پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
باسی حـــــهج
< كوردي - كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
باب الحج
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
باسی حـــــهج
پێناسه‌ی حه‌ج :
جهح له زمانه‌وانییدا : به مانای مه‌به‌ست دێت .
له زاراوه‌ی شهرعناسهكانیشدا : به واتای :مه‌به‌ستی حه‌ج كردن و ڕۆشتن بۆ ماڵه‌كه‌ی خودایه له‌كاتێكی دیاریكراودا، به نیه‌تی به‌جێهێنانی مهناسیهكهكانی ته‌واف و هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه، و وه‌ستان له عه‌ره‌فه، و ئه‌ركانی و واجبه‌كانی تری( ).
بنه‌مای مه‌شروعیه‌تی حه‌ج :
كۆمه‌ڵه ده‌قێك له قورئان و سوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر فهرزیهتی حه‌ج، هه‌روه‌هــا ئومه‌تی ئیسلامیش كۆدهنگن له‌سه‌ر فه‌رز بوونی حه‌ج له‌سه‌ر موسڵمانان .
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﮊ ( ) واتا : خوای گه‌وره بڕیاریداوه و فه‌رزی كردووه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی كه توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن ، هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕی به‌و حه‌جه نه‌بێ, ئه‌وه باچاك بزانێ كه كافرو بێ باوه‌ڕه، به‌راستیی خوایش له‌ته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان، نه‌ك ته‌نها هه‌ر له‌وان، بێ نیازه .
به‌ڵگه‌ش له سوننه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه : حديث عبد الله بن عمر (رضي الله عنهما) قال: قال رسول الله :{ بني الإسلام على خمس} وذكر منها الحج( ) واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوا له‌خۆی و باوكی ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما دامه‌زراوه و وه‌ستاوه، له نێوان ئه‌و بنهمانهدا باسی حه‌جی كرد . هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش : عن أبي هريرة قال : خطبنا رسول الله فقال : { أيها الناس قد فرض الله عليكم الحج فحجوا }، فقال رجل: أكل عام يا رسول الله؟ فسكت رسول الله حتى قالها ثلاثا، فقال رسول الله : { لو قلت نعم لوجبت ولما استطعتم}( ) واتا : ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ووتاری بۆ ده‌داین، و فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكینه خوای گه‌وره حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز كردون، بۆیه حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن، پیاوێك ووتی: ئایا هه‌موو ساڵێك ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ پێغه‌مبه‌ری خوا بێده‌نگ بوو، تا ئه‌و كاته‌ی كابرا سێ‌جار ئه‌و پرسیاره‌ی كرده‌وه، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بهاتایه بموتایه به‌ڵێ هه‌موو ساڵێك، ئه‌وا له‌سه‌رتان فه‌رز ده‌بوو، ئێوه‌یش نه‌تانده‌توانی.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌ڵگه گه‌لێكی زۆر هه‌ن له قورئان و سوننه‌تدا بۆیه ته‌نها هێنده به‌سه .
زانایانیش له‌زۆر جێگادا باسی كۆده‌نگی ئوممه‌تی ئیسلامیان كردووه له‌سه‌ر فهرزیهتی حه‌ج، یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی كه كۆده‌نگی باس كردووه، ئیمامی كاسانی حه‌نه‌فی( )، وابن قودامه‌ی مه‌قدیسی حه‌نبه‌لیه‌كانه( ).
فه‌زڵه‌كانی حه‌ج :
حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك فه‌زڵی گه‌وره و مه‌زنی هه‌یه، كه ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ڕوونیان كردونه‌ته‌وه، ئێمه ته‌نها لیره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌یش :
1) حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره، ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی تاوان و گوناهی پێشووتره له شیرك وبێباوه‌ڕی وته‌واوی گوناهه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به‌نده به‌ڕاست و دروستی ته‌وبه‌ی كردبێت له‌هه‌موو ئه‌و تاوان و گوناهانه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : عن عمرو بن العاص قال : .. فَلَمَّا جَعَلَ اللَّهُ الإِسْلاَمَ فِى قَلْبِى أَتَيْتُ النَّبِىَّ فَقُلْتُ ابْسُطْ يَمِينَكَ فَلأُبَايِعْكَ، فَبَسَطَ يَمِينَهُ - قَالَ - فَقَبَضْتُ يَدِى، قَالَ « مَا لَكَ يَا عَمْرُو ». قَالَ قُلْتُ أَرَدْتُ أَنْ أَشْتَرِطَ. قَالَ :« تَشْتَرِطُ بِمَاذَا » قُلْتُ أَنْ يُغْفَرَ لِى، قَالَ « أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الإِسْلاَمَ يَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ وَأَنَّ الْهِجْرَةَ تَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهَا وَأَنَّ الْحَجَّ يَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ ؟ »( ) واتا : عه‌مری كوڕی عاص (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : كاتێك خوای گه‌ور نووری ئیسلامی خسته ناو دڵمه‌وه، هاتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ، ووتم : ده‌ست ڕاستم بده‌رێ با به‌یعه‌تت پێ بده‌م، پێغه‌مبه‌ریش ده‌ستی ڕاستی هێنا، عه‌مر ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستی گرتم و فه‌رمووی : چیت ده‌وێت ئه‌ی عه‌مر ؟ ئه‌ڵێت منیش ووتم : ئه‌مه‌وێت مه‌رجێك دابنێم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: چی مه‌رجێك ؟ ئه‌ڵێت ووتم : خوای گه‌وره لهگوناههكانم خۆش بێت، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئایا نازانیت كه هه‌ر كه‌سێك هاته ناو ئیسلامه‌وه ئیتر هه‌رچی تاوان و گوناهی هه‌یه ده‌سڕێته‌وه، وه كۆچكردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی هه‌رچ گوناهی پیشووتره، هه‌وره‌ها حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره كردنیش ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی گوناهو تاوانێكه پێش خۆی .
2) ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ج ده‌كات، به‌و شێوه‌یه ده‌گڕێته‌وه، وه‌ك مناڵێكی تازه له‌دایك بووی لێ دێت، كه‌هیچ گوناهو تاوانێكی نییه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه : عن أبي هريرة قال : قال رسول الله : { من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه} ( ) واتا : ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكات و قه‌سه‌ی خراپ و كاروكرده‌وه‌ی نا به‌جێی لێ نه‌وه‌شێته‌وه، وه‌ك ئه‌و مناڵه‌ی لێ دێت كه تازه له‌دایك بووه .
3) حه‌ج جۆرێكه له جۆره‌كانی جیهاد و تیكۆشان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، بگره باشترین جۆری جیهادیشه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : عن عائشة (رضي الله عنها) قالت: قلت: يا رسول الله! نرى الجهاد أفضل الأعمال؛ أفلا نجاهد؟ قال: { لا، ولكن أفضل الجهاد حج مبرور}( ) واتا : عائیشه‌ی دایكی بڕواداران (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت : ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من واده‌زانم كه جیهاد و تیكۆشان باشترین كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌یه، ئایا ئێمه‌یش جهاد نه‌كه‌ین ؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، به‌ڵكو باشترین جهاد و تێكۆشان حه‌جێكی پاكوخاوێنه كه خوای گه‌وره لێتی گیرا بكات .
4) به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن وسه‌رفرازی، ئه‌ویش به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی هه‌تا هه‌تاییه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه، عن أبي هريرة قال : قال رسول الله { ..... والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة } ( ) واتا : ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : حه‌جێكی پاكوخاوێن كه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت هیچ پاداشتێكی نییه به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه نه‌بێت .
ئامانجه‌كانی حه‌ج :
حه‌ج چه‌ند ئامانجێكی گه‌وره و مه‌زنی هه‌یه، كه خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌و ئامانجانه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دایناوه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لێره‌دا هه‌موو ئه‌و ئامانجانه بژمێرین ناتوانین، بۆیه ته‌نها ئاماژه به‌چه‌ند دانه‌یه‌كیان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌یش :
1) حه‌ج كردن به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، و به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و بانگه‌وازه‌یه كه خوای گه‌وره داویه‌تی به گوێی باوه‌ڕداراندا، ئه‌مه‌ش خۆی له ملكهچیهكی ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر گوێڕایه‌ڵی بۆ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه .
2) حه‌ج په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به گیانی سروش و وه‌حیه‌وه، چونكه حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌ككه جێگای هاتنه خواره‌وه‌ی وه‌حی بووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ، چه‌ندێك موسڵمانان په‌یوه‌ست بن به‌م خاكه پیرۆزه‌وه هێنده‌ش پابه‌ند ده‌بن به جیلی یه‌كه‌می ئیسلامه‌وه، ئه‌و جیله‌ی كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا جیهادیان كرد و تێكۆشان تاوه‌كو ئاینه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام به‌سه‌ر زه‌وی بگه‌یه‌نن .
3) حه‌ج ڕاگه‌یاندنی یه‌كسانییه‌كی ته‌واوه له نێوان خه‌ڵكیدا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كاتێك ده‌بینیت كه هه‌موو حاجیان له ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا به یه‌ك جۆر جل وبه‌رگه‌وه هه‌ر هه‌موویان له‌یه‌ك شوێندا به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و زمان وه‌ستاون، و ده‌ستیان به‌رز كردوه‌ته‌وه و له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه كه له گوناهه‌كانیان خۆش بێت .
4) حه‌ج گیانی یه‌كترناسین و هاوكاری و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه له نێوان موسڵماناندا به‌هێز ده‌كات، ئه‌ویش له پێناو هه‌ستانه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ی پێشه‌وایه‌تی له نێوان گه‌لاندا .
مه‌رجه‌كانی حه‌ج :
مه‌رجه‌كانی واجب بوونی حه‌ج پێنجه :
1) ئیسلام، حه‌ج له بێباوه‌ڕ وه‌رناگیرێت .
2) عه‌قڵ و ژیری، حه‌جی شێت دروست نییه، چونكه عه‌قڵ مه‌رجی ئه‌و تهكالیفانهیه كه خوای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه شێت داوای به‌جێهێنانی هیچ فه‌رز و واجبێكی لێ ناكرێت، بۆیه حه‌جیشی له‌سه‌ر واجب نییه .
3) باڵغ بوون، مناڵ پێش ئه‌وه‌ی باڵغ بێت داوای به‌جێهێنانی حه‌جی لێ ناكرێت، جا ئه‌گه‌ر مناڵ حه‌جی كرد حه‌جه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته، به‌ڵام جێگای حه‌جی ئیسلامی بۆ ناگرێته‌وه ئه‌گه‌ر باڵغ بــــوو .
4) ئازاد بێت، كه‌سێك به‌نده و كۆیله بێت حه‌جی له‌سه‌ر واجب نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی كۆیلایهتیهكهیدا حه‌جی كرد حه‌جه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواتر ئازاد بوو لای زۆرێك له زانایان ده‌بێت حه‌جی ئیسلامی بكاته‌وه، لای هه‌ندێكی تریان پێویست ناكات و حه‌جی واجبی له‌سه‌ر كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ڕایه‌كی لاوازه چونكه كۆده‌نگی زانایان هه‌یه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ك (إبن المنذر) باسی كردووه .
5) توانا بوون، ئه‌مه مه‌رجی واجب بوونی حه‌جه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﮋ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﮊ ( ) واتا : خوای گه‌وره حه‌جی ماڵه‌كه‌ی خۆی واجب كردووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توانایان هه‌یه .
مه‌به‌ست له تواناش دوو جۆره توانایه : جۆرێكیان پیاو و ژن تێیدا هاوبه‌شن، جۆرێكی تریان تایبه‌ته به ژنانه‌وه .
به‌شی یه‌كه‌م : ئه‌و جۆره‌ی كه پیاو و ژن تێیدا هاوبه‌شن، ئه‌مه‌ش چوار لایه‌ن ده‌گرێته‌وه :
1) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به سواری یه‌كێك له هۆیه‌كانی گواستنه‌وه بگاته حه‌ج، جا له كۆندا ووشتر و ئه‌سپ و گوێدرێژ بووه، ئێستاش ئۆتۆمبیل و فڕۆكه و هه‌ندێك شتی تره، هه‌روه‌ها توانای كڕین یان ئاماده‌كردنی خوارد و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌بێت كه ده‌چێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خۆی.
2) ته‌ندورست بوونی لاشه و جه‌سته .
3) ئاسایشی ڕێگا و بان .
4) بتوانێت ڕێگا بكات .
به‌شی دووه‌م : ئه‌و جۆره توانایه‌ی كه تایبه‌ته به ژنانه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه له ئیسلامدا به‌مه‌رج گیراوه بۆ توانا بوونی پیاوان و ژنان بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ژنان دوو مه‌رجی تریان هه‌یه تاوه‌كو مه‌رجی توانا بوونیان تێدا بێته‌دی، ئه‌وانیش :
1) مه‌رجی مهحهرم له‌گه‌ڵ بوونی .
2) ئه‌و ژنه‌ی كه حه‌ج ده‌كات نابێت له عیده‌ی وه‌فاتی پیاوه‌كه‌یدا بێت .
ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج :
1) ئیحرام .
2) وه‌ستان له عه‌ره‌فه .
3) ته‌وافی ئیفاضه .
4) هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه .
هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م ڕوكنانه واز لێ بهێنێت و نه‌یانكات، ئه‌وه حه‌جه‌كه‌ی دروست و صه‌حیح نییه .
واجبه‌كانی حه‌ج :
1) نیه‌تی ئیحرام هێنان به میقات .
2) وه‌ستان به‌شه‌و له عه‌ره‌فه بۆ ئه‌و كسانه‌ی كه ڕۆژ هاتوون بۆی.
3) مانه‌وه تاوه‌كو نیوه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه شه‌وی قوربانی كردن، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و كاته گه‌شت بووه ئه‌وێ .
4) مانه‌وه به‌شه‌و له مینا له ڕۆژانی (أیام التشریق)( )
5) لێدانی به‌رد له هه‌ر سێ جهمهرهكه یه‌ك به دوای یه‌كدا .
6) تاشین یان كوورت كردنه‌وه‌ی مووی سه‌ر .
7) ته‌وافی ویداع و ماڵ ئاوایی كردن، بۆ ئه‌و ژنانه نه‌بێت كه له سوڕی مانگانه‌دا یان مناڵیان بووه( ).
8) هه‌دی ئه‌و حاجیه‌ی كه حه‌جه‌كه‌ی به (تهمهتوع) یان (قیران) نیه‌ت هێناوه .
هه‌ركه‌سێك به ده‌ست ئه‌نقه‌ست یه‌كێك له‌م واجبانه نه‌كات و ته‌ركیان بكات ئه‌وه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی گوناهبار ده‌بێت، ئه‌بێت به سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵێك قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، وه ته‌وبه‌ی لی بكات و داوی لێ‌خۆش بوونیش له‌خوای گه‌وره بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به نه‌زانین یان به له‌بیرچوون ته‌ركی كردن و ئه‌نجامی نه‌دان ئه‌وه به ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕینێك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه .
گرنگترین سوننه‌ته‌كانی حه‌ج :
1) خۆشۆردن و خۆ بۆن خۆشكردن و له‌خۆ پێچانی دوو پارچه قوماشی سپی .
2) ته‌وافی هاتن (طواف القدوم) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی حه‌جی به بێ عومره، یان به (قیران) هێناوه .
3) ههڵوڕه كردن له سێ شه‌وتی یه‌كه‌می ته‌وافی قدومدا، مه‌به‌ست له ههڵوڕهكردن خێرا ڕۆشتن ونزیك كردنه‌وه‌ی ههنگــــاوهكانه له‌یه‌كتری.
4) (الاضطباع) واتا : ناوه‌ڕاستی پارچه ئیحرامی ڕیداء له‌ژێر بن باڵی ڕاسته‌وه بهێنیته‌وه و بیده‌ی به‌سه‌ر شانی چه‌پتدا .
5) مـانه‌وه له مینا شه‌وی عه‌ره‌فه، كه ڕۆژه‌كه‌ی به (یوم الترویة) ناسراوه .
6) ده‌ست كردن به ووتنه‌وه‌ی ذیكری (لبیك اللهم لبیك، لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك) له‌كاتی نیه‌تی هێنانی ئیحرامــهوه هه‌تاوه‌كو به‌رد گرتنه جهمهری (العقبة) له یـهكهم ڕۆژی جه‌ژن .
7) كۆكردنه‌وه‌ی نوێژی مـهغریب و عیشا به دواخستن له موزده‌لیفه.
8) وه‌ستان له موزده‌لیفه له (المشعر الاحرام) له بانگی به‌یانیه‌وه تاوه‌كو دونیا ڕوناك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر توانرا .
هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م سوننه‌تانه‌ی له‌بیر چوون یان نه‌یكردن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ستیش بێت هیچ شتێكی له‌سه‌ر واجب نابێت، به‌ڵام باشتر وایه مرۆڤ له‌م سوننه‌تانه‌دا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ڵبگرێت و ئه‌و چۆنی كردووه ئه‌میش وا بكات .
كات و جێگاكانی نیه‌تی ئیحرام هێنان به‌حه‌ج :
ئه‌و كات و جێگایانه‌ی كه ئیحرامیان لێ ده‌به‌سترێت و نیه‌تیان لێ ده‌هێنرێت بۆ حه‌ج و عومره دوو جۆرن :
ئه‌وكاتانه‌ی كه ئیحرامیان به حه‌ج لێ ده‌به‌سترێت تایبه‌ته به حه‌ج جگه له عومره، ئه‌ویش بریتیه له مانگی شه‌وال و ذي القعدة و ده ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ذي الحجة، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠﮊ( ) واتا : حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و قسه‌ی نابه‌جێ و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات له كاتی حه‌جكردندا .
به‌ڵام عومره كردن كاتێكی دیاری كراوی نییه، له هه‌ر مانگێك له مانگه‌كانی ساڵدا وویستت ده‌توانیت عومره بكه‌یت .
جێگاكانی نیه‌تی ئیحرام هێنان :
ئه‌و جێگایانه‌ی نیه‌تی ئیحرامیان لێ ده‌هێنرێت، حه‌ج و عومره‌یش ده‌گرێته‌وه :
مه‌به‌ستیش لێی ئه‌و سنورانه‌یه كه دروست نییه حاجی یان عومره‌كار لێیانه‌وه تێپه‌ڕ بكات به بێ نیه‌تی ئیحرام هێنان، ئه‌و جێگایانه‌یش بریتین له :
1) (ذو الحلیفة) جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه .
2) (الجحفة) جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی شام و میصر و مه‌غریبه .
3) (قرن المنازل) جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی نه‌جده، كه ئێستا به (السیل الكبیر) ناو ده‌برێت .
4) (یلملم) جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی یه‌مه‌نه .
5) (ذات عرق) جێگـــای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاته .
هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ سهبــارهت به‌و جێگایانه‌ی ئیحرامیان لێ ده‌به‌سترێت:
بابه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌و جێگایانه‌ی كه باسمان كردن، جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئاماژه‌مان پێدان، وه جێگای نیه‌تی ئیحرام هێنانیشن بۆ هـه‌ر كـه‌سێك لـه‌و جێگایانه‌وه به نیه‌تی حه‌ج یان عومره تێپه‌ڕ ده‌كات .
بابه‌تی دووه‌م : هه‌ر كه‌سێك ماڵی له‌خوار ئه‌و جێگایانه بێت كه ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌وه هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه نیه‌تی ئیحرام ده‌هێنێت بۆ حه‌ج یان عومره، وه هه‌ر كه‌سێكی خه‌ڵكی مه‌ككه‌یش وویستی حه‌ج بكات ئه‌وه هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه نیه‌ت ده‌هێنێت و ئیحرام ده‌به‌ستێت، هیچ پێویست به‌وه ناكات بۆ حه‌ج كردن بچێت بۆ جێگاكانی ئیحرام به‌ستن، به‌ڵام بۆ عومره كردن ده‌بێت بچێت بۆ (التنیعم) یان بۆ نزیكترین جێگایه‌ك كه له سنوری حه‌ره‌م ده‌ربچێت .
بابه‌تی سێهه‌م : هه‌ر كه‌سێك به فڕۆكه سه‌فه‌ری كرد بۆ حه‌ج، ئه‌وه ده‌بێت له ئاسمانه‌وه له‌و كاته‌ی كه به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و جێگایانه‌دا تیێپه‌ڕ ده‌كات نیه‌تی ئیحرام بهێنێت و ئیحرامه‌كه‌ی ببه‌ستێت، دروست نییه ئیحرامه‌كه‌ی دوابخات و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی جده نیه‌ت بهێنێت و ئیحرامه‌كه‌ی ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك خه‌ڵك وا ده‌كه‌ن، چونكه جده جێگای نیه‌تی ئیحرام به‌ستنی هیچ ووڵاتێك نییه جگه له خه‌ڵكی جده خۆی نه‌بێت، بۆیه هه‌ر كه‌سێك نیه‌تی ئیحرام هێنانی دواخست و له جده ئیحرامه‌كه‌ی به‌ست ئه‌وه یه‌كێك له واجبه‌كانی واز لێهێناوه، و ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی شاری مه‌ككه‌دا .
بابه‌تی چواره‌م : هه‌ركه‌سێك له‌و جێگایانه‌ی كه باسمانكردن تێپه‌ڕی كرد و نیه‌تی ئیحرامی نه‌هێنا، ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جێگایانه‌وه نیه‌تی ئیحرام بهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆیان ده‌بێت فدیهیهك بدات .
مهناسیهكهكانی حه‌ج :
یه‌كه‌م : ئیحرام .
ئیحرام یه‌كه‌م ڕوكنه له ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج، مه‌به‌ستیش پێی نیه‌ت هێنانه به‌چوونه ناو مه‌ناسیكه‌كانی حه‌ج، وه پێی ده‌وترێت ئیحرام چونكه مرۆڤی موسڵمان به‌و نیه‌ته‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێش چوونه ناو ئیحرام حه‌ڵاڵ بوون بۆی له‌سه‌ری قه‌ده‌غه ده‌كرێت، وه‌ك ژنهێنان و به‌شوودان، و بۆنی خۆش له‌خۆدان، و نینۆك كردن، و موو له‌خۆ كردنه‌وه له هه‌ر به‌شێكی جه‌سته بێت، یان له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی دوراو و هه‌ندێكی شتی تر كه پێش ئیحرام حه‌ڵاڵ و ڕێگا پێدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چوونه ناو ئیحرام له‌سه‌ر حاجی قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
جۆره‌كانی نیه‌تی ئیحرام هێنان :
جۆره‌كانی ئیحرام سێ جۆره :
یه‌كه‌م : التمتع : مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه له مانگه‌كانی حه‌جدا نیه‌تی عومره كردن بهێنیت، و پاشتر نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ووڵاتی خۆت، دوای ئه‌وه‌ی له عومره كردن بوویته‌وه و تهحهلولت كرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و ڕۆژێك پێش چوون بۆ عه‌ره‌فه نیه‌تی حه‌ج بهێنیت، نیه‌ت هێنانه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، بڵێ : (لبیك عمرة متمتعا بها إلی الحج) واتا : ئه‌ی خوایه نیه‌تم هه‌یه و هاتووم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆوه و عومره ده‌كه‌م، له‌دواییدا تهحهلول ده‌كه‌م و پاشان نیه‌تم هه‌یه حه‌جیش بكه‌م، یان ده‌توانێت سه‌ره‌تا ته‌نها نیه‌تی عومره بهێنێت وبڵێ (لبیك عمرة)، دواتر ڕۆژێك پێش عه‌ره‌فه له‌جێگاكه‌ی خۆیه‌وه ئیحرامه‌كانی له‌خۆی بئاڵێنێت و نیه‌تی حه‌ج بهێنێت و بڵێ : (لبیك حجا) .
دووه‌م : القرا‌ن : مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه حه‌ج و عومره پێكه‌وه كۆ بكرێته‌وه، واتا : هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌یه‌ك نیه‌ت و به‌یه‌ك سه‌فه‌ر نیه‌تی به‌جێهێنانی هه‌ردووكیان بهێنێت و بڵێ : (لبیك عمرة و حجا) واتا : ئه‌ی خوایه هاتووم به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆوه و نیه‌تم هه‌یه عومره و حه‌ج پێكه‌وه ده‌كه‌م .
سێهه‌م : الافراد : مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه حاجی ته‌نها نیه‌تی به‌جێهێنانی حه‌ج بهێنێتو بڵێ : (لبیك حجا) واتا : ئه‌ی خوایه هاتووم به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆوه و نیه‌تم هه‌یه حه‌ج ده‌كه‌م .
تێبینی : پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی حه‌جی (تمتع و قران) ده‌هێنێت شه‌كێك سه‌ر ببڕێت، یان حه‌وت له‌سه‌ریه‌كی مانگایه‌ك، یان حه‌وت له‌سه‌ریه‌كی ووشترێك، واتا : مانگایه‌ك یان ووشترێك ده‌كرێت بۆ حه‌وت حاجی سه‌ر ببڕێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی (ئیفراد) ده‌كات هه‌دی له‌سه‌ر واجب نییه، واتا : واجب نییه له‌سه‌ری ئاژه‌ڵ سه‌ر ببڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر كردی ئه‌وه كارێكی باشی ئه‌نجامداوه .
واجبه‌كانی ئیحرام :
ئیحرام دوو واجبی هه‌یه :
یه‌كه‌م : نیه‌ت هێنان له میقات، واتا : له‌و جێگایانه‌ی كه باسمانكردن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا خۆی وایكردووهو و فه‌رمانیشی كردووه به موسڵمانان وابكه‌ن .
دووه‌م : له‌به‌ر نه‌كردنی هه‌موو جلوبه‌رگێكی دوراو بۆ پیاوان، مه‌به‌ست له‌جلوبه‌رگی دوراویش وه‌ك شه‌رواڵ و فانیله و كراس و شۆرت و هتد ... مه‌به‌ست له‌وه نییه كه ته‌قه‌ڵی پێوه نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئیحرامێك له ئیحرامهكان دڕابوون مرۆڤ ده‌توانێت بیاندورێتهوه.
ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك یه‌كێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرامی ئه‌نجامدا، ئه‌وه ده‌بێت فدیهیهك بدات، ئه‌ویش به ئاره‌زووی خۆی یه‌كێك له‌م سێ شته ئه‌نجام ده‌دات، یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بێت، یان خواردنی شه‌ش هه‌ژاری مه‌ككه ده‌دات، یان شه‌كێك سه‌ر ده‌بڕێت و دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ژارانی شاری مه‌ككه‌دا، ئه‌ویش بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره یاساغهیه كه ئه‌نجامی داوه .
سوننه‌ته‌كانی ئیحرام :
1) خۆشۆردن، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت نیه‌تی ئیحرامی بهێنێت سوننه‌ته خۆی بشوات، ته‌نانه‌ت سوننه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌شی كه له سوڕی مانگانه‌دان، یان تازه منداڵیشیان بووه .
2) سوننه‌ته نینۆنهكانت بكه‌یت، و مووی بنباڵت هه‌ڵبكه‌نیت، وسمیڵت كورت بكه‌یته‌وه و مووی به‌ر ئه‌گه‌ر هاتبوو بتاشرێت .
3) بۆنی خۆش له‌خۆدان پێش نیه‌ت هێنانی ئیحرام و له‌خۆ ئاڵاندنی دوو پارچه‌كه‌ی ئیحرام .
4) سوننه‌ته ئه‌و دوو پارچه قوماشه‌ی له‌خۆتی دهئاڵانیت دوو پارچه قوماشی سپی خاوێن بن .
5) ده‌ست كردن به ته‌لبیه كردن، واتا ووتنه‌وه‌ی ذیكری (لبیك اللهم لبیك لبیك لاشریك لك لبیك إن الحمد والنعمه لك والملك، لاشریك لك) پاش ئه‌وه‌ی نیه‌تی ئیحرامت هێنا تاوه‌كو ده‌ست ده‌كه‌یت به ته‌واف كردن، به‌ڵام پیاوان ده‌بێت ڕه‌چاوی هێمنی ناو خه‌ڵك بكه‌ن هێنده ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه ببن به مایه‌ی ئیزعاجكردنی خه‌ڵكانی تر، ژنانیش ده‌بێت ته‌نها هێنده ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه كه خۆیان گوێیان له ده‌نگی خۆیان بێت .
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئحیرام :
یه‌كه‌م : ئه‌و شتانه‌ی بۆ پیاوان و ژنانیش قه‌ده‌غه‌ن له‌كاتی ئیحرامدا :
1) لابردنی مووی سه‌ر و مووی ته‌واوی لاشه‌یان، جا به تاشیین بێت، یان به هه‌ڵكه‌ندن بێت .
2) نینۆك كردنی ده‌ست و قاچه‌كان .
3) به‌كارهێنانی بۆنی خۆش پاش نیه‌ت هێنانی ئیحرام، جا به‌كارهێنانی بۆ قوماشی ئیحرامهكان بێت، یان دانی ئه‌و بۆنه بێت له‌لاشه‌ت .
4) چوونه لای خێزان و جیماع كردن له‌گه‌ڵی، یان هه‌ر شتێكیش سه‌ر بۆ جیماع كردن بكێشێت وه‌ك ده‌ست بۆ بردن و ماچ كردن و سه‌یر كردنی به شه‌هوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژنهێنان و به‌شوودان قه‌ده‌غه‌یه له‌ناو ئیحرامدا .
5) له‌ده‌ست كردنی ده‌ستكێش .
6) ڕاوكردن، مه‌به‌ست پێی كوشتنی ئاژه‌ڵی كێویه .
دووه‌م : ئه‌و شتانه‌ی كه ته‌نها له‌سه‌ر پیاوان قه‌ده‌غه‌ن :
1) له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی دوراو، مه‌به‌ست له دوراو جلوبه‌رگێكه بدورێت بۆ ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ، وه‌ك شه‌رواڵ و كراس و فانیله و شۆرت و هاوشێوه‌كانیان .
2) داپۆشینی سه‌ر به‌شتێكی كه بنووسێت به‌سه‌ره‌وه، وه‌ك له‌سه‌ر كردنی عه‌مامه و مێزه‌ره، و شماغ، و كڵاو، و هاوشێوه‌كانیان .
سێهه‌م : ئه‌و شتانه‌ی ته‌نها بۆ ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ن :
په‌چه كردن (نقاب) مه‌به‌ست له نقاب ئه‌و پارچه قوماشه‌یه كه دوو كونی تێدا بۆ چاوه‌كان و ژنان به‌كاری ده‌هێنن بۆ داپۆشینی ڕوومه‌تیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئافره‌تێك كه له ئیحرامدا بوو نابێت به‌م نیقابه ڕوومه‌تی دابپۆشێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر كه‌سانی ناموحهرهم وویستی ده‌م و چاوی داپۆشێت ده‌توانێت به سه‌ر پۆشێك ڕوومه‌تی خۆی داپۆشێت( ).
دووه‌م : ته‌لبیه كردن .
مه‌به‌ست له ته‌لبیه كردن ئه‌وه‌یه حاجی یان عومره‌كار بڵێت : (لبیك اللهم لبیك لبیك لاشریك لك لبیك إن الحمد والنعمه لك والملك، لاشریك لك) .
حوكمی ته‌لبیه كردن : سوننه‌ت له پاش نیه‌ت هێنان ده‌ست بكرێت به ووتنه‌وه‌ی ئه‌م ذیكره تا ئه‌و كاته‌ی حاجی یان عومهركار ده‌ست ده‌كات به ته‌واف كردن .
سێهه‌م : ته‌وافكردن .
مه‌به‌ست له ته‌وافكردن ئه‌وه‌یه (حجر الاسود) به‌رده ڕه‌شه‌كه بخه‌یته لای چه‌پته‌وه و حه‌وت جار بسوڕێیته‌وه به‌چوار ده‌وری كه‌عبه‌دا به نیه‌تی په‌رستنی خوای گه‌وره، سه‌ره‌تاش له ڕوكنی (حجر الاسود) به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، و كۆتاجاریش هه‌ر له‌وێ كۆتایی پێ دێت .
حوكمی ته‌وافكردن :
ته‌وافكردن و سوڕانه‌وه به چوار ده‌وری كه‌عبه‌دا به پێی جۆهركانی حوكمهكانشی جیاوازه :
یه‌ك : ته‌وافی قدوم و كاتی گه‌یشته مه‌ككه، هه‌ر كه‌سێك هاته شاری مه‌ككه و نیه‌تی به حه‌جی ئیفراد یان به حه‌جی قیران هێنابوو، ته‌وافی قدوم بۆی سوننه‌ته، و فه‌رز نییه .
دوو : ته‌وافی ئیفاضه، ڕوكنێكه له ئیركانهكانی حه‌ج، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌ج به‌بێ ئه‌م ته‌وافه دروست نییه .
سێ : ته‌وافی عومره، ڕوكنێكه له ئه‌ركانه‌كانی عومره كردن، ئه‌گه‌ر نه‌كرا عومره‌كه دروست نابێت .
چوار : ته‌وافی ویداع و ماڵئاوایی كردن، یه‌كێكه له واجبه‌كانی حه‌ج و ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌كرا ده‌بێت به سه‌ربڕینی شه‌كێك قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه .
مه‌رجه‌كانی ته‌وافكردن :
1) نیه‌ت هێنان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به ته‌واف .
2) بۆ ته‌وافی ئیفاضه مه‌رجه كاته‌كه‌ی هاتبێت، كاته‌كه‌شی له‌سه‌ر ڕای سه‌حیح له‌پاش نیوه‌ی شه‌وی ڕۆژی قوربانهوههیه، كۆتاییه‌كه‌شی لای جمهوری زانایان ئه‌وه‌یه ته‌وافی ئیفاضه كاتی كۆتایی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌یه‌كی درێژیش دواخرا به‌ڵام پاشان ته‌وافی كرد، ته‌وافه‌كه‌ی دروسته و حه‌جه‌ی ته‌واوه .
3) پاكی له بێ ده‌ست نوێژی و له‌شگرانی، واتا ، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌واف ده‌كات ده‌بێت له‌شی گران نه‌بێت و ده‌ست نوێژیشی هه‌بێت .
4) داپۆشینی عه‌وره‌ت .
5) ته‌واف كردن ده‌بێت له‌ناوه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام بێت .
6) ته‌واف ده‌بێت به چوار ده‌وری كهعهبهدا بێت، بۆیه دروست نییه حاجی یان عومره‌كار له ناوه‌وه‌ی حجری ئیسماعیل ته‌واف بكات، ئه‌گه‌ر وای كرد، ته‌وافه‌كه‌ی دروست نییه، ده‌بێت بیكاته‌وه .
7) ده‌بێت كه‌عبه بخاته لای چه‌په‌وه وئه‌مجا ته‌وافه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو خستیه لای ده‌ستی ڕاستیه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه سوڕایه‌وه، ته‌وافه‌كه‌ی دروست نییه .
8) ده‌بێت له (حجر الاسود) ــه‌وه ده‌ست پێ بكات و هه‌ر له (حجر الاسود) یشه‌وه كۆتایی پێ بهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له غه‌یری (حجر الاسود) ــه‌وه ده‌ستی پێكرد ئه‌وا ئه‌و شه‌وته‌ی بۆ ناژمێررێت تا ده‌گاته‌وه لای (حجر الاسود) ئه‌مجا له‌وێه‌وه بۆ دێته ژماردن .
9) ده‌بێت ژماره‌ی ئهوشهوتانهی كه به چوار ده‌وری كهعهبدا ده‌سورێته‌وه حه‌وت شه‌وت بێت .
10) ده‌بێت ئه‌و شه‌وتانه ته‌واف یه‌ك له‌دوای یه‌ك بن، مه‌گه‌ر له‌به‌ر هاتنی كاتی نوێژ، یان له‌به‌ر ماندوو بوون نه‌بێت، له‌م كاته‌دا دروسته نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت و ئه‌مجا شهوتهكانی تر ته‌واو بكه‌یت، یان ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت، دروسته پشویه‌كی بۆ بده‌یت و پاشان ته‌واوی بكه‌یت .
سوننه‌ته‌كانی تهوافــكردن :
1) (الرمل) ههڵوڕهكردن، مه‌به‌ستیش له ههڵوڕه كردن ئه‌وه‌یه كه له سێ شه‌وتی یه‌كه‌می ته‌وافی (قدوم) دا هه‌نگاوه‌كانت له‌یه‌كتری نزیك بكه‌یته‌وه وكه‌مێك به‌خێرای بڕۆیت، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ پیاوان سوننه‌ته، و ژنان نابێت به‌م شێوه‌یه بكه‌ن .
2) (الاضبطباع) واتا : ئه‌و پارچه ئیحرامه‌ی كه به (الرداء) ناسراوه چمكێكی له‌بن باڵی ڕاسته‌وه بهێنیته‌وه بیده‌یت به سه‌ر شانی چه‌پتدا.
3) ماچكردنی (حجر الاسود) ئه‌گه‌ر هاتوو بۆت كرا و نه‌بوویت به مایه‌ی ناڕه‌حه‌ت كردنی كه‌سانی دیكه، وه ئه‌گه‌ر نا ته‌نها به‌ده‌ستی ڕاستت ئاماژه‌ی بۆ بكه .
4) قســه نه‌كردن له‌كاتی ته‌واف كردن‌دا، مه‌گه‌ر له‌به‌ر كارێكی پێویست نه‌بێت .
5) سوننه‌ته مرۆڤ سه‌رگه‌رمی ذیكر و نزا وپاڕانه‌وه بێت، چونكه كات و جێگایــهكی پیرۆزه، و خوای گه‌وره نزا و پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێت .
6) ده‌ست هێنان به ڕوكنی یه‌مانیدا، به‌بێ ماچكردنی .
7) دوو ڕكات نوێژ كردن له پشت (مه‌قامی ئیبراهیه) ــه‌وه پاش لێبوونه‌وه له ته‌واف كردن .
چواره‌م : هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه .
حوكمی سه‌عی نێوان صه‌فا و مه‌روه :
هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی حه‌جكردن، بهشێوهیــهك حه‌جی كه‌س دروست نییه به‌بێ هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه .
مه‌رجه‌كانی دروستی هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه :
1) ده‌بێت له دوای ته‌وافێكی ڕاست و دروسته‌وه بێت .
2) ده‌بێت ڕه‌چاوی ته‌رتیب بكرێت‌و به‌شێوه‌یه‌ك بێت یه‌كه‌مجار لهصهفاوه ده‌ست پێ بكه‌یت و كۆتا جار له مهروهوه كۆتایی پێ بهێنیت .
3) ده‌بێت هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه حه‌وت شه‌وتی ته‌واو بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆشتنێك له صه‌فاوه به شه‌وتێك ده‌ژمێرێت و هاتنه‌وه‌ش له مهروهوه بۆ صه‌فا به شهوتێكی تر .
پێنجه‌م : وه‌ستان له عه‌ره‌فه :
حوكمی وه‌ستان له عه‌ره‌فه :
وه‌ستان له عه‌ره‌فه ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی حه‌ج، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌جی كه‌س دروست نییه به‌بێ وه‌ستان له عه‌ره‌فه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : { الحج عرفة } ( ) واتا : حه‌ج عه‌ره‌فه‌یه، مه‌به‌ست له وه‌ستان له عه‌ره‌فه مانه‌وه‌یه له‌وێ نه‌ك وه‌ستان به پێوه .
مه‌رجه‌كانی وه‌ستان له عه‌ره‌فه :
1) ده‌بێت وه‌ستان و مانه‌وه له زه‌وی عه‌ره‌فه بێت، بۆ زیاتر ئاسانكاریش ئێستا كۆمه‌ڵه تابلۆیه‌كی زۆر گه‌وره نووسراون كه سنوری عه‌ره‌فه‌ی بۆ موسڵمانان و حاجیانی ماڵی خوا دیاری كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حاجیان ئاگاداری ئه‌وه بن مانه‌وه‌كه‌یان له ناو زه‌وی عه‌ره‌فه بێت، چونكه مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری عه‌ره‌فه حه‌جی حاجیان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، بۆیه لێره‌دا دوو تێبینی ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری به‌رێز :
یه‌ك : مانه‌وه له شیوی عورنه و له‌و مزگه‌وته‌ی پێی ده‌ڵێن مزگه‌وتی ئیبراهیم یان مزگه‌وتی عورنه دروست نییه .
دوو : نه‌میره ناكه‌وێته ناو سنوری عه‌ره‌فه‌وه، وه له سنوری حهرهمیشدا نییه، به‌ڵام هێنده هه‌یه سوننه‌ته پاش هه‌ڵهاتنی خۆر له نهمیرهوه دابه‌زیت و پاشان بچیته ناو عه‌ره‌فه‌وه .
به نیسبه‌ت مزگه‌وتی نهمیرهشهوه ڕووی پێشه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ناو عورنهوه كه به عه‌ره‌فه ناژمێررێت، مزگه‌وتی نه‌میره ئه‌و مزگه‌وته‌یه كه ئیمام ووتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ی تێدا ده‌خوێنێته‌وه، و به‌شی دواوه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری عه‌ره‌فه‌وه، كه ئێستا به تابلۆی نوسراو ئه‌مه ده‌ستنیشان كراوه.
2) ده‌بێت مانه‌وه له عه‌ره‌فه له‌و كاته‌دا بێت كه دیاری كراوه بۆ مانه‌وه، كاته‌كه‌شی ئه‌و كاته‌یه كه ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی ئاسمان له نۆیه‌م ڕۆژی مانگی (ذي الحجة) لاده‌دات، وه كاته‌كه‌شی به سپێده‌ی به‌یانی ڕۆژ قوربان كۆتایی دێت، جا هه‌ر كه‌س پاش سپێده‌ی ڕۆژی قوربان هات بۆ عه‌ره‌فه، ئه‌وه حه‌جه‌كه‌ی دروست نییه، لێره‌شدا ئاماژه به‌چه‌ند تێبینیه‌كی گرنگ ده‌كه‌ین :
یه‌ك : هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی ساتێكی كه‌میش له عه‌ره‌فه بمێنێته‌وه له پاش لادانی خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمانی ڕۆژ نۆیه‌می مانگی (ذي الحجة) تاوه‌كو سپێده‌ی ڕۆژی قوربان كه ده‌كاته ڕۆژی ده‌یه‌می (ذي الحجة)، جا به پێوه بێت یان به دانیشتانه‌وه یان به سوارییش بێت، حه‌جه‌كه‌ی دروسته .
دوو : واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژ ڕۆیشتوه بۆ عه‌ره‌فه تاوه‌كو پاش ئاوابوونی خۆر له‌وێ بمێنێته‌وه، وه دروست نییه پێش ئاوابوونی خۆر عه‌ره‌فه به‌جێ بهێڵێت، جا ئه‌گه‌ر پێش ئاوابوونی خۆر عه‌ره‌فه‌ی به‌جێ هێشت، حه‌جه‌كه‌ی دروسته، به‌ڵام ده‌بێت شه‌كێك سه‌ر ببڕێت .
سێ : هه‌ركه‌سێك پێش ئاوابوونی خۆر عه‌ره‌فه‌ی به‌جێ هێشت، به‌ڵام پاشان پێش سپێده‌ی ڕۆژی قوربان گه‌ڕایه‌وه بۆ عه‌ره‌فه، حه‌جه‌كه‌ی دروسته، و واجب نییه له‌سه‌ری هیچ خوێنێك بدات .
چوار : هه‌ركه‌س ته‌نها شه‌وی ده‌یه‌می مانگی (ذي الحجة) له عه‌ره‌فه بمێنێته‌وه، حه‌جه‌كه‌ی دروسته وهیچیشی له‌سه‌ر واجب نابێت.
3) ئه‌و كه‌سه‌ی كه له عه‌ره‌فه ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت له ئیحرامدا بێت، مانه‌وه‌ی كه‌سێك ئیحرامی نه‌به‌ستبێت و پاشــــان بیه‌وێت نیه‌تی ئیحرام بهێنێت حه‌جی بۆ دروست نییه .
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له عه‌ره‌فه نامێنێته‌وه :
هه‌ركه‌سێك مانه‌وه‌ی عه‌ره‌فه‌ی له‌ده‌ستچوو، ئه‌و كاته حه‌جه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ عومره، و ته‌واوی مهناسیهكهكانی تر كه پاش عه‌ره‌فه دێن، وه‌ك مانه‌وه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه، و مانه‌وه‌ی شه‌و له مینا، و به‌رد گرتنه جهمهرهكان هه‌ر هه‌موویانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت، ته‌نها ته‌واف و هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رتاشین یان كوورتكردنهوهی، به‌ڵام ده‌بێت بۆ ساڵانی تر قه‌زای ئه‌و حه‌جه فهوتاوهی بكاته‌وه كه له‌ده‌ستی چوو بوو، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت شهكێكیش سه‌ر ببڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سێ ڕۆژ له‌حه‌ج به‌ڕۆژوو ده‌بێت، و حه‌وت ڕۆژی تر كاتێك گه‌ڕایه‌وه ناو ماڵ و مناڵی خۆی.
هه‌ندێك بابه‌ت په‌یوه‌ستن به وه‌ستانی عه‌ره‌فه‌وه :
بابه‌تی یه‌كه‌م : دروسته مانه‌وه له عه‌ره‌فه ئه‌گه‌ر پاكوخاوێنیش نه‌بیت، مه‌به‌ستیشمان له پاكوخاوێنی ئه‌وه‌یه دروسته ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژیشت نه‌بێت له عه‌ره‌فه بمێنیته‌وه، هه‌روه‌ها دروسته بۆ ئافره‌تانێك كه له سوڕی مانگانه‌دا یان تازه مناڵیان بووه له عهفهره بمێننه‌وه ومانهوهكهشیان دروسته و هیچی تێدا نییه، چونكه پاكوخاوێنی به‌مه‌رج نه‌گیراوه بۆ مانه‌وه له عه‌ره‌فه .
بابه‌تی دووه‌م : هه‌ركه‌سێك به خه‌وتووی له عه‌ره‌فه بمێنێته‌وه، مانه‌وه‌كه‌ی دروسته وهیچ تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌هۆش خۆی چوو‌و زانایان له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه، ڕای په‌سه‌ند و دروستیش ئه‌وه‌یه كه مانه‌وه‌كه‌ی دروسته .
سوننه‌ته‌كانی مانه‌وه له عه‌ره‌فه :
1) خۆشۆردن بۆ مانه‌وه له عه‌ره‌فه .
2) ڕۆشتن له میناوه بۆ عه‌ره‌فه، پاش هه‌ڵهاتنی خۆری ڕۆژی عه‌ره‌فه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك پێشتر حاجیان سوننه‌ت وایه له مینا بمێننه‌وه كه به (یوم الترویة) ناسراوه .
3) سوننه‌ته ئیمام پاش ئه‌وه‌ی خۆر له ناوه‌ڕستی ئاسمان لایدا ووتارێك پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ بخوێنێته‌وه .
4) سوننه‌ته حاجیان نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر به كۆكراوه‌یی و پێش خستن له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ن .
5) زۆر یادی خوای گه‌وره كردن، و پاڕانه‌وه نزا و ته‌لبیه كردن.
6) كاتێك وویستی له عه‌ره‌فه به‌ره‌و موزده‌لیفه بچێت زۆر به هێواشی و له‌سه‌ر خۆی و ویقاره‌وه بڕوات، وه هه‌ركاتێكیش فرسه‌تی ده‌ستكه‌وت و ڕێگا قه‌ره‌باڵه‌خ نه‌بوو هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بكات .
7) به‌ده‌م ووتنه‌وه‌ی یادی خوای گه‌وره و ذیكری (لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شریك لك) عه‌ره‌فه به‌جێ بهێڵێت .
ئه‌و شتانه‌ی كه مه‌كروهن و باش نییه حاجی له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه ئه‌نجامیان بدات :
1) باش نییه حاجی ڕۆژی عه‌ره‌فه به‌ڕۆژوو بێت، به‌ڵكو سوننه‌ت وایه كه بهرؤژوو نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕای جمهوری زانایانی ئیسلامه .
2) په‌له‌كردن له‌ڕۆیشتن به‌جۆرێك ببێت به‌مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵكانی تر .
3) باش نییه نوێژی سوننه‌ت كردن له نێوان هه‌ردوو نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر له عه‌ره‌فه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا (خوای لێ ڕازی بێت) كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: « ... ثم أذن ثم أقام فصلى الظهر، ثم أقام فصلى العصر، ولم يصل بينهما شيئا »( )واتا: پاشان بانگده‌ر بانگی دا، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی نیوه‌ڕۆی كرد، پاشان نوێژی عه‌سریشی كرد، وه هیچ نوێژێكی له نێوانیاندا ئه‌نجام نه‌دا .
شه‌شه‌م : مانه‌وه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه :
مانه‌وه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه واجبێكه له واجبه‌كانی حه‌ج، هه‌ركه‌سێك به‌جێی نه‌هێنێت ده‌بێت به خوێنێك قه‌ره‌بووی بكاته‌وه( ) به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﮋﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮊ ( ) واتا: هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام) که کێوێکه له داوێنی مزدلفة یه .
هه‌روه‌ها عروه‌ی كوڕی مضرس فه‌رمووده‌یه‌كی گێراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: { من شهد صلاتنا هذه ووقف معنا حتى ندفع، وقد وقف بعرفة قبلُ ليلاً أو نهاراً، فقد أتم حجه وقضى تفثه } واتا : هه‌ركه‌سێك له‌م نوێژهماندا ئاماده بێت، وه له عه‌ره‌فه له‌گه‌ڵماندا بوه‌ستێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لێی ده‌رده‌چین، له عه‌ره‌فه وه‌ستا پێش هاتنی شه‌و، یان به‌ڕۆژ، ئه‌وه حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو بووه و نوسوكهكانی به‌جێهێناوه .
كاتی مانه‌وه له موزده‌لیفه :
كاتی مانه‌وه له موزده‌لیفه له پاش ڕۆژئاوا بوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی، وه سوننه‌ته له موزده‌لیفه بمێنیته‌وه تاوه‌كو دونیا ڕووناك ده‌بێته‌وه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیر و په‌ككه‌وته و مناڵ و ژنیان له‌گه‌ڵدایه ڕێگایان پێدراوه له پاش نیوه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه ده‌ربچن بۆ ڕه‌می جهمهرهی ( العقبة ) .
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌و له موزده‌لیفه نه‌مێنێته‌وه .
هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی بۆی نه‌كرا له موزده‌لیفه بمێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆی نه‌كرابێت له عه‌ره‌فه بمێنیته‌وه له كۆتایی شه‌وه‌وه نه‌بێت، ئه‌وه هیچی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر له موزده‌لیفه نه‌مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ بیانویه‌كی شه‌رعی نه‌بوو، له‌سه‌ر ڕای جمهوری زانایان ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت .
ئه‌و كاره سوننه‌ت و مهشروعانهی له موزده‌لیفه ئه‌نجام ده‌درێن :
1) سوننه‌ته حاجیان له موزده‌لیفه نوێژی مه‌غریب و عیشا به كۆكردنه‌وه و دواخستن ئه‌نجام بدات، پێكه‌وه به بانگێك و دوو قامه‌ت بیانكات .
2) پاش ئه‌وه‌ی حاجی شه‌و له موزده‌لیفه مایه‌وه مه‌شروعه له‌یه‌كه‌م كاتیه‌وه نوێژی به‌یانی ئه‌نجام بدات، پاشان بڕوات بۆ (مشعر الحرام) وله‌وێ بوه‌ستێت و ده‌ست بكـــات به پاڕانه‌وه و نزاكردن وله‌خودا پاڕانه‌وه.
حه‌وته‌م : به‌رد دان له جهمهرهكان (ڕه‌می جه‌مه‌رات) :
حوكمی به‌رد دان له جهمهرهكان:
جمهوری زانایان پێیان وایه بهرددان له جهمهرهكان واجبه، وه هه‌ركه‌سێك ئهنجامیــان نه‌دات، یان هه‌ندێكیان واز لێ بێهێنت، ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌رببڕێت .
كاتی به‌رد دان له جهمهرهكان :
كاتی بهرددان لهجهمهرهی (العقبة) له‌پاش هه‌ڵهاتنی خۆری یه‌كه‌م ڕۆژی قوربان ده‌ست پێ ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو خۆرئاوابوون، به‌ڵام پیروپه‌ككه‌وته و ژن ومناڵ ده‌توانن پاش ئه‌وه‌ی كه له دوای نیوه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه به‌ره‌و مینا ده‌رچوون ده‌توانن به‌رده‌كانیان له جهمهرهی (العقبة) بده‌ن .
به‌ڵام له ڕۆژانی (أیام التشریق) دا كه ده‌كاته ڕۆژی (یازده و دوازده و سیازده) ی مانگی (ذي الحجة) ی كۆچی ده‌بێت له پاش لادانی ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی ئاسمان به‌رده‌كان بده‌ن له هه‌ر سێ جهمهرهكه، دروست نییه پێش ئه‌و كــــاته بیهاوێژن، وه هه‌تا هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی كاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه .
مه‌رجه‌كانی به‌رد دان له جهمهرهكان :
1) ده‌بێت بۆ هه‌ر جهمهرهیهك حه‌وت به‌رد بهاوێژرێت .
2) ده‌بێت ئه‌و حه‌وت به‌رده به‌حه‌وت جار بهاوێژێت، واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حه‌وت به‌رده‌ی هه‌موو به‌جارێك هاوێشت، یان دوو به‌ردی به‌یه‌كه‌وه، یان سێ به‌ردی به‌یه‌كه‌وه هاوێشت، ئه‌وه ته‌نها به‌یه‌ك هاویشتن بۆی دێته ژماردن .
3) ده‌بێت ئه‌و به‌ردانه‌ی كه ده‌یهاوێژێت بكه‌ونه ناو حه‌وزه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌كه‌وتنه ناو حهوزكهوه ئه‌وه بۆی ناژمێرێت و ده‌بێت له‌بری ئه‌وه به‌ردێكی تر بهاوێژێته‌وه .
4) ده‌بێت ئه‌و حه‌وت به‌رده یه‌ك له دوای یه‌ك بیانهاوێژێت و نێوانیان نه‌كه‌وێت، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت له‌به‌ر قه‌ره‌باڵه‌خی بۆی نه‌كرێت یه‌ك له‌دوای یه‌ك بیانهاوێژێت، ئه‌و كاته قه‌یدی ناكات، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮊ( ) واتا : هێنده‌ی ده‌توانن له‌خوابترسن و ته‌قوای خواتان هه‌بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜﮊ( ) واتا : خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مـــهگهر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت .
5) ده‌بێت ڕه‌چاوی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بهردههاوێشتن بۆ جهمهرهكان بكرێت، واتا : سه‌ره‌تا له جهمهرهی بچووك بدرێت پاشان له ناوه‌ند، ئه‌مجا له گه‌وره .
حوكمی بریتی (وه‌كیل) گرتن بۆ به‌رد دان له جهمهرهكان :
1) دروسته بۆ لێپرسروای مناڵ ئه‌گه‌ر حاجی بوو، له‌بری مناڵه حاجیهكهی به‌رده‌كانی بهاوێژێت، ئه‌گه‌ر ترسی قه‌ره‌باڵه‌خی هه‌بوو .
2) دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی، یان له‌به‌ر سك پڕی، یان له‌به‌ر هه‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی تر، كه ناتوانێت به‌رده‌كانی بهاوێژێت، كه‌سێكی تر بكات به بریكاری خۆی و به‌رده‌كانی بۆ بهاوێژێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بریكاره خۆیشی حه‌ج بكات و له‌پاش ئه‌وه‌ی به‌رده‌كانی خۆی هاوێشت به‌رده‌كانی ئه‌ویش بوه‌شێنێت( ).
سوننه‌ته‌كانی بهردهاوێشتنی جهمهرهكان :
1) باشتر وایه له‌كاتی به‌ردهاوێشتن بۆ جهمهرهی (العقبة) مینا بخاته ده‌ستی ڕاستیه‌وه و شاری مه‌ككه بخاته لای ده‌ستی چه‌پیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئهمـــهی بۆ نه‌كرا ئه‌وا دروست له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بۆی كرا به‌رده‌كانی بهاوێژێت .
2) به‌رده‌كان با به ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه نۆكێك بن .
3) سوننه‌ت وایه ئه‌و به‌ردانه‌ی كه خه‌ڵكی تر هاوێشتوونی كه‌سێكی تر نهیانهاوێژێتهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هاوێشتی جمهوری زانایان پێیان وایه قه‌یدی ناكات وهیچی له‌سه‌ر نییه .
4) ووتنی (الله أكبر) له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ردێك كه ده‌یهاوێژێت .
5) كاتێك كه ده‌ستی كرد به به‌رد هاوێشتن بۆ جهمهرهی (العقبة) له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ئیتر واز بهێنێت له ووتنی (لبیك اللهم لبیك .... )
6) پاش به‌ردهاوێشتن بۆ جهمهری بچوك و ناوه‌ند سوننه‌ت وایه نزای زۆر بكات له‌خوای گه‌وره و زۆر بپاڕێته‌وه .
هه‌شته‌م : سه‌رتاشین یان كوورتكردنهوهی :
حوكمی سه‌رتاشین یان كورتكردنه‌وه‌ی :
سه‌رتاشین یان كوورتكردنهوهی , یه‌كێكه له واجبه‌كانی حه‌ج، هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامی نه‌دات ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رتاشین یان كوورتكردنهوهی واجبێكه له واجبه‌كانی حه‌ج، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:ﮋ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣﮊ( ) واتا : به‌ویستی خوا ده‌چنه‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، (عومره به‌جێده‌هێنن) سه‌ره‌تان ده‌تاشن یان کورتی ده‌که‌نه‌وه‌بێ ئه‌وه‌ی ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت .
كاتی سه‌رتاشین :
كاتی سه‌رتاشین و كورتكردنه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه مرۆڤ له موزده‌لیفه ده‌رده‌چێت بۆ مینا بۆ ڕه‌می جهمهرهكان، وه دروسته دوای بخات بۆ كۆتا ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی (أیام التشریق)، به‌ڵام سوننه‌ت وایه كه پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌می جهمهرهی عه‌قه‌به‌ی كرد له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن و هه‌دیه‌كه‌ی سه‌ر بڕی ئه‌مجا سه‌ری بتاشێت یان كورتی بكاته‌وه، وه‌ك خـــــــوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤﮊ ( ) واتا : سه‌رتان مه‌تاشن، و ئیحرام مه‌شكێنن هه‌تا ئاژه‌ڵی قوربانی و ههدیهكانتان نه‌گاته جێگه‌ی دیاریكراوی خۆی .
چه‌ند بابه‌تێك ده‌رباره‌ی سه‌رتاشین و كوورتكردنهوهی قژ :
بابه‌تی یه‌كه‌م : زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سهرتاشێن باشتره له كورتكردنه‌وه‌ی .
بابه‌تی دووه‌م : دروسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌جی (تهمهتوع) ده‌كات كاتێك كه عومرهكهی ته‌واو كرد قژی كورت بكاته‌وه، و تاشینی دوابخات بۆ كاتی حه‌جه‌كه‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو نێوان عومره و حه‌جه‌كه‌ی درێژ بوو، به شێوه‌یه‌ك قژی ســـه‌ری جارێكی تر ڕه‌ش ده‌بوویه‌وه، ئــه‌وا باشتر و خێرتر ئه‌وه‌یه كه بیتاشێت .
بابه‌تی سێهه‌م : ڕای په‌سه‌ندی زانایان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر قژت كورت كرده‌وه یان تاشیت ده‌بێت هه‌مووی بگرێته‌وه، نه‌ك چه‌ند تاڵه موویه‌كی لێ بكه‌یته‌وه، یان لایه‌كی سه‌رت بتاشیت و واز له لایه‌كی تری بهێنیت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك سه‌ری تاشی هه‌مووی تاشی نه‌ك هه‌ندێكی .
نۆیه‌م : سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ (ذبح الهدي) :
مه‌به‌ست له‌م سه‌ربڕینه :
مه‌به‌ست له (ذبح الهدي) سه‌ر بڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه عومره‌كار یان حاجی به مه‌به‌ستی ڕهمهزامهندی و نزیك بوونه‌وه له‌خوای گه‌وره سه‌ری ده‌بڕێت، له مــه‌ڕ یان بزن یان ووشتر یــان گوێره‌كه و مانگا .
جۆهركانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ (الهدي) :
ئه‌م ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه :
1) سه‌ربڕینی شوكر كردن : مه‌به‌ست له‌سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه واجبه له‌سه‌ر حاجی (متمتع) و (قارن) سه‌ری ببڕن، وه‌ك شوكر و سوپاسێك بۆ خوای گه‌وره كه كاری ئه‌نجامدانی ئه‌و شه‌عیره گه‌وره‌یه كه حه‌جی ماڵه‌كه‌یه‌تی بۆ ئاسانكردن، حوكمه‌كه‌شی واجبه له‌سه‌ریان سه‌ر ببڕن .
2) سه‌ربڕینی قه‌ره‌بووكردنه‌وه : ئه‌مه‌یش بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی حه‌ج یان عومره‌دا ڕوو ده‌دات، ئه‌ویش كاتێك یه‌كێك له واجبه‌كانی حه‌ج ئه‌نجام نه‌درێت، یان قه‌ده‌غه‌كراوێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو حه‌ج ئه‌نجام بدرێت، یان ڕێگریه‌ك ڕوو بدات له ته‌واو كردنی حه‌ج یان عومره .
جیاوازی نێوان ئه‌م دوو جۆره له سه‌ربڕینیش ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی بۆ شوكر كردن سه‌ر بڕی، واتا : بۆ حه‌جی (تمتع) و (قارن) بوو ده‌توانێت خۆیشی له گۆشته‌كه‌ی بخوات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ر بڕینه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو سه‌ر ده‌بڕرێت، كه نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر ده‌بڕێت له گۆشته‌كه‌ی بخوات، به‌ڵكو ده‌بێت بیكات به خێر و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی شاری مه‌ككه‌دا .
مه‌رجه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی سه‌ر دهبڕریت :
1) له (بهیمة الا‌نعام) بێت، واتا : مه‌ڕ و بزن و ووشتر و مانگا بێت.
2) ده‌بێت هیچ عه‌یب و كهمووكورتیهكی تێدا نه‌بێت .
3) ئه‌گه‌ر ووشتر بوو، ده‌بێت پێنج ساڵی ته‌واو كردبێت، ئه‌میش ده‌كرێت بۆ حه‌وت كه‌س سه‌ر ببڕرێت، ئه‌گه‌ر مانگاش بوو دوو ساڵی ته‌واو كردبێت، ئه‌مه‌یش بۆ حه‌وت كه‌س ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌ڕ بوو شه‌ش مانگی ته‌واو كردبێت، وه ئه‌گه‌ر بزنیش بوو ساڵێكی ته‌واو كردبێت، ئه‌م دووانه‌ی دواییان هه‌ر یه‌كه‌ی بۆ كه‌سێك ده‌بێت .
4) ده‌بێت له‌و كاته‌ی كه له‌سوننه‌تدا دیاری كراوه سه‌ر ببڕرێت، كه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو خۆرئاوابوونی ڕۆژی سیانزه‌ی (ذي الحجة) واتا چواره‌م ڕۆژی جه‌ژن.
5) ده‌بێت (هدي) سه‌ر بڕین له سنوری حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا بێت، و دروست نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره سه‌ر ببڕرێت .
ده‌یه‌م : مانه‌وه‌ی شه‌و له مینا :
حوكمی شه‌و مانه‌وه له مینا : جمهوری زانایان مانه‌وه‌ی شه‌و له مینا به واجب ده‌زانن، جا بۆیه هه‌ركه‌سێك شه‌و له مینا نه‌مێنێته‌وه (فدیة) یه‌كی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌وه‌كان یان شه‌وێكیش بێت، ڕایه‌كی تر هه‌یه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی (عذر) بیانووی شه‌رعین، ته‌نها شه‌وێك له مینا مایه‌وه، به‌ڵام شه‌وه‌كانی تری جێ به‌جێ نه‌كرد و له‌وێ نه‌مایه‌وه، ئه‌وه با به پێی توانای خۆی خێر و صه‌ده‌قه‌یه‌ك بكات، ئیمامی ئه‌حمه‌دیش به‌لایه‌وه وایه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی شه‌وی یازده و دوازده‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاند ده‌بێت شه‌كێك سه‌ر ببڕێت ( )، ئه‌م ڕایه‌ش هه‌ریه‌ك له شێخ ابن باز ( )، و شـــێخ ابن عثمین په‌سه‌ندیان كردووه ( ).
چ كه‌سانێك مانه‌وه‌ی شه‌ویان له‌سه‌ر نییه له مینا ؟
كه‌سێك نه‌خۆش بێت، وه ئه‌و كه‌سه‌شی كه یارمه‌تیده‌ر و له‌گه‌ڵیایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه سه‌رگه‌رمی به‌رژه‌وه‌ندی و دابینكردنی پێداویستی حاجیانی ماڵی خودان، شه‌و مانه‌وه‌یان له مینا له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر وا پێویستی كرد كه شه‌و له مینا نه‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌ش به لێكۆڵێنه‌وه‌ی كه‌سانێك ده‌بێت كه ڕاوبۆچوونیان جێگای په‌سه‌ندكردنه .
چه‌ندێك به‌سه بۆ شه‌و مانه‌وه له مینا ؟
ده‌بێت حاجیانی ماڵی خودا زۆربه‌ی زۆری شه‌وه‌كانی یازده و دوازده‌ی مانگی (ذي الحجة) له مینا بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر (تعجل) په‌له‌یان بوو كه شه‌وی سیازده نه‌مێننه‌وه، وه زۆربه‌ی زۆری شه‌وه‌كانی یازده و دوازده و سیازده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه (تأخر) ده‌كه‌ن و په‌له‌یان نییه كه زوو له مینا ده‌ربچن .
هه‌ندێك له‌و هه‌ڵه و كهموكورتیانهی كه حاجیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن( ):
ئه‌مه‌ی كه ده‌یخه‌ینه ڕوو هه‌ندێك له‌و هه‌ڵه و كهموكورتیانهنن كه حاجیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێویسته برایان و خوشكان ئاگاداری بن و دوور بكه‌ونه‌وه لێی :
1) نیه‌تی له حه‌جكردن بازرگانی و ڕیا و ڕوپامایی و ناو وناوبانگ خۆههڵكیشان بێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا .
2) سه‌فه‌ر كردنی ئافره‌تان بۆ حه‌جكردن به‌بێ مه‌حره‌م .
3) هه‌ندێك له حاجیان واده‌زانن كه دروست نییه نه‌عل له‌پێ بكه‌ن، یان كاتژمێر له‌ده‌ست بكه‌ن، یان چاویلكه له‌چاو بكه‌ن، هه‌ندێك شتی تر كه حاجی له‌كاتی حهجكردنهكهیدا پێویستیه‌تی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كان، له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدان دروسته حاجیان به‌كاریان بهێنن .
4) هه‌ندێك له حاجیان واده‌زانن ئیحرام له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌و دوو پارچه قوماشه سپیه‌ی له‌خۆی ئاڵاند، بۆیه له‌و كاته‌وه كه له‌خۆی ده‌ئاڵێنێت ئیتر وازده‌هێنێت له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرام، كه له‌ڕاستیدا ئیحرام له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه نیه‌تی حه‌ج ده‌هێنێت، نه‌ك له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌و دوو پارچه له‌خۆی ده‌ئاڵێنێت.
5) زۆربه‌ی زۆری حاجیان خۆیان پابه‌ند ده‌كه‌ن به هه‌ندێك دوعا و ذیكری تایبه‌ت له‌كاتی ته‌وافكردندا، جا خۆیان به ته‌نها بن یان هه‌ندێك جار به‌كۆمه‌ڵیش ئه‌و دوعا و ذكیرانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی كه حیاجیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه له‌ڕاستیدا ته‌وافكردن دوعا و نزایه‌كی تایبه‌تی نییه .
6) هه‌ندێك له‌حاجیان ڕوكنی یه‌مانی ماچ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر له هه‌ڵه‌كان، چونكه ڕوكنی یه‌مانی سوننه‌ته ته‌نها ده‌ستی لێ بدرێت نه‌ك ماچ بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر حاجی بۆیشی نه‌كرا ده‌ستی لێ بدات، سوننه‌ت نییه ده‌ستی بۆ ههڵببڕرێت و ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، وه‌ك هه‌ندێك له حاجیان ده‌یكه‌ن .
7) هه‌ندێك له حاجیان له‌كاتی ته‌وافكردن و قهرهباڵهخیهكهیدا تهوافهكهیان له‌ناو (حجری ئیسماعیل) وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه بزانن هه‌ر شهوتێكی ته‌واف له ناو (حجری ئیسماعیل) وه بكرێت ته‌واو نییه و ده‌بێت دووباره بكرێته‌وه، چونكه (حجری ئیسماعیل) به‌شێكه له كه‌عبه.
8) هه‌ندێك له حاجیان به (مضطبع) ی ده‌مێننه‌وه واتا: چمكی قوماشه‌كه‌ی سه‌ر پشتیان هه‌ر له بنهه‌نگڵی ڕاستیان ده‌هێڵنه‌وه هه‌تاوه‌كو دوو ڕكات نوێژه سوننتهكهی پشت (مه‌قامی ئیبراهیم) یش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هه‌ڵه و كه‌موكورتیه‌كان، چونكه پاش ته‌واوكردنی ته‌واف ده‌بێت حاجی شانی داپۆشێت .
9) هه‌ندێك له حاجیان واده‌زانن دوو ركات نوێژه سوننهتكهی ته‌واف هه‌ر ده‌بێت له پشت (مه‌قامی ئیبراهیم) ــه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش ڕاست نییه، به‌ڵكو دروسته له هه‌ر جێگایه‌كی ناو مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت، پێویسته حاجیان ئه‌وه بزانن كه له‌به‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕكاته نوێژه ئه‌زیه‌ت و ئازاری برایان و خوشكانی خۆیان نه‌ده‌ن .
حه‌جكردن هه‌نگاو به هه‌نگاو
- چێشت ته‌نگاوی ڕۆژی هه‌شتی مانگی (ذي الحجة) كه پێیشی ده‌وترێت (یوم الترویة)( ) حاجی هه‌ر له‌و جێگایه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، جل وپۆشاك له‌به‌ری خۆی داده‌ماڵێت و پاك‌و خاوێن خۆی ده‌شوات و بۆنی خۆش له‌خۆی ده‌دات و سه‌ر وڕیشی به كه‌مێك زه‌یت چه‌ور ده‌كات، ئه‌مجا دوو پارچه قوماشی سپی له‌خۆی ده‌ئاڵێنێت، به‌یه‌كێكیان دامێن و قاچ و قولی داده‌پۆشێت، به‌وه‌ی تریشیان شان ومل وبهرۆكی، ئه‌گه‌ر كاتی نوێژه فه‌رزه‌كان بوو نوێژه‌كه‌ی ده‌كات، وه گه‌رنا دوو ڕكات سوننه‌تی ده‌ست نوێژ ئه‌نجام ده‌دات، كاتێكیش له نوێژه‌كه‌ی بوویه‌وه نیه‌تی ئیحرام ده‌هێنێت بۆ حـــه‌ج كـــردن، ده‌ڵێت : (لبیك اللهم حجا) یان (لبیك حجا) وه ئه‌گه‌ر ترسی هه‌بوو له‌وه‌ی كه ڕێگریهكی بۆ دروست ببێت له ته‌واوكردنی حه‌جه‌كه‌ی ئه‌وا با بڵێت: { وإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني } خۆ ئه‌گه‌رهیچ ترسی نه‌بوو ئه‌وا پێویست به ووتنی ئه‌مه ناكات .
- پاشان ده‌ڕوات بۆ مینا و نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر و و مه‌غریب و عیشا به كوورتكراوهیی به‌بێ كۆكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا له مینا نوێژه‌كانی كوورت ده‌كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆیان بكاته‌وه، مه‌به‌ست له كورت كردنه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه نوێژه چوار ڕكاتیهكان به دوو ڕكات ئه‌نجام بدرێت .
- ڕۆژی نۆیه‌می مانگی (ذي الحجة) كه به ڕۆژی عه‌ره‌فه ناسراوه له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵهاتنی ئه‌و ڕۆژه حاجیان له میناوه به‌ره‌و عه‌ره‌فه به‌رێده‌كه‌ون، وه سوننه‌ته له له‌لای مزگه‌وتی (النمرة) وه دابه‌زێته ناو سنووری عه‌ره‌فه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆیشی نه‌كرا له‌وێوه بچێته ناو عه‌ره‌فه هیچ قه‌یدی ناكات، چونكه وه‌ك ووتمان سوننه‌ته .
- كاتێكیش خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان لایدا نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر به كورت وكۆكراوهیی له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا ئه‌نجام ده‌دات، واتا : پێشیان ده‌خات نه‌ك دوایان بخات، ئه‌مجا پاش نوێژه‌كانیان حاجیان خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه بۆ یاد و ذیكری خودا و پاڕانه‌وه و دوعای خێر بۆ خۆیان و ماڵومنداڵ و خزم و كهسو كاریان، سوننه‌ته جاجیان به‌دڵی شكاو و نواندنی زه‌لیلی بۆ په‌روه‌ردگاریان دهسهكانیان به‌رز بكه‌نه‌وه ڕوو بكه‌نه قیبله و زۆر له‌خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه كه حه‌جه‌كه‌یان لێ قبوڵ بكات و بیكات به‌مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانیان، باشترین و چاكترین نزا و پاڕانه‌وه و ذكرێكیش كه پێغه‌مبه‌ری خودا له‌و ڕۆژه‌دا كردبێتی ووتنه‌وه‌ی ذیكری { لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير } با حاجيان كۆتایی ڕۆژی عه‌ره‌فه به‌هه‌ل بگرن و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگا و شوینه پیرۆزه به جێ بهێڵن زۆر له‌خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه و دواكانیان بۆ لای ئه‌و ذاته پیرۆزه به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌رچی نیاز و ڕازی خۆیان هه‌یه لای ئه‌و بیكه‌ن، چونكه پهرروهردگار زۆر میهره‌بان و به‌ڕه‌حمه له‌گه‌ڵ بهندهكانیادا و ده‌ستی كه‌س به به‌تاڵی ناگهڕێنێته دواوه، چونكه باشترین دوعا و نزا، دوعا و نزای ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه.
- پاش ڕۆژ ئاوا بوونیش به‌ره‌وه (موزده‌لیفه) به‌رێده‌كه‌ون، كاتكێش گه‌یشتنه ئه‌وێ، نوێژی مه‌غریب و عیشا به به‌یه‌كه‌وه و به‌كۆكراوه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه پاش نیوه شه‌و ده‌گاته (موزده‌لیفه) ئه‌وه دروسته پێش ئه‌وه‌ش بگاته ئه‌وێیش له‌ڕێگا نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات، چونكه دروست نییه نوێژ دوابخرێت بۆ دوای نیوه شه‌و.
- ئه‌و شه‌وه له (موزده‌لیفه) ده‌مێننه‌وه تا كاتی سپێده‌ی به‌یان، ئه‌مجا نوێژی به‌یانی به بانگ و قامه‌تێك ده‌كه‌ن، پاشان ئه‌گه‌ر بۆیان كرا بۆ نزا و پاڕنه‌وه به‌ره‌و (مشعر الحرام) به‌رێ بكه‌ون، و یه‌كخواپه‌رستی بۆ په‌روه‌ردگاریان دوپات بكه‌نه‌وه و زۆر (الله أكبر) بكه‌ن، ئه‌مجا تا دونیا ڕووناك ده‌بێته‌وه له‌خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌كرا بچنه (مشعر الحرام) ئه‌وه ده‌كرێت هه‌ر له‌جێگای خۆیانه‌وه نزا و پاڕانه‌وه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه بن له‌كاتی نزا و پاڕانه‌وه‌دا با دهسهكانیان بۆ ئاسمان به‌رز بكه‌نه‌وه و ڕوویشیان له قیبله بێت .
- كاتێكش دونیا ته‌واو ڕووناك بوویه‌وه، و پێش ئه‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێت، به‌ره‌و مینا به‌رێ بكه‌ون، كاتێك كه گه‌یشتنه مینایش، كه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ده‌كات جهمهرهی (العقبة)، ئه‌و جهمهرهیهی كه ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌ر سێ جهمهرهكهوه له‌ڕووی شاری مه‌ككه‌وه به حه‌وت به‌ردی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕه‌جم ده‌كات، هه‌ر به‌ردێكیان به ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه نۆكێك ببن، له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رد هاوێشتنێكیش سوننه‌ته (الله أكبر) ێك بكات .
- كاتێكیش له به‌رد هاویشتنهكهی بوویه‌وه شه‌كێك سه‌ر ده‌بڕێت، یان ووشترێك یان مانگایه‌ك بۆ حه‌وت كه‌س، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر پیاو بوو سه‌ری دهتراشێت، وه ئه‌گه‌ر ئافهرتیش بوو هه‌موو پرچی كۆ ده‌كاته‌وه و به ئه‌ندازه‌ی سه‌ری په‌نجه‌یه‌ك مووی پرچی ههڵدهقاچێت .
- دواتر ده‌چێت بۆ شاری مه‌ككه بۆ ئه‌نجامدانی ته‌وافی (إفاضة)، و هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مینا، هه‌ردوو شه‌وی یازده و دوازده‌ی مانگی (ذي الحجة) له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، ڕۆژهكانیشی پاش ئه‌وه‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان لایدا به‌رد ده‌دات له هه‌ر سێ جهمهرهكه، باشتریش وایه به پێ بچێت بۆ به‌ردهاویشتنی جهمهرهكان، خۆ ئه‌گه‌ر به ئۆتۆمبیلیش یان سواری ئاژه‌ڵێك بچێت هیچی تێدا نییه و دروسته، سه‌ره‌تا حه‌وت به‌ردی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ده‌هاوێژێت بۆ جهمهرهی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌موو بهردێكیشدا سوننه‌ته (الله أكبر) بكات، ئه‌و جهمهرهی كه دورترینیانه له‌شاری مه‌ككه‌وه، و پاش مزگه‌وتی (خیف) دێت، پاشان كه‌مێك به‌ده‌ستی ڕاستدا ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه و ڕوو ده‌كاته قیبله و نزای خێر بۆ خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی و موسڵمانان به‌گشتی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی زۆر به پێه‌وه بوه‌ستێت ئه‌وه هه‌ر هێنده‌ی سوننه‌ته‌كه جێ به‌جێ بكات كه‌مێك نزای خێر بكات .
ئه‌مجا حه‌وت به‌ردی یه‌ك له‌دوای یه‌كی تر ده‌هاوێژێت بۆ جهمهرهی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ردێكیش (الله أكبر) ده‌كات، ئه‌مجا كه‌مێك ده‌چێته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆی كرا ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌درێژی نزا و دوعای خێر ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆیشی نه‌كرا به‌درێژی بوه‌ستێت ئه‌وه هه‌ر هێنده‌ی كه سونهتهكه جێ به‌جێ بكات نزای خێر ده‌كات .
پاشان حه‌وت به‌ردی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌هاوێژێت بۆ جهمهرهی (العقبة) ئه‌و جهمهرهیهی كه دهكهوێتهر ڕووی شاری مه‌ككه‌وه، و له‌گه‌ڵ هه‌موو بهردێكیشدا (الله أكبر) ده‌كات، هێنده هه‌یه له‌پاش به‌ردهاوێشتن بۆ جهمهرهی (العقبة) ده‌بێت ئه‌وه بزانین سوننه‌ت نییه بوه‌ستیت بۆ نزا و دوعای خێر كردن .
- ئه‌مجا پاش ئه‌وه‌ی كه شه‌وه‌كانی یازده و دوزادهی مانگی (ذي الحجة) له مینا مایه‌وه و ڕۆژهكانیشی هه‌ر سێ جهمهرهكهی به‌رد لێدا، ئه‌گه‌ر وویستی په‌له بكات له مینا نه‌مێنێته‌وه ئه‌وه ده‌بێت پێش خۆر ئاوابوون له مینا ده‌ربچێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یشی وویست په‌له بكات، ئه‌وا شه‌وی سیازدهیش ده‌مێنێته‌وه و ڕۆژه‌كه‌یشی وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر هه‌ر سێ جهمهرهكه به‌رد لێده‌دات، بێگومان په‌له نه‌كردنیش خێری زیاتره، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژی دوازده‌یه‌م پێش خۆرئاوابوون له مینا ده‌رنه‌چوو ئه‌وا واجب ده‌بێت له‌سه‌ری شه‌وی سیازدهههمیش بمێنێته‌وه، وڕۆژهكهشی پاش ئه‌وه‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان لایدا هه‌ر سێ جهمهرهكه به‌رد لێ بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژی دوازده‌یه‌م به غه‌یری وویستی خۆی دواكه‌وت له‌وه‌ی كه پێش خۆرئاوابوون له مینا ده‌ربچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كه‌ی پێچایه‌وه و ئاماده‌بوو بۆ ده‌رچوون له مینا به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵه‌خی ڕێگا و زۆری حاجیان و ئۆتۆمبیله‌وه نه‌یتوانی پێش خۆرئاوابون له مینا ده‌ربچێت ئه‌وا واجب نابێت له‌سه‌ری بمێنێته‌وه بۆ ڕۆژی دواتر كه ده‌كاته ڕۆژی سیازده‌یه‌م .
- دوای ئه‌وه‌ی حاجیان ئه‌ركه‌كانی پاش ڕۆژی جه‌ژنیان ته‌واو كرد، له بهردهاوێشتنی جهمهرهكان و به‌جێگه‌یاندنی (هه‌دی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ) و سه‌رتاشین، و ته‌وافی ئیفاضه، و سه‌عی نێوان صه‌فا و مه‌روه و مانه‌وه‌ی شه‌وه‌كان له مینا، ئه‌وا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ووڵاتی خۆیان، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه واجبه ته‌وافی ماڵئاوایی (طواف الوداع) ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : { لا ينفر أحد حتى يكون آخـر عهـده بالبيت } ( ) واتا : هیچ كه‌سێك له ئێوه له (حه‌ره‌م) ده‌رنه‌چێت هه‌تاوه‌كو كۆتا كاری ته‌واف كردن ده‌بێت به ده‌وری به‌یتدا، له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه:{ أمر النــاس أن يكون آخر عه‌ده‌م بالبيت إلا أنه خفف عن الحائض}( ) واتا : پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی كرد به‌خه‌ڵكی كه كۆتا كاریان ته‌وافی به‌یت بێت، ئه‌وه نه‌بێت ئه‌م ته‌وافه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تانی خاوه‌ن سوڕی مانگانه لابراوه .
كه‌واته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له سوڕی مانگانه‌دان یان له‌خوێنی مناڵ بووندان ته‌وافی ماڵئاوایی (طواف الوداع) یان له‌سه‌ر واجب نییه .
- ده‌بێت ئه‌وه بزانین كۆتا كار كه حاجی ده‌بێت بیكات پاش ئه‌وه‌ی خۆی پێچایه‌وه ئه‌وه‌یه ته‌وافی ماڵئاوایی (طواف الوداع) بكات، جا پاش ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕیی هاوهڕێكانی كرد، یان خه‌ریكی باركردنی كه‌لوپه‌له‌كه‌ی بوو، یان له‌سه‌ر ڕێگا خه‌ریكی كڕینی هه‌ندێك پێداویستی بوو، هیچ قه‌یدی ناكات و زیان نادات له ته‌وافه‌كه‌ی، وه واجب نییه ته‌وافه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه له‌كاتێكدا نه‌بێت كه نیه‌تی دواخستنی سه‌فه‌ری هه‌بێت بۆ ووڵاته‌كه‌ی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی هه‌بوو سه‌ر له‌به‌یانی سه‌فه‌ر بكات، ودواتر ته‌وافی ماڵئاوایی كرد، به‌ڵام پاشان نیه‌تی هێنا كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی دوابخات بۆ سه‌ر له‌ئێواره، له‌م كاته‌دا واجبه له‌سه‌ری كه جارێكی تر ته‌وافی ماڵئاوایی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتا كاری بریتی بێت له ته‌وافی به‌یت.
- ئه‌گه‌ر هاتوو حاجیان نیه‌تی زیاره‌تكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و شاری مه‌دینه‌یان هه‌بوو، ده‌توانن پێش ئه‌نجامدانی حه‌ج یان پاش حه‌ج كردن ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و زیاره‌ته بكه‌ن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی:{ لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد: المسجد الحرام والمسجد الأقصى ومسجدي هذا }( ) واتا : كۆڵ و بار مه‌پێچنه‌وه به مه‌به‌ستی سه‌فه‌ركردن و ڕۆیشتن بۆ هیچ مزگه‌وتێك به مه‌به‌ستی خواپه‌رستی بۆ سێ مزگه‌وت نه‌بێت : مزگه‌وتی حه‌رام (له مه‌ككه)، و مزگه‌وتی ئه‌قصا (له بیت المقد‌س)، و مزگه‌وته‌كه‌ی من (له مه‌دینه‌ی منه‌ووه‌ره) .
جا ده‌بێت بزانین زیاره‌تكردنی شاری مه‌دینه‌یش ده‌بێت مه‌به‌ست و نیه‌ت لێی خواپه‌رستی و عیبادهت بێت له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ، نه‌ك ته‌نها مه‌به‌ست پێی زیاره‌تكردنی گۆڕه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت، چونكه عیباده‌تكردن له‌مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ر له‌باره‌ی نوێژكردنهوه له‌مزگه‌وته‌كه‌ی خۆی فه‌رموویه‌تی: {صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام }( ) واتا : نوێژێك له‌م مزگه‌وته‌ی من هه‌زار جار خێری زیاتره له‌مزگه‌وته‌كانی تر، جگه له مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت ( چونكه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه نوێژێك له مزگه‌وتی حه‌رام خێری صه‌د جار له نوێژی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر زیاتره)( ).
جا برای حاجی به‌رێزم : كاتێك گه‌یشتیته مه‌دینه بڕۆ بۆ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ، سه‌ره‌تا قاچی ڕاستت پێش بخه و ئه‌م ذیكره بخوێنه:
{ بسم الله، والصلاة والسلام على رسول الله، اللهم اغفر لي ذنوبي وافتح لي أبواب رحمتك، أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وبسلطانه القديم من الشيطان الرجيم } ئه‌مجا دوای ئه‌وه هه‌رچه‌ندێكی ده‌وێت نوێژ بكات، به‌ڵام واباشتره ئه‌گه‌ر كرا له‌ناو (ڕه‌وضه) بێت، كه ده‌كه‌وێته نێوان گۆڕه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر و مینبهرهكهیهوه، چونكه ئه‌و جێگایه باخێكه له‌باخه‌كانی به‌هه‌شت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : { ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة }( ) واتا : نێوان ماڵه‌كه‌م و مینبهرهكهم باخێكه له‌باخه‌كانی به‌هه‌شت .
جا كه له‌نوێژكردن ته‌واو بوو، ئه‌و كاته له گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا نزیك بێته‌وه به ئهدهبێكهوه سه‌لامی لێ بكات وبڵێ : { السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، اللهم صل على محمد، وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد. أشهد أنك رسول الله حقاً، وأنك قد بلغت الرسالة، وأديت الأمانة، ونصحت الأمة، وجاهدت في الله حق جهاده، فجزاك الله عن أمتك أفضل ما جزى نبيًّا عن أمته} دواتر كه‌مێك به‌لای ڕاستدا بڕوات و سه‌لام له ئه‌بو به‌كری صدیق بكات (خوای لێ ڕازی بێت) و داوای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی بۆ بكات، ئه‌مجا كه‌مێكی تر بچێت بڕوات به‌ولاوه و سه‌لام له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بكات (خوای لێ ڕازی بێت) و داوای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی بۆ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نزا و دوعای خێری بۆ ئه‌بو به‌كری صدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كرد (خوایان لێ ڕازی بێت) به‌شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ند ئه‌وه كارێكی باشه .
- ئه‌بێت بزانین ئافره‌ت نابێت زیاره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات چونكه له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ر نه‌فرینی كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه زیاره‌تی گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن، و گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن به‌شوێنی نوێژ و ده‌یكه‌ن به‌چراخان( )، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ر له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه كه نوێژی تێدا ده‌كات سه‌لامیشی لێ بكات، چونكه گومان له‌وه‌دا نییه له‌هه‌ر جێگایه‌كه‌وه صه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بده‌یت پێی ده‌گات .
جا دواتر سوننه‌ته پیاوان سه‌ردانی گۆڕستانی به‌قیع بكه‌ن كه زۆرێك له گۆڕی هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی لێیه، كه چوویه ناویه‌وه سوننه‌ته ئه‌م ذیكره بخوێنێت : { السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون، يرحم الله المستقدمين منا ومنكم والمستأخرين، نسأل الله لنا ولكم العافية، اللهم لا تحرمنا أجرهم، ولا تفتنا بعدهم، واغفر لنا ولهم }( ) .
عومره و ئه‌حكامه‌كانی
پێناسه‌ی عومره : عومره‌كردن بریتیه له عیبادهتكردنێكی تایبه‌ت كه ده‌بێت له جێگایه‌كی تایبه‌ت ئیحرامی بۆ ببه‌سترێت، و هه‌ر به ئیحرامه‌وه ته‌واف به ده‌وری كه‌عبه‌دا بكرێت، وپاشان هاتووچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه ئه‌نجام بدرێت و پاش ته‌واوكردنی ئه‌و هاتوچۆیه به تاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی مووی سه‌ر بۆ پیاوان و قرتاندنی به ئه‌ندازه‌ی سه‌ری په‌نجه‌یه‌ك بۆ ئافره‌تان ته‌واو ده‌بێت( ) .
حوكمی عومره :
له‌سه‌ر ڕای په‌سه‌ندی زانایان عومره كردن له ژیاندا یه‌كجار واجبه ( ) ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا : ئایا ئافره‌تان جیهادیان له‌سه‌ر واجبه ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: {نعــم عليهن جهاد لا قتال فيه: الحج والعمرة}( ) واتا: به‌ڵێ جیهادێكیان له‌سه‌ر واجبه كه كوشتن وبڕینی تێدا نییه، ئه‌ویش حه‌ج و عومره‌یه .
چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی عومره :
هه‌ركاتێك هه‌ر موسڵمانێك وویستی عومره ئه‌نجام بدات، له‌كاتی ئیحرام به‌ستنی حه‌جدا چی ده‌كرێت له كاتی ئیحرامی به‌ستنی عومرهیشدا بیكات، له خۆشۆردن و بۆنی خۆش له‌خۆدان و نوێژكردن، پاشان نیه‌تی ئیحـــرامی عومره بهێنێت و بڵێ: ( لبیك اللهم عمرة) .
- پاشان به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ست بكات به‌ووتنه‌وه‌ی ذیكری « لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك » به‌ڵام ئافره‌تان ده‌بێت به ده‌نگی به‌رز ئه‌م ذیكره نه‌ڵێنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ڕێگریه‌ك یان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك بێته پێشی، ئه‌وه پێویسته له دوایی نیه‌تی ئیحرام هێنان بڵێ : (فإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني).
كاتێكیش گه‌یشته ناو (بیت الحرام) كه‌عبه‌ی پیرۆز قاچی ڕاستی پیش بخات و بڵێ : (بسم الله، والصلاة والسلام على رسول الله، اللهم اغفر لي ذنوبي، وافتح لي أبواب رحمتك).
- پاشان بڕوات بۆ ده‌ست كردن به ته‌واف كردن به ده‌وری كه‌عبه‌ی پرۆزدا، ئه‌گه‌ر بۆی كرا ده‌ست بدات له (حجر الاسود) و ماچیشی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆی نه‌كرا ته‌نها به ده‌ستی(إشارة) ئاماژه‌ی بۆ بكات و (الله أكبر) ی له‌گه‌ڵدا بكات، وسونه‌ت نییه ده‌ستی ماچ بكات.
- له‌كاتی ته‌واف كردنیشدا ده‌توانێت هه‌ر دوعا و نزایه‌كی خێر كه ده‌یه‌وێت بۆ خۆی و خزم و كه‌سوكاری و موسڵمانان به‌گشتی بكات، یان هه‌ر ذیكر و ویردێكی تری مه‌شروع .
- كاتێكیش گه‌یشته ڕوكنی یه‌مانی ئه‌گه‌ر بۆی كرا ده‌ستی پێدا بهێنێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌یشیتوانی ئه‌وا گرنگ نییه، به‌ڵام سوننه‌تیش نییه ئاماژه‌ی بۆ بكات .
- ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت عومره بكات له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی تهوافهوه تا كۆتای دێت سوننه‌ت وایه (إضطباع) بكات، واتا: ناوه‌ڕاستی ئه‌و پارچه قوماشه یان ئه‌و پارچه خاولیه‌ی كه ده‌یدات به سه‌روشان وملیدا، لهبنههنگڵی ڕاستیه‌وه بیهێنیته‌وه و بیدات به‌سه‌ر شانی چه‌پیدا، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به ته‌وافی (قدوم) بۆ عومره و حه‌ج، نه‌ك بۆ ته‌وافی ئیفاضه .
- له‌كاتی ته‌واف كردنیشدا سوننه‌ت له سێ شه‌وتی یه‌كه‌مدا كه‌مێك هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بكات و وههڕوهله بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زانی ههڕوهلهكردنی ده‌بێته مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازار بۆ كه‌سانی تر ئه‌وه با ئه‌و ههڕوهلهیه نه‌كات، چونكه ههڕوهله كردن سوننه‌ت و ئه‌زیه‌ت نه‌دانی خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی له‌و جێگا پیرۆزانهیشدا واجبه.
- كاتێكیش له ته‌واف كردن لێ بوویه‌وه، ئه‌وا سوننه‌ته له پشت مه‌قامی ئیبراهیمه‌وه دوو ركات نوێژ بكات.
- ئه‌مجا ده‌چێت بۆ هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه، كاتێك له صه‌فا نزیك بوویه‌وه سوننه‌ته ئه‌و ئایه‌ته بخوێنێت : ﮋ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮊ دواتر ده‌چێته سه‌ر صه‌فا تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه كه‌عبه‌ی پێرۆزی لێ ده‌رده‌كه‌وێت، جا ئه‌و كاته ڕووی تێ بكات و ده‌سته‌كانی به‌رز بكاته‌وه و سوپاسی خوای گه‌وره بكات و نزا و دوعای خێر بكات.
- جا كه له نزا و دوعاكانی بویه‌وه ده‌ست بكات به رۆشتن بۆ مه‌روه، وه كاتێكیش گه‌یشته په‌رچه‌مه سه‌وزه‌كه (ئێستا به‌چه‌ند گڵوپێكی سه‌وز) ده‌ست نیشان كراوه، سوننه‌ته ده‌ست بكات به ههڕوهله كردن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بێت به مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازاری كه‌سانی تر، جا هه‌ر كاتێك گه‌یشته كۆتایی گڵوپه سه‌وزه‌كان ئیتر ڕۆشتنهكهی ئاسایی بكاته‌وه، تا ده‌گاته سه‌ر مه‌روه، ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر صه‌فا كردی له‌سه‌ر مهروهیش بیكاته‌وه .
- كاتێكیش له هه‌ر حه‌وت هاتوچۆكه‌ی نێوان صه‌فا و مه‌روه بویه‌وه، سه‌ری ده‌تاشێت، یان هه‌موو سه‌ری كورت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئافره‌تان هه‌موو پرچیان كۆده‌كه‌نه‌وه و به ئه‌ندازه‌ی سه‌ری په‌نجه‌یه‌كی لێ ده‌قرتێنن، كه نزیك به دوو سانتیمه‌تر ده‌كات .
- هێنده‌ش هه‌یه ده‌بێت عومره‌كارانی به‌رێز بزانن ڕۆیشتن له صه‌فاوه بۆ مه‌روه جارێكه و هاتنهوهیش له مهروهوه بۆ صه‌فا جارێكی تره .
- به‌مه‌ش موسڵمانانی به‌رێز له عومره‌كه‌یان ده‌بنه‌وه .
ئه‌ركانه‌كانی عومره :
عومره سێ ڕوكنی هه‌یه :
1) ئیحرام به‌ستن .
2) ته‌واف كردن به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا .
3) هاتوچۆی نێوان صه‌فا و مه‌روه .
واجبه‌كانی عومره :
واجبه‌كانی عومره دوانن :
1) ئیحرام به‌ستن له میقات .
2) سه‌رتاشین یان كوورت كردنه‌وه‌ی .
تێبینی : هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له ڕوكنهكانی عومره نه‌كات، ئه‌وا عومرهكهی به‌تاڵه ده‌بێته‌وه، وه هه‌ركه‌سیك واجبێك له واجبه‌كان ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا عومرهكهی به‌تاڵ نابێته‌وه به‌ڵام ده‌بێت فدیهیهك بدات كه بریتیه له سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵێك له حه‌ره‌می مه‌ككه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژارانی ئه‌و شاره‌دا .
پێڕستی بابهتهكان
ناونیشان لاپه‌ڕه
1 پێناسه‌ی حه‌ج 2
2 فه‌زڵه‌كانی حه‌ج 3
3 ئامانجه‌كانی حه‌ج 5
4 مه‌رجه‌كانی حه‌ج 7
5 واجبه‌كانی حه‌ج 7
6 كات و جێگاكانی نیه‌تی ئیحرام هێنان به‌حه‌ج 9
7 مهناسیهكهكانی حه‌ج 11
8 واجبه‌كانی ئیحرام 12
9 قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئحیرام 13
10 وه‌ستان له عه‌ره‌فه 17
11 مانه‌وه‌ی شه‌و له موزده‌لیفه 20
12 به‌رد دان له جهمهرهكان 22
13 سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ 25
14 حه‌جكردن هه‌نگاو به هه‌نگاو 30
15 عومره و ئه‌حكامه‌كانی 37