پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
باسی نوێژ
< كوردي - كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
باب الصلاة
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
باسی نوێژ
ئه‌م باسانه‌ی له‌خۆ گرتووه:
1) پێناسه‌ی نوێژ .
2) حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژ ناكه‌ن .
3) پایه‌كانی نوێژ .
4) مه‌رجه‌كانی نوێژ .
5) واجبه‌كانی نوێژ .
6) سوننه‌ته‌كانی نوێژ .
7) نوێژی به‌كۆمه‌ڵ .
8) فه‌زڵی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ .
9) حوكمی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ .
10) ئه‌و ژماره‌یه‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی پێ ده‌كرێت .
11) عوزرهكانی نه‌كردنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ .
12) ئه‌و حوكمانه‌ی په‌یوه‌ستن به نوێژ خوێنه‌كانه‌وه .
13) ئه‌و حوكمانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئیمامه‌وه .
14) نوێژی كه‌سی نه‌خۆش .
15) نوێژی هه‌ینی .
16) حوكمی نوێژی هه‌ینی .
17) نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه ؟
18) حیكمه‌ت لهمهشروعیهتی نوێژی هه‌ینی .
19) مه‌رجه‌كانی دروستی نوێژی هه‌ینی .
20) نوێژی جه‌ژنه‌كان .
21) حوكمی نوێژی جه‌ژنه‌كان .
22) كاتی نوێژی جه‌ژنه‌كان .
23) ئه‌و شوێنه‌ی نوێژی جه‌ژنه‌كانی لێ ده‌كرێت .
24) چۆنیه‌تی كردنی نوێژی جه‌ژنه‌كان .
25)نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران .
26) خۆر گیران و مانگ گیران .
27) چۆنیه‌تی نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران .
28) نوێژه بارانه .
29) حوكمی نوێژه بارانه .
30) چۆنیه‌تی نوێژه بارانه .
31) نوێژی سوننه‌ت .
32) نوێژی ته‌راویح .
33) نوێژی مردوو .
34) مه‌شروعیه‌تی نوێژی مردوو .
35) حوكمی نوێژی مردوو .
36) مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو .
37) ڕوكنهكانی نوێژی مردوو .
38) چۆنیه‌تی كردنی نوێژی مردوو .
39) چه‌ند بابه‌تێك ده‌رباره‌ی نوێژی مردوو .
نوێژ
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی نوێژ :
نوێژ له زمانه‌وانیدا : به مانی دوعا و نزا دێت، له زاراوه‌ی شه‌رعیشدا : به مانای عیباده‌تێكی تایبه‌ت هاتووه كه پێك دێت له‌هه‌ندێك گوفتار و كردار، به ( الله أكبر ) ده‌ست پێ ده‌كات و به سه‌لامدانه‌وه كۆتایی پێ دێت .
دووه‌م : پله وپایه‌ی نوێژ له ئیسلامدا :
1) نوێژ كۆڵه‌كه و دینگه‌ی ئیسلامه، به‌جۆرێك ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌بێ ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه دانامه‌زرێت و لاسه‌نگ و ناته‌واو ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه : عن معاذ بن جبل قال: قال: رسول الله : { ...ألا أخبركَ برأسِ الأمرِ كله وعموِده، وذَرْوِة سَنَامهِ ؟ قلت: بلى يا رسولَ الله، قالَ : رأس الأمرِ الإسلامُ، وعمودُه الصلاةُ، وذِروةُ سَنامِه الجهاد...} ( ) واتا : موعاذی كوڕی جه‌به‌ل (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : ئایا هه‌واڵت پێ بده‌م ده‌رباره‌ی سه‌ر و كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو كار و فه‌رمان و لوتكه‌ی هه‌ره به‌رزیان ؟ ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌ویش فه‌رمووی : سه‌ری هه‌موو فه‌رمانه‌كان ئیسلامه، وه كۆڵه‌كه‌كه‌ی نوێژه، و لوتكه‌ی هه‌ره به‌رزیشی جیهاد و تێكۆشانه .
2) نوێژكردن خوای گه‌وره و میهره‌بان وه‌بیر مرۆڤ ده‌هێنێته‌وه، كاتێك مرۆڤ له‌به‌رده‌م دیوانی خوای گه‌وره‌دا ده‌وه‌ستێت، وه كاتێك ده‌زانێت بۆ گه‌یشتن به‌خوای گه‌وره پێویستی به‌هیچ ناوبهندگیر و واسیطهیهك نییه، ئه‌و كاته هه‌ست به (مه‌عیه‌ت) و له‌گه‌ڵ بوونی په‌روه‌ردگاری ده‌كات، به‌و مانایه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه به عیلم و زانست و ڕه‌حمه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ به‌نده ڕاست و دروستهكانیهتی، به‌م هه‌سته ئیمانیه‌وه دڵ و ده‌روون و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی پڕ ده‌بن له سه‌كینه‌ت و ئارامی ومتمانه و دڵنیایی، به‌جۆرێك به‌خشوعه‌وه كڕنووش ده‌بات، به‌خشوعه‌وه سوژده ده‌بات بۆ په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی، هه‌ر بۆیه هه‌میشه و هه‌رده‌م هه‌ر له‌ویش داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كی ده‌كات و هانایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌بات .
3) نوێژ ڕێگری مرۆڤ ده‌كات له خراپه و خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵی ده‌یگێڕێته‌وه له‌تاوان و گوناهـ، چونكه كاتێك مرۆڤی باوه‌ڕدار به دڵێكی پڕ له‌خۆشه‌ویستی و ترسه‌وه له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاریدا كڕنووش و سوژده ده‌بات بۆی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا به‌هێز ده‌بێت، نه‌فس و ده‌روونی به‌ره‌و ئاسمان حه‌ره‌كه‌ت ده‌كات، پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه واده‌كه‌ن كه مرۆڤ دور بكه‌وێته‌وه له‌و شتانه‌ی كه په‌روه‌ردگار توڕه ده‌كه‌ن، وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات په‌روه‌ردگاری چی شتێكی پێ خۆشه ئه‌وه بكات و ئه‌نجامی بدات، وه هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌بیره كه خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌ریه‌وه وئاگای له وورد و درشتی كاره‌كانیه‌تی، بۆیه شه‌رمی لێ ده‌كات كارێك ئه‌نجام بدات جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ذاته پیرۆزه نه‌بێت.
4) نوێژكردن كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خێرهكانه، به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی وئارام به‌خشی دڵه‌كانه، ڕۆح ئاسووده ده‌كات به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار، لاشه و جه‌سته چالاك و زیندوو ده‌كاته‌وه، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر طاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره، به كوورتی مرۆڤ خۆشبه‌خت و به‌ختیار ده‌كات له دونیا و دواڕۆژدا .
سێهه‌م : حوكمی نوێژ له ئیسلامدا :
نوێژ یه‌كێكه له پێنج ڕوكنه به‌هێزه‌كه‌ی ئیسلام، له مه‌ككه و پێش كۆچكردن بۆ شاری مه‌دینه، له ڕوداوی شه‌وڕه‌وی وبڵند بوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رزكرا، ئه‌و نوێژانهیش هه‌ر یه‌كێكیان كاتێكی دیاری كراوی خۆی هه‌یه، ئه‌وانیش نوێژه‌كانی: نیوه‌ڕۆ، و عه‌سر، و شێوان، و خه‌وتنان، و به‌یانییه، یه‌كه‌م نوێژێكیش كه پێغه‌مبه‌ری خوا به‌جێی هێنا له‌ناو ئه‌م نوێژانه‌دا، نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو،، ئه‌م پێنج نوێژه فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی باڵغی عاقڵ، نێر بێت یان مێ .
به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر فهرزیهتی ئه‌م نوێژانه، قورئانی پیرۆزه و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه ، له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام به كۆده‌نگیه‌كی بڕاوه‌ی وا كه هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه له فه‌رز بوونی، چونكه فه‌رز بوونی نوێژه‌كان له‌و شتانه‌ن كه زانینیان به پێویست زانراوه له‌دیندا .
به‌ڵگه له‌قورئانی پیرۆز : ﮋ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮊ ( ) واتا: به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فهرزێكه، كات و شێوه‌ی كردنه‌كه‌ی لای خوا دیاریكراوه .
به‌ڵگه له‌م ئایه‌ته‌دا له‌سه‌ر فه‌رز بوونی نوێژ، به ووشه‌ی (كتابا) ئاماژه‌ی پێدراوه، چونكه ووشه‌ی (كتابا) به مانای (مكتوب) دێت ئه‌ویش واتا : فهزركراوه .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢﮣ ﮤ ﮥﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮊ ( ) واتا : نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن، و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشخه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا‌و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه .
به‌ڵگه‌یش له سوننه‌تدا : قول النبيِّ ، وقد بعثَ معاذاً إلى اليمن: { أعْلِمْهُمْ أنَّ الله افترضَ عليهم خمسَ صلواتٍ في كُلِّ يومٍ وليلةٍ } ( ) واتا : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر به موعاذی كوڕی جه‌به‌لی فه‌رموو كاتێك كه ناردی بۆ یه‌مه‌ن : فێریان بكه و پێیان ڕابگه‌یه‌نه، كه خوای گه‌وره له‌شه‌و و ڕۆژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون.
وعن ابن عمر (رضي الله عنهما) قال : قال رسول الله : { بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَالْحَجِّ ، وَصَوْمِ رَمَضَان } ( ) واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما دامه‌زراوه : شاهیدی دان به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) وه شاهدی بده‌ی كه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه، وه نوێژكردن، و زه‌كات دان، و حه‌ج كردن، و ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان گرتن .
كۆده‌نگ (ئیجماع) یش له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه، ئه‌وه شتێكی زانراوه و زانینی به زه‌روره‌ت و پێویست دانراوه له دیندا، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كه‌سێك له ئه‌هلی قیبله و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به موسڵمان ده‌زانن ئینكاری فه‌رز بوونی نوێژیان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی بیدعهچیش دان ده‌نێن به فه‌رز بوونی نوێژ له ئیسلامدا .
چواره‌م : حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژ ناكه‌ن له ئیسلامدا :
ئه‌وه‌ی نوێژ ناكات له‌م سێ حاڵه به‌ده‌ر نییه :
یه‌ك : ئه‌گه‌ر هاتوو ئینكاری واجب بوونی نوێژی كرد، ئه‌و كاته سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو جاهیل و نه‌زان بوو به واجب بوونی نوێژ، وه له‌و كه‌سانه‌ش بوو كه نه‌زان بوو به حوكمی نوێژ، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه تازه هاتبێته ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، یان له جێگایه‌كی دووره ده‌ست ده‌ژی و بێ ئاگایه له ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام، ئه‌م كه‌سه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیانوویه‌كی هه‌یه، پێی بێباوه‌ڕ نابێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كه‌سانه نه‌بوو كه نه‌زان و جاهیل بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو موسڵمانان له‌شار و گونده‌كاندا ده‌ژی، گوێی له زانایان و مامۆستایانی ئاینی ده‌بێت له‌ڕوون كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كانی نوێژ، ئه‌م كه‌سه ئه‌گه‌ر هاتوو ئینكاری واجب بوونی نوێژی كرد، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه جاهیل و نه‌زانه ئه‌م كه‌سه ئه‌م بیانوه‌ی لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو به ئینكاری كردنی نوێژ پێی بێباوه‌ڕ ده‌بێت، چونكه به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی نوێژ له قورئان و سوننه‌ت زۆر ئاشكرا و ڕوونه، وه موسڵمانان به‌درێژایی مێژووی ئیسلام ئه‌نجامیان داوه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوون، له‌به‌ر ئه‌وه واجب بوونی نوێژ شاراوه نییه لای هیچ موسڵمانێك، وه كه‌س ئینكاری واجب بوونی نوێژ ناكات ئه‌و كه‌سه نه‌بێت بێباوه‌ڕه به خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا ، وه ئینكاری كۆده‌نگی ئومه‌تی ئیسلام ده‌كات، وه هه‌ر كه‌سێكیش له موسڵمانان ئینكاری واجب بوونی نوێژ بكات، ئه‌وه به هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین داده‌نرێت، وه حوكمیشی وه‌ك هه‌موو ئه‌و كه‌سانه وایه كه له‌دین وه‌رده‌گه‌ڕێن، كه پێویسته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و سوڵته‌ی ئیسلامی هه‌بێت، ده‌بێت داوای ته‌وبه‌ی لێ بكرێت، یان حاكمی موسڵمانان حوكمی كوشتنی بۆ ده‌دات .
دوو : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه نه‌خۆشه، یان ناتوانێت ئه‌ركان و مه‌رجه‌كانی نوێژ ئه‌نجام بدات، له‌م كاته‌دا ده‌ڵێین : نه‌خۆشی و نه‌توانینی نوێژ بیانووی شه‌رعی نییه بۆ نه‌كردنی نوێژ، چونكه نوێژ نه‌كردنی نییه له ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو نه‌یده‌توانی له‌به‌ر نه‌خۆشی بۆ نمونه ده‌ست نویژ بگرێت، خوای گه‌وره ڕێگای پێداوه ته‌یه‌موم بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی به پێوه نوێژ بكات، ڕێگای پێدراوه به دانیشتنه‌وه بیكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ڕێگای پێدراوه به پاڵكه‌وتنه‌وه بیكات، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر له‌جێگایه‌ك بوو گڵیشی ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ته‌یه‌موم، ده‌توانێت به بێ ته‌یه‌موم نوێژه‌كه‌شی بكات، بۆیه به‌كورتی ده‌ڵێین : نوێژ ڕوكنێكی گه‌وره‌ی ئیسلامه و نه‌كردنی نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
سێ : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی بوو، نوێژه‌كه‌ی نه‌كرد هه‌تاوه‌كو كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا زانایان رایان جیاوازه، به‌ڵام ڕای په‌سه‌ند و صه‌حیح ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كه‌سه پێی بێ باوه‌ڕ ده‌بێت، سێ ڕۆژ به‌ند ده‌كرێت، و هه‌موو نوێژێكیش بانگ ده‌كرێت بۆ كردنی نوێژه‌كانی، وه ده‌بێت بترسێنرێت به سزای نوێژنه‌كه‌ران، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد و گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه زۆر باشه، ئه‌گینا حاكم و وده‌سه‌ڵاتداری ئیسلام حوكمی كوشتنی ده‌دات، ئه‌م حوكمه‌ش نابێت هه‌موو كه‌سێك له‌خۆیه‌وه جێبه‌جێی بكات، به‌ڵكو وه‌ك ووتمان ده‌بێت حاكم و ده‌وڵه‌تی ئیسلام به‌وه‌ها كارێك هه‌ڵبسێت .
پێنجه‌م : ڕوكنهكانی نوێژ :
ئه‌و ڕوكنانهی كه نوێژ به‌بێ ئه‌وان دروست نابێت و دانامه‌زرێت، پازده ڕوكنن :
1) نیه‌ت هێنان .
2) ڕاوه‌ستان به‌پێوه ئه‌گه‌ر توانرا .
3) (الله أكبر) ی نوێژ دابه‌ستن، كـه پێی ده‌وترێت (تكبیرة الاحرام) .
4) خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) .
5) كڕنووش بردن .
6) ڕاست بوونه‌وه لهكڕوونش بردن .
7) سوژده‌بردن له‌سه‌ر هه‌ر حه‌وت ئه‌ندامه‌كه (ڕوخسار، هه‌ردوو ده‌سته‌كان، هه‌ردوو ئه‌ژنۆكان، هه‌ردوو پێكان) .
8) ڕاست بوونه‌وه له‌سوژده بردن .
9) دانیشتن له‌نێوان سوژدهكاندا .
10) خۆگری ئارامگرتن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕوكنانهی كه باسكران.
11) ته‌حیاتی كۆتایی .
12) دانیشتن بۆ ته‌حیاتی كۆتایی .
13) صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر .
14) ئه‌نجامدانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌و ڕوكنانهی كه باسكران
15) سه‌لامدانه‌وه .
شه‌شه‌م : مه‌رجه‌كانی نوێژ :
مه‌رجه‌كانی نوێژ نۆ مه‌رجن :
1) ئیسلام، واتا ئه‌و كه‌سه ده‌بێت موسڵمان بێت، چونكه نوێژ له‌كه‌سی بێباوه‌ڕ وه‌رناگیرێت و دروست نییه، هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ی بێباوه‌ڕ بێت خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌ر نه‌كردنی نوێژ، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سی بێباوه‌ڕ سه‌ره‌تا داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی هێنا ئه‌و كاته پێی ده‌وترێت نوێژ بكات، و ڕۆژو بگرێت، و زه‌كات بدات، و حه‌ج بكات ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێت .
2) ده‌بێت ئه‌و كه‌سه عاقڵ بێت، چونكه شێت خوای گه‌وره قه‌ڵه‌می له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه .
3) (ته‌مییز) ی هه‌بێت، واتا : چاك وخراپ لێك جودا بكاته‌وه، زانایانیش پێیان وایه كه ده‌بێت حه‌وت ساڵی ته‌واو كردبێت .
4) كاتی نوێژه‌كه هاتبێت .
5) پاكی له بێ ده‌ست نوێژی، واتا ده‌ست نوێژی هه‌بێت .
6) پاكی له‌هه‌موو جۆره پیسیه‌ك .
7) داپۆشینی عه‌وره‌ت .
8) ڕووكردنه قیبله .
9) نیه‌تهێنان .
حه‌وته‌م : واجباته‌كانی نوێژ :
مه‌به‌ست له واجباته‌كانی نویژ : ئه‌و واجبانه‌یه كه شه‌رع فه‌رمانی پێكردووه به فه‌رمانێكی ئیلزامی، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو به ده‌ست ئه‌نقه‌ست ته‌رك كرا، نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌بیرچوو ئه‌وا به سوژده‌یه‌كی سه‌هو قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه .
واجباته‌كانی نوێژ له‌سه‌ر ڕای حه‌نبه‌لیه‌كان ئه‌مانه‌ن :
1) هه‌موو (الله أكبر) ــهكانی ناو نوێژ جگه له ( الله أكبر)ی نوێژ دابه‌ستن كه ڕوكنی نوێژه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا .
2) ووتنی (سمع الله لمن حمده) پاش ڕاست بوونه‌وه له كڕنوش بردن .
3) ووتنی (ربنا لك الحمد) .
4) ووتنی (سبحان ربي العظیم) له كڕنووشدا .
5) ووتنی ( سبحان ربي الاعلی) له سوژده‌دا .
6) خوێندنی نزای (ربي اغفر لي) له نێوان سوژدهكاندا .
7) خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م .
8) دانیشتن بۆ ته‌حیاتی یه‌كه‌م .
به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌رك كرا و به سوژده‌ی سه‌هو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعی به (الابعاض) ناوهێنراون، ئه‌وانیش پێنجن :
1) دانیشتن بۆ ته‌حیاتی یه‌كه‌م .
2) ته‌حیات خوێندنی یه‌كه‌م .
3) صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا پاش ووتنی أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، له‌ته‌حیاتی یه‌كه‌مدا .
4) صه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر ئالی موحه‌مه‌د له ته‌حیاتی دووه‌مدا.
5) خوێندنی قنوت له پاش ڕاست بوونه‌وه له كڕنووش، له ڕكاتی دووه‌م له‌نوێژی به‌یانی، و له پاش ڕاست بوونه‌وه لهكڕنوش له‌ڕكاتی كۆتایی نوێژی ویتر له‌نیوه‌ی دوه‌می مانگی ڕه‌مه‌زان .
هه‌شته‌م : سوننه‌ته‌كانی نوێژ
مه‌به‌ست له‌و كاروكرده‌وه مهشروعانهی ناو نوێژه ئه‌گه‌ر به سه‌هو وده‌ست ئه‌نقه‌ستیش ته‌رك بكرێن، نوێژ به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه .
1) ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی دابه‌ستنی نوێژدا .
2) ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی كڕنووش بردندا .
3) ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی به‌رز بونه‌وه له كڕنووش بردن .
4) دانانی ده‌ستی ڕاست له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه له كڕنووش وراست بوونه‌وه ( له مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیدا، چونكه ده‌ست دانان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاست پاش كڕنووش بردن وبه‌رز بوونه‌وه له مه‌زهه‌به‌كانی تردا به سوننه‌ت دانه‌نراوه) .
5) سه‌یركردنی جێگای سوژده بردن .
6) ووتنی (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) .
7) سه‌رجه‌م سوننه‌ته‌كانی تری ناو نوێژ .
نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت)
یه‌كه‌م : فه‌زڵی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت) :
به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت):
1) عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله قال : { صلاة الجماعة أفضل من صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة } ( ) واتا : نوێژی به‌كۆمه‌ڵ به بیست و حه‌وت جار باشتر و خاستره له نویژێك كه به‌تاك بكرێت .
2) عن أبي هريرة قال : قال رسول الله : { صلاة الرجل في جماعة تضعف على صلاته في بيته وفي سوقه خمساً وعشرين ضعفاً...}( ) واتا : نوێژی پیاو كه به كۆمه‌ڵ بیكات خێری به بیست وپێنج جار زیاتره له‌و نوێژه‌ی كه له‌ماڵه‌وه یان له‌بازاڕ بیكات (مه‌به‌ست له نوێژی بازاڕ ئه‌و نوێژه‌یه كه له‌دوكان یان له‌بازاڕ به تاك بكرێت) .
3) عن أبي هريرة قال: أتى النبي رجلٌ أعمى فقال : يا رسول الله! ليس لي قائد يقودني إلى المسجد؛ فسأل رسول الله أن يرخص له فيصلي في بيته، فرخص له؛ فلما ولَّى دعاه فقال له : {هل تسمع النداء بالصلا‌ة؟ } قال: نعم، قال: {فأجبه} ( ) واتا : پیاوێكی كوێر هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا وپێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من كه‌سێكم نییه ده‌ستم بگرێت و بمهێنێت بۆ مزگه‌وت، بۆیه داوای كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا كه مۆڵه‌تی بدات نه‌یه‌ت بۆ مزگه‌وت، و له‌ماڵه‌وه نوێژه‌كانی بكات، پێغه‌مبه‌ری خواش مۆله‌تی دا، به‌ڵام كاتێك پیاوه كوێره‌كه پشتی هه‌ڵكرد، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو : ئایا گوێت له‌بانگی نوێژ ده‌بێت ؟ پیاوه كوێره‌كه ووتی : به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو : كه‌واته وه‌ڵامی بده‌ره‌وه و وه‌ره بۆ مزگه‌وت .
دووه‌م : حوكمی نوێژی به كۆمه‌ڵ :
نویژی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ڕای په‌سه‌ند و دروستی زانایان واجبه، ئه‌ویش به‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه :
1) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﮊ ( ) واتا : کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ناو هاوه‌ڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ ده‌کردن (له کاتی جه‌نگدا)، ئه‌وه با ده‌سته‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تۆدا بوه‌ستن .
خاوه‌نی شه‌رحی (منه‌تى الايرادات) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : « ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه بۆ واجب بوونه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌كاتی ترس و جه‌نگدا خوای گه‌وره فه‌رمان بكات به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه واز نه‌هێنێت له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه بارودۆخ ئارام بێت و له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا بێت بێگومان له‌پێشتره كه نوێژ به‌كۆمه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ره فه‌رموویه‌تی : « أثقل الصلاة على المنافقين صلاة العشاء وصلاة الفجر، ولو يعلمون ما فيهما لأتوهما ولو حبواَ، ولقد هممت أن آمر بالصلا‌ة فتقام، ثم آمر رجلاً فيصلي بالناس، ثم أنطلق معي رجال معهم حزم مـن الحطب إلى قوم لا يشهدون الصلاة فأحرق عليهم بيوتهم بالنار » ( ) واتا : قورسترین نوێژ له‌سه‌ر دوو ڕووه‌كان نوێژی خه‌وتنان و نوێژی به‌یانییه، خۆ ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (چه‌ند خێری گه‌وره‌ی تێدایه) ئه‌وه به گاگۆڵكێش بوایه بۆی ده‌هاتن، زۆر نزیك بوو فه‌رمان بكه‌م كه نوێژ بكرێت و قامه‌تی بۆ بكرێت، پاشان فه‌رمان بكه‌م به كه‌سێك نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات، ئه‌مجا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌س بچومایه وكۆڵێك دارم ببردایه و ئاگرم بهردایهته ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نایه‌ن بۆ نوێژ، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش : لما استأذنه أعمى لا قائد له أن يرخص له في بيته , قال: {هل تسمع النداء؟} قال : نعم، قال : {فأجب} ( ) ( ) واتا : كاتێك ئه‌و پیاوه كوێره‌ی كه ووتی كه‌سێك نییه ده‌ستم بگرێت و بمهێنێت بۆ مزگه‌وت و داوای كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا كه مۆڵه‌تی بدات له‌ماڵه‌وه نوێژه‌كانی بكات، پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو : ئایا گوێت له بانگی نوێژ ده‌بێت، ئه‌ویش ووتی : به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموویه‌وه : كه‌واته وه‌ره به‌ده‌م بانگهكــــــــهوه (واته وه‌ره بۆ نوێژی به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وت) .
سێهه‌م : ئه‌و ژماره پێویستهی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی پێ داده‌مه‌زرێت :
نوێژی به كۆمه‌ڵ به دوو كه‌س داده‌مه‌زرێت، ئیمامێك له‌گه‌ڵ نوێژخوێنێك، ئه‌گه‌ر چی ئافره‌تیش بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه فه‌رمووی به مالیكی كوڕی حوهیریث : { وليؤمكما أكبركما } ( ) واتا : با گه‌وره‌ترتان ئیمامه‌ت بۆ ئه‌وی ترتان بكات .
چواره‌م : ئه‌و بیانووه شه‌رعیانه‌ی كه ده‌بنه هۆی نه‌كردنی نوێژی به كۆمه‌ڵ :
كه‌سێك له‌گیانی خۆی بترسێت كه تووشی شتێك ببێت، یان نه‌خۆشی، یان ته‌نگه‌تاو بێت به یه‌كێك له (میز یان پیسی)، یان كه‌سێك شتێكی وون كردبێت و ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه بیدۆزێته‌وه، یان بترسێت له فه‌وتان و له‌ناوچون و زیان پێگه‌یاندن به ماڵ وسامانی، یان ئه‌گه‌ر پاسه‌وانی ماڵێك یان شتێك بێت وبترسێت له‌وه‌ی بچێت بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌و ماڵه بفه‌وتێت یان بدزرێت ( ) .
پێنجه‌م : هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به نوێژ خوێنه‌وه (مأموم)
- دروست نییه نوێژخوێن ئیمامه‌ت بۆ خه‌ڵكی بكات له‌مزگه‌وتێكدا كه ئیمامی فه‌رمی خۆی هه‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و ئیمامه خۆی مۆڵه‌تی بدات، یان ئه‌گه‌ر ئیمام دواكه‌وت له‌نوێژ و كاته‌كه‌ش زۆری نه‌مابوو ( ) .
- ئه‌گه‌ر هاتوو قامه‌ت كرا بۆ نوێژی فه‌رز ئه‌وه دروست نییه ده‌ست بكه‌یت به نوێژی سوننه‌ت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: { إذا أقيمت الصلاة فلا صلاة إلا المكتوبة } ( ) واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو قامه‌ت كرا بۆ نوێژ، ئه‌وه هیچ نوێژێك ناكرێت نوێژی فه‌رز نه‌بێت .
- حه‌رامه نویژخوێن پێش ئیمام كڕنوش یان سوژده ببات، ئه‌گه‌ر هاتوو شتێكی وای كرد، ئه‌وه ده‌بێت نوێژه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، وه هه‌ر نوێژخوێنێك پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كه‌ی بكات ئه‌وه گوناهبار ده‌بێت، مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت له‌بیری بچێت یان نه‌زان و جاهیل بێت به حوكمه‌كانی نوێژ( ) .
- نوێژی نوێژخوێن به ته‌نها و له پشت ڕیزی نوێژخوێنه‌كانی تره‌وه دروست نییه، مه‌گه‌ر له‌كاتێكدا نه‌بێت كه ڕیزی پێشه‌وه ته‌واو بووبێت و جێگای نه‌بێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی:{ لا صلاة لمنفرد خلف الصف } ( ) واتا : نوێژی تاكه كه‌سێك دروست نییه كه نوێژ له پشتی ڕیزی نوێژخوێنانه‌وه بكات .
شه‌شه‌م : هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئیمامه‌وه :
- ئه‌و كه‌سه شایسته‌تره ئیمامه‌ت بۆ خه‌ڵكی بكات، كه زیاتر له قورئان شاره‌زاتر بێت، پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی كه زیاتر شاره‌زاتره له سوننه‌ت، پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر كۆچی كردبێت، پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر موسڵمان بووبێت، پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نتر بێت .
- سوننه‌ته كه ئیمام ڕه‌چاوی حاڵی كه‌سانی نه‌خۆش و پیر وپه‌ككه‌وته و خاوه‌ن پێداویستی بكات ونوێژهكانیان له‌سه‌ر قورس نه‌كات ئه‌ویش درێژی بكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت نوێژ سووك و ئاسان بكات بۆیان .
نوێژی نه‌خۆش :
- نه‌خۆش تا بۆی ده‌كرێت ده‌بێت به پێوه نوێژه فه‌رزه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر بۆی نه‌كرا ئه‌وه ده‌توانێت به دانیشتانه‌وه بیانكات ، وه سوننه‌ته ئه‌گه‌ر به‌دانیشتانه‌وه نوێژه‌كانی كرد به‌چوار مشقی بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی بهدانیشتانیشهوه نوێژه‌كانی بكات، ئه‌وه با له‌سه‌ر لایه‌كی پاڵ بكه‌وێت وبیانكات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بۆی نه‌كرا، ئه‌وه به پێی توانای خۆی نوێژه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشتیش پاڵكه‌وت بێت، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮊ ( ) واتا : چه‌ندێكتان توانی و پێتان كرا له‌خوا بترسن، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﮊ ( ) واتا : به‌ده‌ر له‌توانای مرۆڤ خوای گه‌وره ته‌كلیف و ئه‌رك ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك .
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له‌سه‌ر پشتیش نوێژه‌كانی بكات، ده‌توانێت به سه‌ر ئاماژه بكات بۆ نوێژكردنه‌كه‌ی، له كۆتاییشه‌وه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بۆی نه‌كرا، به‌دڵ نیه‌ت بهێنێت و به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی بۆ نموونه به ئاماژه‌ی په‌نجه‌یه‌كی نوێژه‌كه‌ی بكات ( ) .
- ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ نه‌یتوانی له‌كاتی خۆیدا نوێژه‌كانی بكات، خوای گه‌وره بۆی ئاسان كردووه كه نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر له‌كاتی یه‌كێكیاندا به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه، یان نوێژی مه‌غریب و عیشا به‌یه‌كه‌وه له‌كاتی یه‌كێكیاندا كۆ بكاته‌وه، وه واباشتره كامه‌یان ئاسانتر بوو پێش خستن یان دواخستن، له‌و كاته‌دا نوێژه‌كانی بكات، چونكه ئه‌م ڕوخصهته بۆیه دانراوه ئاسانكاری بۆ به‌نده‌كانی خودا بكات، نه‌ك قورستری بكات له‌سه‌ریان .
- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش خۆی نه‌یتوانی ده‌ست نوێژ بگرێت، ئه‌وا با كه‌سێكی تر بۆی بگرێت (واته ده‌ست و روخسار و قۆڵه‌كان و مه‌سحی سه‌ر و قاچه‌كانی بۆ بشوات)، خۆ ئه‌گه‌ر له‌جێگایه‌ك بوو قه‌ده‌ری خوا وابوو كه ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ده‌ست نوێژ، و گڵیشی لا نه‌بوو بۆ ته‌یه‌موم كردن، وه هه‌روه‌ها كه‌سیشی لانه‌بوو بۆی ئاماده بكات، ئه‌وا به‌و حاڵه‌ی خۆیه‌وه نوێژه‌كه‌ی بكات، چونكه نوێژ نه‌كردن له ئیسلامدا نییه ( ) .
- نه‌خۆش تا بۆی ده‌كرێت ڕوخسار و قاچه‌كانی ڕوو له قیبله بن له‌كاتی نوێژكردندا، خۆ ئه‌گه‌ر بۆی نه‌كرا و نه‌یتوانی، با هه‌ر به‌و حاڵه‌ی خۆیه‌وه نوێژه‌كه‌ی بكات .
نوێژی هه‌ینی
یه‌كه‌م : حوكمی نوێژی هه‌ینی :
نوێژی هه‌ینی فه‌رزه، وه فهرزیهتهكهشی به قورئان و سوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایان سه‌لمێنراوه، چونكه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی عاقڵی باڵغی نیشته‌جێ له‌شوێن و جێگای خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی وا هاته پێشه‌وه كه مرۆڤ له‌به‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی بۆی نه‌كرا نوێژی هه‌ینی بكات، ئه‌وا نوێژی نیوه‌ڕۆ جێگای بۆ ده‌گرێته‌وه ( ) .
دووه‌م : نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه ؟
نوێژی هه‌ینی به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه واجب ده‌بێت :
1) ئیسلام .
2) باڵغ بێت .
3) عاقڵ بێت .
4) نێر (پیاو) بێت .
5) ئازاد بێت و به‌نده نه‌بێت .
6) ده‌بێت له‌جێگایه‌ك بكرێت كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكه، وه‌ك شار و گونده‌كان .
7) ئه‌بێت نیشته‌جێ بێت له‌و جێگایه‌ی كه نوێژی هه‌ینیه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت، یان نزیك بێت لێوه‌ی .
سێهه‌م : حیكمه‌ت له فه‌رز بوون و مه‌شروعیه‌تی نوێژی هه‌ینی :
خوای گه‌وره نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و نیعمه‌ته گه‌ورانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن كه به‌سه‌ریانه‌وه‌یه، وه هه‌روه‌ها دوو ووتاریشی تێدا داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای ووتاربێژ سه‌رجه‌م نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار به بیر ئاماده بووان بهێنێته‌وه و هانیان بدات كه شوكر و سوپاسی خوای له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له نوێژی هه‌ینیدا ووتاربێژ ده‌توانێت خه‌ڵكی فێری دینه‌كه‌یان بكات و ئاڕاسته‌یان بكات به ئاڕاسته‌كردنێكی باش و سوودبه‌خش و ئامۆژگاریان بكات به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه خێری دین و دونیایانی تێدایه، وه هه‌میشه ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنه‌یان وه‌بیر بهێنێته‌وه كه خوای گه‌وره وه‌ری گرتووه له به‌نده‌كانی كه ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، برایه‌تی نێوان موسڵمانان ده‌بێت زۆر گرنگی پێ بدرێت وهانی خه‌ڵكی بۆ بدرێت كه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هێز بن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌هه‌موو شتێك كه بۆنی جیایی و دوو به‌ره‌كی لێ دێت .
چواره‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی نوێژی هه‌ینی :
1) هاتنی كاته‌كه‌ی، چونكه به كۆده‌نگی زانایان نوێژی هه‌ینی پێش هاتنی كاته‌كه‌ی دروست نییه، هه‌روه‌ك چۆن دروست نییه له‌دوای كاتی خۆی بكرێت .
2) ده‌بێت به كۆمه‌ڵ بكرێت، چونكه دروست نییه به تاك بكرێت.
3) ده‌بێت له‌جێگایه‌ك بكرێت كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكه، وه‌ك شار و گونده‌كان .
4) ده‌بێت پێش ئه‌نجامدانی نوێژی هیه‌نی دوو ووتار بخوێنرێته‌وه.
نوێژی جه‌ژنه‌كان
یه‌كه‌م : حوكمی نوێژی جه‌ژنه‌كان :
زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی نوێژی جه‌ژنه‌كان، به‌ڵام ڕایان جیاوازه له‌باره‌ی حوكمهكهیهوه، هه‌ندێكیان ڕایان وایه كه نوێژی جه‌ژنه‌كان فه‌رزی كفایه‌یه ( ) وه هه‌ندێكی تر به‌لایانه‌وه سوننه‌تی موئه‌كه‌ده‌یه، وه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیش له‌و زانایانه به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه، كه له كتێبه‌كانی فیقهدا به‌درێژی باسیان لێوه كراوه ( ) .
دووه‌م : كاتی نوێژی جه‌ژنه‌كان :
زۆربه‌ی زانایان به‌لایانه‌وه وایه كاتی كردنی نوێژی جه‌ژنه‌كان پاش هه‌ڵهاتنی خۆر و كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌یه‌تی، تا ئه‌و كاته‌ی كه خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان لاده‌دا كه به (زَوال) ناو ده‌برێت، له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه له‌كاتی هه‌ڵهاتنی خۆردا بكرێت، وه هه‌روه‌ها كه‌راهه‌تی هه‌یه نوێژی جه‌ژن بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی خۆر به ئه‌ندازه‌ی ڕمێك به‌رز ده‌بێته‌وه ( ) وه هه‌ندێك له‌زانایانی سه‌رده‌م ئه‌و ئهندازهیهیان له‌پاش هه‌ڵهاتنی خۆر (تقریبا) به دوانزه ده‌قیقه خه‌مڵاندووه.
سێهه‌م : ئه‌و شوێنه‌ی نوێژی جه‌ژنی لێ ده‌كرێت :
سوننه‌ت وایه ئه‌گه‌ر ڕێگریه‌ك نه‌بوو، نوێژی جه‌ژن له نوێژگهیهكی ده‌ره‌وه‌ی شار بكرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر هه‌میشه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنه‌كان ده‌چویه ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگری هه‌بوو ئه‌وه ده‌توانرێت له مزگه‌وته‌كانیش بكرێت.
چواره‌م : چۆنیه‌تی كردنی نوێژی جه‌ژن :
نوێژی جه‌ژن دوو ڕكاته، له‌یه‌كه‌م ڕكاتیدا، وه‌ك هه‌موو نوێژه‌كانی تر ته‌كبیره‌ی ئیحرام (الله أكبری نوێژ دابه‌ستنی بۆ ده‌كرێت) پاشان شه‌ش جار (الله أكبر) ده‌كرێت، ئه‌مجا سورتی (الفاتحة) و سوره‌تی (سبح باسم ربك الاعلی) یان سوره‌تی (قٓ) ده‌خوێنرێت هه‌ركامێكیان بخوێنێت هه‌ر سوننه‌ته، ئه‌مجا كاتێك له‌خوێندنی ئه‌وانه بوویه‌وه،( الله أكبر) ده‌كرێت و كڕنووش ده‌برێت، پاشان له كڕنووش هه‌ڵده‌سێته‌وه ودواتر (الله أكبر) ده‌كات وسوژدهكان ده‌بات، به‌م شێوه‌یه ركاتی یه‌كه‌می ته‌واو كرد، ئه‌مجا هه‌ڵده‌سێته‌وه بۆ كردنی ڕكاتی دووه‌م، له‌سه‌ره‌تای ڕكاتی دووه‌مه‌وه پێنج جار (الله أكبر) ده‌كات، پاشان ده‌ست ده‌كات به خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) وسوره‌تی (الغاشیة) خۆ ئه‌گه‌ر سوره‌تی (القمر) یشی خوێند هه‌ر سوننه‌ته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی ﮋ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮊ ی خوێند ئه‌وه سوننه‌ته له ڕكاتی دووه‌مدا سوره‌تی ﮋ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﮊ بخوێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی ﮋ ﭑﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﮊ ئـــه‌وه سوننه‌ته لهڕكـــاتی دووهمـــدا سوره‌تی ﮋ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮊ بخوێنێت ( ) .
نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران:
خۆر گیران و مانگ گیران، دوو نیشانه‌ن له نیشانه و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، به‌نده‌كانی خۆی پێ ده‌ترسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه و تێرامێنن له گه‌وره‌ی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان، وه تێبگه‌ن ئه‌م خۆر و مانگه‌ی كه ڕۆژانه هه‌ڵدێن و له‌خزمه‌تی مرۆڤه‌كاندان، په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ڕێگا بگرێت له هه‌ڵهاتنیان، ئه‌و كاته‌ش هیچ كه‌س هیچی پێ ناكرێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی ڕودانی خۆر گیران و مانگ گیراندا ده‌بێت به‌نده‌كانی زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای خۆیان و ته‌وبه و ئیستغفار و داوای لێ خۆش بوونی زیاتری لێ بكه‌ن، چونكه گه‌ڕانه‌وه و ته‌وبه كردن و داوای لێ خۆش بوون ده‌بنه مایه‌ی زیاد بوونی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره، و به‌رده‌وامییان، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه گوناهو تاوان و ڕۆچوون له سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره ده‌بێته مایه‌ی غه‌زه‌ب و خه‌شم و قینی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﮊ ( ) واتا : له‌یادتان بێت که: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه خۆرگیران و مانگ گیران دوو نیشانه و به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ن، ڕوودانیان له‌به‌ر ژیان و مردنی كه‌س نییه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ڕوودانیان زۆر بوونی گوناهو وتاوانی به‌نده‌كانه كه شه‌رم له‌په‌روه‌ردگاریان ناكه‌ن كه‌چی له موڵك و سامانی ئه‌و ده‌خۆن و له زه‌وی ئه‌ودا دێن و ده‌چن و ڕاده‌بوێرن .
چۆنیه‌تی نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران :
ئه‌گه‌ر ڕۆژ بوو یان شه‌و بوو به‌م شێوه‌یه بانگی خه‌ڵكی بۆ ده‌كرێت (الصلاة جامعة) .
پاشان ئیمام (الله أكبر) ده‌كات و سوره‌تی (الفاتحة) و سوره‌تێكی درێژ به ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنێت، پاشان كڕنوش ده‌بات وزۆر له كڕنوشدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مجا له كڕنوش هه‌ڵده‌سێته‌وه، وجارێكی تر سوره‌تی (الفاتحة) ده‌خوێنێت، له‌گه‌ڵ سوره‌تێك كه‌متر بێت لهیهكهمجار، پاشان كڕنوش ده‌بات و تێیدا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام كه‌متر له ئه‌ندازه‌ی كڕنوشی یه‌كه‌م، ئه‌مجا له كڕنوش به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مجا دوو سوژده‌ی درێژ ده‌بات، سوژده‌ی یه‌كه‌م درێژتر بێت له‌سوژده‌ی دووه‌م، كه ڕكاتی یه‌كه‌م ته‌واو بوو، هه‌ڵده‌سێته‌وه به شێوه‌ی ڕكاتی یه‌كه‌م ڕكاتی دووه‌میش ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام كوورت تر و كه‌متر له ڕكاتی یه‌كه‌م ( ) .
نوێژه بارانه :
كاتێك مرۆڤه‌كان تووشی قات وقڕی و ووشكه ساڵی و كه‌م بارانی بوونه‌وه، خوای گه‌وره نوێژێكی داناوه بۆ به‌نده‌كانی ئه‌نجامی بده‌ن كه به نوێژه بارانه ناسراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و په‌ڕی زه‌لیلی و خشوع و دڵشكاویه‌وه هانا و هاوار بۆلای په‌روه‌ردگاریان ببه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، شایانی باسه ئه‌نجامدانی ئه‌م نوێژه به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت به تاكیش بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت له نوێژی هه‌ینیشدا ووتار بێژ له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه كه بارانیان بۆ ببارێنێت و به‌ده‌میانه‌وه بێت ولهقات و قڕی ڕزگاریان بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌نده‌كان هه‌میشه پێویستیان به په‌روه‌ردگاریانه، به تایبه‌تی له‌كاتی نه‌هامه‌تی و نه‌داریدا بۆ ئه‌وه‌ی بێت به ده‌میانه‌وه، وڕزگاریان بكات له‌وه‌ی كه تێی كه‌وتوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه پێویستان به خوای گه‌وره هه‌یه، (له هه‌موو کات و شوێنێک، و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه .
حوكمی نوێژه بارانه :
نوێژه بارانه سوننه‌تێكی موئه‌كه‌ده‌یه ( ) ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، وموسڵمانان له‌هه‌موو چه‌رخ و سه‌رده‌مێكدا .
چۆنیه‌تی نوێژه بارانه :
نوێژه بارانه وه‌ك نوێژی جهژنهكانه، له‌و ڕوه‌وه كه ئه‌ویش دوو ڕكاته، و له ده‌ره‌وه‌ی شار و له نوێژگهیهك ده‌كرێت، و سوره‌تی (الفاتحة) ی تێدا به ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنرێت، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی ووتار بدرێت نوێژه‌كه ده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك نوێژی جه‌ژنه‌كان حه‌وت ته‌كبیر له ڕكاتی یه‌كه‌م و پێنج ته‌كبیر له‌ڕكاتی دووه‌م بكرێت .
نوێژی سوننه‌ت :
یه‌كێك له حیكمه‌ت و ڕهحمهتهكانی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه كه نوێژی سوننه‌تی بۆ داناون، له‌هه‌موو جۆری په‌رستنێك فه‌رزی بۆ داناون و له‌هه‌مان كات و هه‌ر له‌و جۆره په‌رستنی سوننه‌تیشی بۆ داناون، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌هۆی ته‌واو كردنی ئه‌و فه‌رزانه‌ی كه به ناته‌واوی ئه‌نجام دراون .
مه‌به‌ست له نوێژی سوننه‌ت ئه‌و نوێژانه‌یه كه فه‌رز نه‌كراوون له‌سه‌ر به‌نده‌كان، به‌ڵكو كردنیان موسڵمان تووشی زیاتر خێر ده‌كات لای په‌روه‌ردگار .
جۆره‌كانی نوێژی سوننه‌ت
نوێژی سوننه‌تیش ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
1) سوننه‌تی موئه‌كه‌د .
2) سوننه‌تی نا موئه‌كه‌د .
مه‌به‌ست له سوننه‌تی موئه‌كه‌د : ئه‌و نوێژه سوننهتانهیه كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ر نه‌بوو بێت هه‌میشه پارێزگاری لێ كردوون، و ئه‌نجامی داوون، و هاوه‌ڵه‌كانیشی هانداوه بۆ كردنیان، به‌ڵام هه‌ندێك جار له‌به‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی وه‌ك سه‌فه‌ر وازی لێهێناون، ئه‌و سوننه‌ته موئهكهدانهیش دوانزه ڕكات نوێژن، چوار ڕكات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ، و دوو ڕكات پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ، وه دوو ڕكات پاش نوێژی شێوان و دوو ڕكات پاش نوێژی خه‌وتنان، و دوو ڕكات پیش نوێژی به‌یانی .
به‌ڵام سوننه‌ته نا موئهكهدهكان : به‌و نوێژه سوننه‌تانه ده‌وترێت كه هه‌ندێك جار پێغه‌مبه‌ر كردوونی، وه‌ك دوو ڕكات یان چوار ڕكات پێش نوێژی عه‌سر، وه دوو ڕكات پێش نوێژی شێوان، وه دوو ڕكات پێش نوێژی خه‌وتنان، ئه‌مانه ئه‌و سوننه‌ته نا موئهكهدانه بوون، كه هه‌ندێك جار پێغه‌مبه‌ر ئه‌نجامی داوون .
نوێژی ته‌راویح :
نوێژی ته‌راویح بۆ پیاوان و بۆ ژنانیش كردنی سوننه‌ته، پاش نوێژی خه‌وتنان له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌كرێت، وه ماوه‌كه‌یشی به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو كۆتایی شه‌و، ئه‌م نوێژه به‌كۆمه‌ڵ و به‌تاكیش ده‌كرێت، به‌ڵام به كۆمه‌ڵ خێری زیاتره .
به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م نوێژه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: { من قام رمضان إيماناً واحتسابَا غفر له ما تقدم من ذنبه } ( ) واتا : هەركەسێك شەوانى ڕەمەزان بە تەراویح زیندو بكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خوا بێت، ئەوا خوا لەتاوانەكانى پێشووى خۆش ئەبێت.
به نسبه‌ت ژماره‌ی ڕكاته‌كانی نوێژی تهراویحیشهوه، راسترین و په‌سه‌ندترین ڕا ئه‌وه‌یه كهیازده ڕكاته، یان سیازده ڕكاته، له‌گه‌ڵ درێژی وه‌ستان و كڕنوش و سوژده بردن تێیدا، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه : حديث عائشة (رضي الله عنها) حين سألت عن صلاة النبي في رمضان، فقالت : { ما كان يزيد في رمضان ولا في غيره عن إحدى عشرة ركعة، يصلي أربعاً لا تَسل عن حسنهن وطولهن، ثم يصلي أربعاً فلا تسل عن حسنهن وطولهن ثم يصلي ثلاثاً } ( ) واتا : ئه‌و فه‌رمووده‌ی عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه، كاتێك پرسیاریان لێ كرد له‌باره‌ی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕه‌مه‌زاندا، له‌وه‌ڵامدا ووتی : پێغه‌مبه‌ری خوا نه له ڕه‌مه‌زان و نه له غه‌یری ره‌مه‌زانیشدا له یازده ڕكات نوێژ زیاتری نه‌كردووه، چوار ڕكاتی ده‌كرد، و كه‌مێك پشوی بۆده‌دا، پاشان چوار ڕكاتی تری ده‌كرد و كه‌مێكی تریش پشووی بۆ ده‌دا، ئه‌مجا سێ ڕكاتی ده‌كرد .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌راویح سیازده ڕكات بێت، ئه‌م ڕیوایه‌ته‌یه : عن ابن عباس (رضي الله عنهما) قال : كانت صلاة النبي { ثلاث عشرة ركعة يعني بالليل } ( ) واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : شه‌و نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا سیازده ڕكات بووه .
نوێژی مردوو
یه‌كه‌م : مه‌شروعیه‌ت و دروستی نوێژی مردوو :
خوای گه‌وره بۆیه نوێژی مردووی داناوه وه‌ك ڕێزێك بێت كه له ڕۆحی موسڵمانان ده‌گیرێت، ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه له ماڵی كاروكرده‌وه‌ی دونیاوه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ماڵی لێپرسینه‌وه و پاداشت دانه‌وه، نوێژی مردوو شه‌عیره‌یه‌كی گه‌وره‌یه خوای گه‌وره وه‌ك منه‌تێك دایناوه به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، كه به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستی نێوانیان بێت، چونكه به‌رزترین نموونه‌ی برایه‌تیه له‌نێوان موسڵماناندا، چونكه باوه‌ڕدار له‌پاش مله نزای خێر ده‌كات بۆ برا باوه‌ڕداره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شوێن ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت هه‌تاوه‌كو به‌خاكی ده‌سپێرێت، ئه‌مه‌ش به‌هێزترین مانای په‌یوه‌ندیه ئاینیه له‌نێوان موسڵماناندا، ئای چه‌ند شه‌عیره‌یه‌كی گه‌وره و به‌نرخه مرۆڤ ڕێزی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه به‌زه‌یی بێته‌وه به ته‌واوی مردووی موسڵماناندا .
دووه‌م : حوكمی نوێژی مردوو :
حوكمی نوێژی مردوو فه‌رزی كفایه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له موسڵمانان پێی هه‌ستان ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت، چونكه به پێی فه‌رمووده و كاروكرده‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌مه سه‌لماوه .
سێهه‌م : مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو :
ئه‌و شتانه‌ی مه‌رجن بۆ نوێژه فه‌رزه‌كانی تر بۆ نوێژی مردوویش به مه‌رج گیراوه، هه‌ر له مه‌رجی نیه‌ت، و ته‌كلیف، و ڕووكردنه قیبله، و ده‌ست نوێژ، و داپۆشینی عه‌وه‌رت، و پاكوخاوێنی جلوبه‌رگ، و جه‌سته، و جێگه، له‌گه‌ڵ مه‌رجی موسڵمانیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات .
هه‌روه‌ها له مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو ئه‌وه‌یشه ده‌بێت مردووه‌كه موسڵمان بێت، وشۆرابێت، و ئاماده كرا بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو مردووه‌كه له‌و شاره مردبوو كه نویژه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد .
چواره‌م : ڕوكنهكانی نوێژی مردوو :
1) وه‌ستان به پێوه ئه‌گه‌ر توانای وه‌ستانی هه‌بوو .
2) چوار ته‌كبیره لێدان (واتا : چوار جار الله أكبر كردن) .
3) خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) پاش (الله أكبر) ی یه‌كه‌م .
4) صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر پاش (الله أكبر) ی دووه‌م .
5) نزا و پاڕانه‌وه بۆ مردووه‌كه پاش (الله أكبر) ی سێهه‌م .
6) ئه‌نجامدانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ڕوكنه‌كان .
7) سه‌لام دانه‌وه پاش (الله أكبر) ی چواره‌م .
پێنجه‌م : چۆنیه‌تی كردنی نوێژی مردوو :
ئیمام له‌لای سه‌ری مردووه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر هاتوو مردووه‌كه (نێر، پیاو) بوو، وه له‌لای سه‌ریه‌وه ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر هاتوو (مێ، ئافره‌ت) بوو، ئه‌مجا نوێژ خوێنه‌كانی تر له‌پشت ئیمامه‌وه ده‌وه‌ستن، له پاشاندا (الله أكبر) ی یه‌كه‌م ده‌كات و دواتر سوره‌تی (الفاتحة) ده‌خوێنێت، ئه‌مجا (الله أكبر) ی دووه‌م ده‌كات وصهڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر لێ ده‌دات، وه‌ك صه‌ڵاواتی ته‌حیاتی دوه‌می نوێژ كه بڵێت : « اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد ..... » پاشان (الله أكبر) ی سێهه‌م لێ ده‌دات و نزای خێر بۆ مردووه‌كه، و بۆ خۆی، و دایك وباوكی، و سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات، ئه‌مجا (الله أكبر) ی چواره‌م ده‌كات و كه‌مێك ده‌وه‌ستێت و سه‌لام به‌لای ڕاستیدا ده‌داته‌وه .
شه‌شه‌م : چه‌ند بابه‌تێك ده‌رباره‌ی نوێژی مردوو :
1) هه‌ركه‌سێك نه‌گه‌یشت به هه‌ندێك له نوێژی مردوودا، ئه‌وه ده‌توانێت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی چووه ته‌واوی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واویشی نه‌كرد و له‌گه‌ڵ ئیمامهكهدا سه‌لامی دایه‌وه، نوێژه‌كه‌ی ڕاست و دروسته .
2) ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌رمی موسڵمانان و ته‌رمی بێباوه‌ڕان تیكه‌ڵاو بوون به‌سه‌ر یه‌كدا، ئه‌وه دروسته له‌سه‌ر هه‌مووی نوێژ بكرێت، به‌ڵام نیه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه نوێژ ته‌نها له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان ده‌كه‌یت .
3) ئه‌و مناڵه‌ی كه له پاش چوار مانگ له‌بار ده‌چێت، ده‌شۆرێت و نوێژیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
4) ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مردووه‌ی له‌به‌ر سووتاوی زۆر، یان له‌به‌ر پارچه پارچه بوون نه‌ده‌توانرا بشۆرێت، ته‌یه‌مومی بۆ ده‌كرێت، وه دروسته نوێژ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ندێك له جه‌سته‌ی مردوو، واته ئه‌گه‌ر مردوویه‌ك هه‌ندێك له لاشه‌ی دۆزرایه‌وه، وه‌ك ده‌ستی یان قاچی یان نیوه‌ی لاشه‌ی، ئه‌وا دروسته نوێژی له‌سه‌ر بكرێت .
5)هه‌ر مردوویه‌ك نێژرا و نوێژی له‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌وا پاش به‌خاك سپاردنی نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت .
پێڕستی بابهتهكان
ناونیشان لاپه‌ڕه
1 نوێژ 5
2 پێناسه‌ی نوێژ 5
3 حوكمی نوێژ له ئیسلامدا 6
4 حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژ ناكه‌ن له ئیسلامدا 8
5 ڕوكنهكانی نوێژ 9
6 مه‌رجه‌كانی نوێژ 11
7 نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت) 13
8 نوێژی نه‌خۆش 17
9 نوێژی هه‌ینی 19
10 نوێژی جه‌ژنه‌كان 21
11 نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران 22
12 نوێژه بارانه 23
13 جۆره‌كانی نوێژی سوننه‌ت 25
14 نوێژی مردوو 27