاندا.
یه‌كخواپه‌رستی له په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة) :
تاككردنهوه و تاكانه‌یی خوای گه‌وره لهكاروكردهوه و ئه‌فعالیدا، وه‌ك خه‌لقكردن و به‌دیهێنان وڕزق وڕۆزی، به‌رێوه‌بردنی گه‌ردوون، وژیان پێ به‌خشین، ومراندن، و زیندووكردنه‌وه، وكۆكردنه‌وه‌ی رؤژی دوایی، وچه‌ند شتی تریشی، ته‌نها خوای گه‌وره (الله) یه به‌دیهێنه‌ر، و ڕۆزیده‌ر، و ژیانبه‌خش، و مرێنه‌ر، و هه‌ر ئه‌ویشه به‌رێوه‌به‌ری گه‌ردوون، و باران ده‌بارێنێت، ئه‌م به‌شه‌ی یه‌كخواپه‌رستی موشریك و هاوهڵدانهرهكانیش دانیان پێدا ده‌نا، به‌ڵام ئه‌م دان پێدانانهیان هیچ سوود و قازانجێكی بۆیان نه‌بوو، وه به‌وه به موسڵمان نهژمێرران و نه‌هاتنه بازنه‌ی ئیسلامه‌وه، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌گه‌ر له‌و (موشریك و هاوبه‌ش دانه‌رانه) بپرسی كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكرد؟ به‌ته‌ئكید له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن : هه‌رخوا دروستیی كردوون، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوبه‌شی بۆداده‌نێن .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ی یه‌كخواپه‌رستی، ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﮊ ( ) واتا : سوپاس و ستاییش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان .
دان نان به بوونی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگاردا، به‌وه‌ی (الله) به‌دیهێنه‌ر و ڕۆزیده‌ر، و به‌رێوبه‌ری هه‌موو گه‌ردوونه، به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده پێی بێته ناو بازنه‌ی ئیسلامه‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا زۆربه‌ی موشریك و هاوبهشدانهرانی كۆن دانیان ده‌نا به یه‌كخواپه‌رستی پهروهردگاریهتییدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی نه‌هاتونه‌ته ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ردنكه‌چی یه‌كخواپه‌رستی (الله) نه‌بوون له‌په‌رستن و عیباده‌تدا، به‌داخه‌وه زۆرێك له‌خه‌ڵكی وا گومان ده‌به‌ن ئه‌و كاره‌ی كه پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه، یه‌كخواپه‌رستیه له په‌روه‌ردگارێتیدا، وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر دانیان نا به‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌دیهێنه‌ر و ڕۆزیده‌ر و به‌رێوه‌به‌ری گه‌ردوونه، ئیتر هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان جێ به‌جێكردووه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه، چونكه شتێكی تر جگه له‌خوا ده‌په‌رستن، كه‌چی وا ده‌زانن ئه‌وه‌ی دیكه‌ن هاوبه‌شی دانان نییه بۆ خوا، واگومان ده‌به‌ن شیرك و هاوبه‌شی دانان ته‌نها ئه‌وه‌یه باوه‌ڕت وابێت له‌گه‌ڵ خوادا به‌دیهێنه‌ر و خالیق و ههڵسوڕێنهرێكی تر هه‌بێت له‌گه‌ردووندا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م نه‌زانین و جه‌هاله‌تی خۆیانه‌وه له‌باره‌ی یه‌كخواپه‌رستیه‌وه كه‌وتونه‌ته ناو شیرك و هاوبه‌شی دانانه‌وه (خوا په‌نامان بدات) .
یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا (توحید الالوهیة) : تاككردنهوه و تاكانه‌یی خوای گه‌وره له په‌رستندا، به‌جۆرێك هیچ كه‌سێك له‌په‌رستندا نه‌كه‌یت به شه‌ریك و هابه‌ش بۆی، نزا و پاڕانه‌وه و سه‌ربڕین و نه‌ذر و نوێژ و ترس و ئومێد و ته‌وه‌كول و داوای یارمه‌تی و زۆر په‌رستنی تر، كه هه‌ر هه‌مووی واجبه ته‌نها و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بكرێن و كه‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت به‌هاوبه‌ش، چونكه هه‌ركه‌سێك شتێكی تر له‌م پهرستنانهدا بكاته هاوبه‌شی خوای گه‌وره ، ئه‌وه به یه‌كخواپه‌رست دانانرێت، ئه‌گه‌ر چی دانیش بنێت به یه‌كخواپه‌رستی لهپهروهردگارێتی به (توحید الربوبیة) دا.
یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا (توحید الالوهیة)، ئه‌و یهكخواپهرستیهیه كه له‌پێناویدا سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ڕهوانهكراوون، و كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانیه‌كانیش دابهزێنراوون، هه‌ركه‌سێك چاك شاره‌زای ببێت و جێبه‌جێی بكات به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه، و له‌و ته‌نگه‌شه و جه‌هاله‌ت و نه‌زانینه‌ی كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی تێدا ده‌تلێته‌وه ڕزگاری بووه .
با هه‌موو لایه‌كیش بزانن یه‌كخواپه‌رستی هه‌ر هێنده نییه، كه واز بهێنیت له په‌رستنی بته‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ وازهێنان له په‌رستنی غه‌یری خوا، خۆیشت تهبهڕاكهیت لێیان و له‌و كه‌سانه‌ش دۆست و خۆشه‌ویستی ئه‌وانن، وه ئیخلاص و دڵسۆزی هه‌رچی په‌رستن و عیباده‌ته ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان بێت، جا بۆیه هه‌ركه‌س به‌تاك و ته‌نهایی خوای په‌رست، به‌ڵام بێباوه‌ڕ نه‌بوو به په‌رستراوه‌كانی جگه له‌خوا و ته‌به‌ڕای لێ نه‌كردن، ئه‌وه ده‌ستی نه‌گرتووه به‌و ده‌ستگیره به‌هێزه‌ی خوداوه كه له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒﮊ ( ) واتا : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به (تاغوت) نه‌بێت، دیاره تاغووت ئه‌و كه‌سه‌یه كه له سنووری خوا ده‌رچێ و، به‌رنامه چه‌وته‌كان قبووڵ كات، جا هه‌ركه‌س خۆی له‌و جۆره شتانه دوورگرت, و باوه‌ڕی به‌خوا هێنا، ئه‌وه بێگومان ده‌ستی به دهستگیرێكی زۆر قایم و ئه‌ستووره‌وه گرتـــووه .
له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: « مَنْ قَالَ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَكَفَرَ بِمَا يُعْبَدُ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَرُمَ مَالُهُ وَدَمُهُ وَحِسَابُهُ عَلَى اللَّهِ»( ) واتا : هه‌ركه‌س (لا إله الا الله) بڵێ، و بێباوه‌ڕ بێت به غه‌یری خوا، ئه‌وا ماڵ و سامان و خوێنی حه‌رام ده‌بێت، وئیتر لێپرسینه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه .
بۆیه هه‌ركه‌س بێباوه‌ڕ نه‌بوو به غه‌یری خوا وتاغوتهكان، ئه‌وه ده‌ستی نه‌گرتووه به ده‌ستگیری توند و تۆڵی (لا إله الا الله) وه، به‌ڵكو وازی لێهێناوه و پشتگوێی خستوه و مافه‌كانی پێشێل كردووه، ئه‌و كاته‌ش ماڵ و سامان و خوێنی پارێزراو وحه‌رام نابێت، یه‌كخواپه‌رستی پێغه‌مبه‌ران، بگره بنه‌مای ئه‌و ئاینه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) خه‌ڵكیان بۆ بانگ كردووه، بریتیه له : تاككردنهوه و تاكانه‌یی خوای گه‌وره له په‌رستنه‌كان، وخۆ به‌ریكردن له‌سه‌رجه‌م په‌رستراوه‌كانی تر غه‌یری خوا، ئه‌مه‌ش ئه‌و دینه بوو كه ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ كرد، وه‌ك قورئان فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣﮊ( ) واتا : ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو تاوه‌كو بیكه‌نه سه‌رمه‌شقی خۆتان، کاتێك که به گه‌ل و هۆزه‌كه‌ی خۆیانیان ووت : دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه، تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن .
واتا: هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌و كاته وه‌بیر بهێنه‌وه كه ئیبراهیم بـــه باوك و گهلهكــــهی خۆی ووت: بێگومان من له‌و خوایانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن، بێزار‌و به‌ریم ٢٦ جگه له‌و خوایه‌ی كه دروستیكردووم، جابه ڕاستی ئه‌ویش ڕێنموونیم ئه‌كات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست ٢٧ كارێكی كرد كه ئه‌و وشه‌یه، (وشه‌ی یه‌كخواپه‌رستیی) - پاش خۆیشی- له نهوهكانییدا هه‌ر بمێنێت ، تا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا ٢٨ .
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ران و په‌یڕه‌وانیان، هه‌رده‌م هه‌واڵیان داوه بۆ چه‌سپاندنی وشه‌ی (لا إله إلا الله)، ده‌بێت پاش خۆشیان هه‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵی په‌یڕه‌وان و نه‌وه‌كانیاندا بێت .
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م بارودۆخه‌ی خۆماندا، ده‌بینین كاریگه‌ری یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا له‌ناو خه‌ڵكدا كاڵ بووه‌ته‌وه، و شوێنه‌واره‌كانی وون بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نها دوو نموونه ده‌هێنینه‌وه :
نموونه‌ی یه‌كه‌م : سه‌ربڕین و قوربانی كردن :
سه‌ربڕین كه یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌و په‌رستانه‌ی ده‌بێت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﮊ ﮋ ﮌ ﮊ( ) واتا : جا كه‌واته نوێژ بۆ په‌روه‌ردگارت بكه, وه له سوپاسی ئه‌و هه‌موو چاكه‌دا، قوربانی بۆ بكه .
كه ڕوون بوویه‌وه سه‌ربڕین وقوربانی كردن ده‌بێت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بكرێت، ئه‌نجامدانی بۆ غه‌یری خوا ده‌بێته شیرك وهاوبه‌شی دانان، له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه : عن علي قال : حدثني رسول الله بأربع كلمات وذكر منها : { لعن الله من ذبح لغير الله }( ) واتا: عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا چوار ووشه‌ی بۆ باس كردم، باسی یه‌كێك له‌وانه‌ی كرد، كه بریتی بوو له (نه‌فرینی خــــوا له‌و كه‌سه بێت كه قوربانی بۆ غه‌یری خوا ده‌كات) .
له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشماندا به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی جه‌هل و بێ ئاگای له مانا و مه‌به‌ستی یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستنه‌كاندا، سه‌ربرین وقوربانی كردن بۆ غه‌یری خوا زۆر بووه، هه‌ندێك له‌نه‌زان و نه‌فامه‌كان هێنده بێ ئاگان ده‌چن له‌سه‌ر گۆڕه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌ر ده‌بڕن، یان له‌كاتی هاتنی كه‌سێكدا له‌به‌ر پێیدا ئاژه‌ڵێك ده‌كه‌نه قوربانی، یان كاتێك ده‌چنه خانوویه‌كی نوێوه به ئومێدی خۆپاراستن له شه‌ڕ و خراپه‌ی جنۆكه‌كان مه‌ڕێك یان بزنێك یان ووڵاخێك سه‌ر ده‌بڕن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌چنه چوار چێوه‌ی شیرك و هاوبه‌شی دانان بۆ خوای گه‌وره.
نموونه‌ی دووه‌م : نزا و پاڕانه‌وه له غه‌یری خوا :
نزا و پاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره یه‌كێكه له‌گرنگترین په‌رستن و عیباده‌ته‌كان، وه هۆكارێكی گه‌وره و به‌هێزیشه بۆ داواكردن و به‌ده‌ستهێنانی سوود و قازانج و دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیان، نزا و پاڕانه‌وه نیشانه‌ی پێویستی و هه‌ژاری به‌نده‌كانه بۆ ڕه‌حم و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاریان، خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به به‌نده‌كانی كه ته‌نها و ته‌نها له‌خۆی بپاڕێنه‌وه و داوای پێداویستیه‌كانی خۆیان له‌و بكه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﮊ ( ) واتا: په‌روه‌ردگارتان فه‌رمووی: داوا له من بكه‌ن و له من بپاڕێنه‌وه، منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی: { الدعا‌ء هو العبادة }( ) واتا : نزا و پاڕانه‌وه په‌رستن و عیباده‌ته، جا كاتێك نزا و پاڕانه‌وه گرنگترین و گه‌وره‌ترین په‌رستن بێت، ئه‌وا پاڕانه‌وه له غه‌یری خوا شیرك و هاوبه‌شی دانانه.
به‌ڵام جێگای داخ و خه‌فه‌ته كه‌سانێك كه خۆیان به موسڵمان ده‌زانن كه‌چی ده‌چنه سه‌ر گۆڕه‌كان و لێیان ده‌پاڕێنه‌وه و داوای خێر و خۆشی دونیا و دواڕۆژیان لێ ده‌كه‌ن، كه‌سانێك مناڵیان نابێت ده‌چنه سه‌ر ئه‌و گۆڕانه و به كوڵ لێیان ده‌پاڕێنه‌وه و داوای مناڵ به‌خشین له خاوه‌نی ئه‌و گۆڕانه ده‌كه‌ن، یان نه‌خۆشه‌كانیان ده‌به‌ن بۆلایان به ئومێدی شیفا و چاك بوونه‌وه، له‌كاتێكدا په‌روه‌ردگار دروستی كردوون و هه‌ر ئه‌ویش نه‌خۆشی خستوون، ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ناردبێت ده‌بێت داوای شیفایش هه‌ر له‌و بكرێت، نه‌ك له‌كه‌سانێك كه دونیایان به‌جێ هێشتووه و خۆیان پێویستیان به‌وه هه‌یه دوعای خێریان بۆ بكرێت، بۆیه ده‌بێت موسڵمانان زۆر ئاگاداری ئه‌وه بن كه هه‌رگیز له‌غه‌یری خوا نه‌پاڕێنه‌وه، چونكه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه دروستی كردوین و ڕزق و ڕۆزیمان ده‌دات و هه‌میشه زیندووه و نامرێت، شایانی ئه‌وه‌یه هانا و هاواری بۆ به‌رین نه‌ك ئێسك و پروسكی مردووی ناو گۆڕه‌كان، خوای گه‌وره خۆی به‌ڵێنی به باوه‌ڕداران داوه هه‌ر كات و له هه‌ر جێگایه‌ك داوای لێ بكه‌ن، ئه‌و لێیانه‌وه نزیكه، و دێت به هانا و هاواریانه‌وه، وه‌ك فه‌رمـوویه‌تی: ﮋ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴﮊ ( ) واتا: هه‌رده‌مێك به‌نده‌کانی من پرسیاریان لێ کردیت ده‌رباره‌ی من, ئه‌وا بێگومان من لێیانه‌وه نزیکم, به هاناو هاواری دوعایانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن.
وه له باره‌ی نزا وپاڕانه‌وه له غه‌یری خودا‌ش كه هیچیان به‌ده‌ست نییه و ناتوانن هیچ شتێك بۆ مرۆڤ بكه‌ن، فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮊ ( ) واتا : ئه‌وانه‌ی جگه له‌خوای گه‌وره هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمایش نین ١٣ خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گوێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌ن، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوای گه‌وره) به ئاگا و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نێت.
بۆیه داوای شه‌فاعه‌ت و پێداویستی له‌مردووه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی باوه‌ڕدار نابێت له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانیش بپاڕێینه‌وه وهانا و هاورایان بۆ ببیه‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی شیرك وهاوبه‌شی دانان بۆ خوای گه‌وره، و له‌گه‌ڵ یه‌كخواپه‌رستیدا یه‌ك ناگرنه‌وه، وه خوا په‌نامان بدات ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر شیرك وهاوبه‌شی دانانیش مرد هه‌رگیز خوای گه‌وره لێی خۆش نابێت، و به هه‌میشه‌یش له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كخواپه‌رستی له ناو و صیفه‌ته پیرۆزه‌كاندا :
مانای یه‌كخواپه‌رستی له ناو و صیفه‌ته پیرۆزه‌كاندا به‌وه دێت كه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ئه‌و ناو و صیفه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره له‌قورئان و پێغه‌مبه‌ری خوا له سووننه‌تدا بۆ خوایان بڕیار داوه ئێمه‌یش به‌بێ كه‌م و زیاد و بێ ته‌ئویل و ته‌شبیه و لادان وشێواندن، به‌بێ چۆنیه‌تی و وێناكردن، باوه‌ڕمان پێیان هه‌بێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ﮋ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷﮊ ( ) واتا : ناوه‌كانی خوا هه‌موو جوان و پیرۆز و پڕشكۆن, ده‌سا ئێوه‌یش هه‌ر به‌و ناوانه‌وه بانگی بكه‌ن، نزا و داوا هه‌ر به‌و ناوانه بكه‌ن.
وه فه‌رموویه‌تی:ﮋ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮊ( )، واتا: زاتێكه بێجگه له خۆی هیچ په‌رستراوێك نیه شیاوی په‌رستن بێت، گشت ناوه جوان و پیرۆزه‌كان، ههرهی ئه‌ون .
وه پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی : {إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمَا مِئَةً إِلاَّ وَاحِدًا مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ }( ) واتا : خوای گه‌وره نه‌وه‌د و نۆ ناوی هه‌یه، صه‌د ناو جگه له‌ناوێك، هه‌ركه‌سێك بیانژمێرێت و (باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت) ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
هه‌ركه‌سیش ئینكاری ناو و صیفهتهكانی خوا بكات، ئه‌وه ئینكاری خالیق و به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی كردووه، مرۆڤ به موسڵمان ناژمێردرێت هه‌تاوه‌كو باوه‌ڕ به‌ناو و صیفهتهكانی خوای گه‌وره نه‌هێنێت.
ئه‌م جۆره له یه‌كخواپه‌رستی، ده‌بێت زۆر به به‌جوانی لێی تێ بگه‌ین و بیر له مانا و مه‌به‌سته‌كانی بكه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه لێی تێ بگه‌ین كه پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان و زانایانی پێشین لێی تێگه‌یشتون، چونكه كه‌سانێك كه خۆیان به موسڵمانیش ده‌زانن، بوون به‌مایه‌ی سه‌ر لێشێواندنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی له‌م مهسئهلهیهدا، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو (تشبیه) لێكچواندن، هاتوون هه‌رچی ناو و صیفهتێك خوای گه‌وره بۆ خۆی بڕیارداوه نه‌فی ده‌كه‌ن، به‌م كاره‌شیان خۆیان گومڕا بوون و كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌واریشیان گومڕا كردووه له‌گه‌ڵ خۆیاندا، چونكه ئه‌و كاره‌یان پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایانی پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه( ) .
كاريگه‌ری وشوێنه‌واری یه‌كخواپه‌رستی له‌سه‌ر كار وكرده‌وه وفه‌زڵه‌كانی :
1) هه‌ركه‌سێك به‌ڕاستی جێبه‌جێی بكات، به‌بێ سزا و لێپرسینه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
2) هۆكاری لێ‌خۆش بوون و سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانه .
3) ناهێڵێت كه‌سی گوناهبار به هه‌میشه‌یی له ئاگردا بمێنێته‌وه.
4) ده‌بێته هۆی هیدایه‌تدانی خاوه‌نه‌كه‌ی، و‌دڵ ئارامی و ئاسایشی له دونیا و دواڕۆژدا بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .
5) هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كی جوان و چاك به‌مه‌رجی یه‌كخواپه‌رستی لای په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گیرێت .
6) نــاخۆشی و ناڕه‌حه‌تی وئازاره‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی سووك ده‌كات.
7) خوای گه‌وره به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی داوه به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحید و یهكخواپهرستین( ).
مانای ( لا إله إلا الله، محمد رسول الله ) :
(لا إله إلا الله) كه ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ری، واتا (هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له الله) به پێی ئه‌م پێناسه ئێمه (نه‌فی = نه‌رێنی) و ( ئیثبات = سه‌لماندن) مان به‌یه‌كه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له (نه‌فی) واتا: نه‌رێنی كردنی هه‌موو به‌ندایه‌تی و په‌رستنێك بۆ غه‌یری خوا، وه مه‌به‌ست له (ئیثبات) واتا: سه‌لماندنی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردن ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ، كه هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شێكی نییه له په‌رستندا، وه هیچ شه‌ریك و هاوبهشێكیشی نییه له موڵكیدا، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﮊ ( ) واتا : ئه‌و ده‌سه‌به‌ر بوونه‌ی خوا بۆ یارمه‌تیدانی سته‌م لێكراوان؛ له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه ته‌نها هه‌ر خۆی ڕاست و هه‌قه، هه‌ر ئایین و په‌رستنی ئه‌و هه‌قه ، و هه‌رشتێ كه بێ بڕوایان له‌باتی ئه‌و هاواری بۆ ئه‌به‌ن و ئه‌یپه‌رستن، بته‌كان و هه‌رشتێكیتر ناهه‌ق و پڕوپووچ و باتڵن , و هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه باڵاده‌ستی گه‌وره، نه له‌و بڵندتر هه‌یه‌و نه له‌ویش گه‌وره‌تر .
مانای (محمد رسول الله ) : بریتیه له باوه‌ڕ بوون و به‌ڕاست زانینی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناخی دڵه‌وه، ئه‌مه‌ش هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی به‌زمان، به‌وه‌ی موحه‌مه‌د به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه، كه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی به مرۆڤ و جنۆكه‌وه نێرراوه، ترسێنه‌ر وموژدهدهره بۆیان، بانگخوازێكی ڕاستگۆیه له لایه‌ن خوداوه ڕه‌وانه كراوه بۆ لای خه‌ڵكی، نوورێكی پڕشنگداره بۆ گرۆی مرۆڤایه‌تی تاوه‌كو ڕێگای تاریكیان بۆ ڕۆشن بكاته‌وه، وبیانخاته سه‌ر شاڕێگه‌ی ئیسلام، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هێناویه‌تی له هه‌واڵی ئوممه‌تانی پێشین و له‌و ڕووداوانه‌شی له‌مه‌و دوا دێن باوه‌ڕی پێ بكه‌ین، باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌و شتانه‌ی ئه‌و به حه‌ڵاڵ و حه‌رامی زانیون، وه گوێڕایه‌ڵی ته‌واومان هه‌بێت بۆ فه‌رمانه‌كانی، وه وازیش بهێنین له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی كردوون، وه شوێن شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بكه‌وین، وپابه‌ند بین به سوننه‌ته‌كانی، وه ڕازی بین به‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی و ته‌سلیمیش بین پێی.
شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدول وه‌هاب (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی: « ومعنى شهادة أن محمدا رسول الله : طاعته فيما أمر، وتصديقه فيما أخبر، واجتناب ما نهى عنه وزجر، وأن لا يعبد الله إلا بما شرع »( ) واتا : مانای شاهیدی دانی (محمد رسول الله) ئه‌وه‌یه گوێڕایه‌ڵی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی بكرێت، وه باوه‌ڕ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه بكرێت كه ئه‌و هه‌واڵی پێداون، وه دووریش بكه‌ویته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی كردون و ڕقی لێیان بووه‌ته‌وه، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خواپه‌رستی نه‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌و بۆی هێناوین و ڕوونی كردوه‌ته‌وه بۆمان .
په‌رستن (العبادة):
خــــوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﮊ( ) واتا: من جنۆكه ومرۆڤهكانم ته‌نها بۆ ئه‌وه دروست كردووه به‌ندایه‌تی من بكه‌ن و هه‌ر من بپه‌رستن .
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ووردی له‌مانا و مه‌به‌ستی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكۆڵێته‌وه بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه تاكه ئامانج و مه‌به‌ست له دروستكردنی جنۆكه و مرۆڤه‌كان جێ به‌جێكردنی به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خوای گه‌وره و میهره‌بانه، هه‌ر كه‌س به‌ڕاستی و به‌ته‌واوی هه‌ڵسا به جێ به‌جێكردنی ئه‌م كاره؛ ئه‌وه ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكاوه و له گرنگی بوونی خۆی گه‌یشتوه له‌م دونیایه‌دا، وه هه‌ركه‌سیش كه‌مته‌رخه‌می كرد تێیدا ئه‌وه بێگومان له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌سوڕێته‌وه، به‌تاڵ به‌و مانایه‌ی تێ نه‌گه‌شتووه له فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی ومه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر زه‌ویدا .
ئه‌و په‌رستنه‌ش كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بوونی ئێمه‌یه، مانایه‌كی گشتگیری هه‌یه، كه مه‌به‌ست پێی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار خۆشیان ده‌وێت و پێیان ڕازیه، له ووته و گوفتار وكرداره ئاشكرا و نادیاره‌كان، وه خۆ به‌ری كردن له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥﮊ( ) واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د بڵێ : به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) و ژیان و مردنم بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانه ١٦٢ ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکێکی نیه، هه‌ر به‌وه فه‌رمانم پێدراوه، وه من یه‌که‌م که‌سی ناو موسوڵمانانم ١٦٣ .
مه‌رجه‌كانی په‌رستن ( شروط العبادة):
یه‌كه‌م : ڕاستگۆی ووره و عه‌زیمه‌ت : ئه‌مه مه‌رجی بوونی په‌رستنه، واتا وازهێنان له ته‌مه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی، و هه‌موو هه‌وڵێك بدات كه گوفتار و كردای هاوته‌ریب و هاوشانی یه‌كتر بن، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! بۆ چی شتێ ده‌ڵێن و ڕه‌فتاری پێناكه‌ن؟ ٢ زۆر مایه‌ی ڕق و توڕه‌یی یه لای خوا، که قسه‌یه‌ك بڵێن كه‌چی کرده‌وه‌ی پێ نه‌که‌ن ٣ .
دووه‌م : نیه‌ت پاكی و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره : واتا نیه‌ت و مه‌به‌ستی به‌نده‌كان له پهرستنهكانیاندا چی گوفتار و چی كردار بێت، ئاشكرا بێت یان نادیار، هه‌ر هه‌مووی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠﮊ ( ) واتا : فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن به‌پاکی و دڵسۆزی، و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن، و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن .
سێهه‌م : ده‌بێت په‌رستن وبه‌ندایه‌تی كردن به‌پێی ئه‌و شه‌ریعه‌ته بێت كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه : نابێت هیچ باوه‌ڕدارێك له‌خۆیه‌وه عیبادهت بكات به‌و مه‌رجه نه‌بێت كه هاوتای ئه‌و په‌رستن و عیباده‌تانه بێت كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هاتوون، چونكه خوای گه‌وره هیچ په‌رستن و عیباده‌تێك له به‌نده‌كانی وه‌رناگرێت به‌و پێیه نه‌بێت كه خۆی فه‌رمانی پێكردووه، ئیسلامیش تاكه دینه كه خوای گه‌وره له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶﮊ ( ) واتا: هه‌ركه‌سێك بێجگه له‌به‌رنامه و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ردینێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ، و بیكات به‌به‌رنامه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیردرێت .
له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه : عن عائشة رضي الله عنها قالت : قال رسول الله : { من أحدث في أمرنا ما ليس منه فهو رد }( ) واتا : عائيشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك كارێك، ئیشێك، دابهێنێت له‌م دینه‌ی ئێمه‌دا وتێیدا نه‌بێت، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت و ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا .
ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی كه باسمان كردن، سێ مه‌رج و سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی په‌رستن (عیبادهت) ن، په‌رستن مانایه‌كی نییه به‌و سێ مه‌رجه نه‌بێت، ووره و عه‌زیمه‌تی ڕاست مه‌رجه بۆ بوونی، هه‌روه‌ها نیه‌ت و مه‌به‌ستی پووخت وپاك كه هاوتا و هاوته‌ریبی سوونه‌ت بێت مه‌رجی وه‌رگرتنیه‌تی لای خوای گه‌وره، به‌كورتی هیچ په‌رستنێك لای خوا وه‌رناگیرێت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ مه‌رجه نه‌بێت له‌یه‌ك كاتدا .
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه په‌رستن (عیبادهت) ی له‌سه‌ر بنیات نراوه :
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه په‌رستن (عیبادهت) ی له‌سه‌ر بنیات نراوه دوو بنه‌مای سه‌ره‌كین : ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م : خۆشه‌ویستی ته‌واو (ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی) .
دووه‌م : گه‌ردنكه‌چی ته‌واو (ئه‌وپه‌ڕی گه‌ردنكه‌چی) .
په‌رستن هیچ سوودێكی نییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه نه‌وه‌ستا بێت، واتا : یه‌كێكیان به ته‌نها به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه دامه‌زرابێت، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێك له زانایانی پێشین له‌م باره‌یه‌وه وتویانه : هه‌ركه‌سێك ته‌نها به خۆشه‌ویستی خوا بپه‌رستێت، ئه‌وه بێباوه‌ڕ و زه‌ندیقه، وه هه‌ركه‌سێك ته‌نها به ئومێد وهیوا وڕجا بیپه‌رستێ ئه‌وه كه‌سێكی (مورجئهیه) ( ) وه هه‌ركه‌سێك ته‌نها به ترس خوابپه‌رستێت ئــه‌وه حه‌روریه ( ) به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی به خۆشه‌ویستی و ترس له‌خوا و ئومێد و ڕجا بوون پێی خوای په‌رست، ئه‌وه بێگومــــان بـــاوهڕدارێكی یــــهكخواپهرستی ڕاسته‌قینه‌یه ( ) .
خوای گه‌وره له وه‌صفی باوه‌ڕداراندا فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮊ( ) واتا : ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، خوای گه‌وره‌یان له‌هه‌موو شتێك زیاتر خۆش ده‌وێت، وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه، ده‌ترسن خوای گه‌وره لێیان بڕه‌نجێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﮊ( ) واتا : ئه‌وانه (باوه‌ڕداران) چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا، و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه، وه له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسان، ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.
جۆره‌كانی په‌رستن :
په‌رستنه‌كان جۆریان زۆره : وه‌ك : نوێژ و ڕۆژوو و زه‌كات و حه‌ج و صه‌ده‌قه و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران، و نزا و پاڕانه‌وه و ترس و ڕجا و ئومێد و ته‌وه‌كول و خشوع و قوربانی كردن و نه‌ذر و كڕنووش و سوژده بردن، ته‌واف و سوێند خواردن و هانا و هاواربردن و داوای یارمه‌تی لێ‌كردن، زۆرێكی تر له په‌رستنه‌كان كه خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ر ڕێگایان پێداوه .
به ووردبوونه‌وه له سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی زۆریان باس له یه‌كخواپه‌رستی و دوور كه‌تنه‌وه له شیرك وهاوهڵ دانان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك مرۆڤ هانده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كخواپه‌رست بن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌شیرك و هاوبه‌شی دانان، چونكه ده‌رگای هه‌موو تاوان و خراپه‌یه‌كه، له‌م پێناوه‌شدا خوای گه‌وره پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ یه‌كخواپه‌رستان ده‌ستنیشان كردووه، له‌هه‌مان كاتدا سزای سه‌ختیشی بۆ هاوه‌ڵدانه‌ران دیاری كردووه .
له‌م پێناوه‌شدا كاری گرنگی پێغه‌مبه‌رانی كردووه به بانگه‌واز كردن بۆ یه‌كخواپه‌رستی، و دوور كه‌وتنه‌وه له بت په‌رستی و هاوه‌ڵدانان بۆ خوای گه‌وره، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ڕابگه‌یه‌نێت : ته‌نها خوا بپه‌رستن و، له(تاغووت) و یاسا پوچه‌ڵه‌كان دووربن.
به‌ڵێ ئه‌و دووخاڵه: (خوا په‌رستن، و وه‌لانانی تاغووت) هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك داویه‌تی به‌گوێی ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌ساس و بناغه‌ی گشت ئایینه‌كان و دینی ئیسلامیشه .
بۆیه هه‌ركه‌سێك یه‌كخواپه‌رستی جێ به‌جێكرد، ئه‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هیدایه‌تی له‌دونیادا به‌ده‌ست هێناوه، و له‌سزای هه‌میشه‌ی دواڕۆژیش ڕزگاری بووه، وه‌ك فــــهرموویهتی: ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﮊ ( ) واتا : ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، و له‌هه‌مان كاتدا ناحه‌قیی و شیركیان تێكه‌ڵ به ئیمانه‌كه‌یان نه‌كردوه، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون .
پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی:{ وَحَقَّ الْعِبَادِ عَلَى اللهِ أَنْ لاَ يُعَذِّبَ مَنْ لاَ يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًاً}( ) واتا : مافي به‌نده‌كانه له‌سه‌ر خوای گه‌وره ، كه سزای ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌دات هاوبه‌شیان بۆ خوا بڕیار نه‌داوه .
پێڕستی بابهتهكان
ناونیشان لاپه‌ڕه
1 شایه‌تومان 3
2 مانای ئیسلام 3
3 جۆره‌كانی یه‌كخواپه‌رستی ( أنواع التوحید ) 4
4 كاريگه‌ری وشوێنه‌واری یه‌كخواپه‌رستی له‌سه‌ر كار وكرده‌وه وفه‌زڵه‌كانی 12
5 مانای ( لا إله إلا الله، محمد رسول الله ) 13
6 په‌رستن (العبادة) 14
7 مه‌رجه‌كانی په‌رستن ( شروط العبادة) 15
8 ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه په‌رستن (عیبادهت) ی له‌سه‌ر بنیات نراوه 17
9 جۆره‌كانی په‌رستن 18