About the article

Author :

Saleh Bin Fawzaan al-Fawzaan

Date :

Mon, Aug 25 2014

Category :

Jurisprudence

Download

پێناسه‌ى شه‌رعیی وشه‌ى (الضلال والفسق)ا

 

پێناسه‌ى شه‌رعیی وشه‌ى

(الضلال والفسق)

] kurdish – كوردی – كردي  [

 

صالح بن فوزان الفوزان

وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

 

پێناسه‌ى شه‌رعیی وشه‌ى (الضلال) و (الفسق)

  (الضلال) واته‌ لادان له‌ ڕێگاى ڕاست، دژى ڕێنمایییه‌. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: {مَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا}. (الإسراء: ١٥).

(الضلال) واته‌ گومڕایی به‌ چه‌ند واتایه‌ك ده‌وترێت:

١- جارى وا هه‌یه‌ به‌ كوفر ده‌وترێت (الضلال): {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْل وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١٣٦).

٢- یان به‌ (شرك) ده‌وترێت: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١١٦).

٣- یان به‌ سه‌رپێچی ده‌وترێت كه‌ ناگانه‌ ئاستی كوفر، بۆ نموونه‌ ده‌وترێت كۆمه‌ڵه‌ لاده‌ره‌كان (الفرق الضالة) واته سه‌رپێچیکه‌ران.

 

٤- یان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌وترێت: { قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ}. (الشعراْء: ٢٠).

٥- هه‌روه‌ها به‌ بیرچوونه‌وه‌ش ده‌وترێت: {أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى}.

٦-هه‌ندێك جاریش به‌ ونبوون و دیارنه‌مان ده‌وترێت، وه‌كوو له‌ فیقهدا ده‌وترێت (ضالة الابل).

 

پێناسه‌ى شه‌رعیى وشه‌ى (الفسق)

 

(الفسق) له‌ زمانه‌وانیدا واته‌: ده‌رچوون، له‌ ڕووى شه‌رعیشه‌وه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ گوێرایه‌ڵیی خواى گه‌وره‌. مه‌به‌ست له‌ ده‌رچوونی یه‌كجاره‌یی وه‌كوو به‌ كه‌سی بێباوه‌ڕ ده‌وترێت (فاسق). هه‌روه‌ها به‌ ده‌رچوونی به‌شبه‌ش ده‌وترێت، وه‌كوو ئه‌وه‌ى به‌ ئیماندار ده‌وترێت (فاسق) كاتێك تاوانێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات.

(الفسق) دوو جۆره‌: جۆرێكیان خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ ئیسلام ده‌رده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ كوفره‌، به‌م واتایه‌ش به‌ كه‌سی (كافر) ده‌وترێت (فاسق)، وه‌كوو خواى گه‌وره‌ به‌ ئیبلیسی فه‌رموو: {فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ}‌. (الكهف: ٥٠).

 

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: واما الذين فسقوا فمأواهم النار. (السجدة: ٢٠). مه‌به‌ستی بێباوه‌ڕانه‌، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌: {وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ}. (السجدة: ٢٠).

ئه‌نجامده‌رى تاوانی گه‌وره‌ش له‌ موسڵمانان (فاسق) ى پێده‌وترێت. ئه‌و (فسق)ه‌ش له‌ ئیسلام ده‌ریناكات، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}. (النور: ٤). زانایان له‌ لێكدانه‌وه‌ى وشه‌ى (الفسوق) لێره‌ ده‌فه‌رموون واتاى تاوان ده‌گه‌یه‌نێت. 

سه‌رچاوه‌: عقيدة التوحيد، صالح بن فوزان الفوزان.