پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
لێكوڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م (ئیمان)
< kurdish -كردي - كوردي >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
المبحث الأول: الإيمان
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
پێشه‌كی :
سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه داوای یارمه‌تی و كۆمه‌ك ولێخۆش بوونی لێ ده‌كه‌ین، وه په‌نای پێ ده‌گرین له‌خراپه‌ی ده‌روون و كاروكرده‌وه‌مان، هه‌ركه‌سێك خودای گه‌وره هیدایه‌ت وڕێنموونی بكات بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه‌س ناتوانێت گومڕای بكات، وه هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و گومڕای بكات (به‌هۆی كاروكرده‌وه‌ی خراپی خۆیه‌وه) كه‌س ناتوانێت هیدایه‌تی بدات و ڕێنمونی بكات، شاهیدی ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار (الله) كه هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی نییه، وه شاهیدیش ده‌ده‌م موحه‌مه‌د به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه .
ﮋ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﮊ( )
ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯﮊ( )
ﮋ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﮊ( ) .
له پاشان، خوای گه‌وره عیبادهت وپهرستشهكانی بۆ خۆی بڕیار داوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی به‌نده‌كانیه‌تی، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﮊ ( ) واتا : من جنۆكه و مرۆڤهكانم دروست نه‌كردووه، ته‌نها بۆ په‌رستنی خۆم نه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بانگه‌واز و هاواری سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه بۆ گه‌له‌كانیان، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ﮋ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾﭿ ﮊ ( ) واتا : خوای گه‌وره بپه‌رستن ودوور بكه‌ونه‌وه له‌هه‌موو شتێك كه جگه له‌خوا ده‌په‌رسترێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﮊ ( ) واتا : ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن، جگه له ئه‌و هیچ په‌رستراوێكی ترتان بۆ نییه، ده‌سا ئیتر بۆ له سزا ناترسن و خۆ ناپارێزن ؟
شێخ الاسلام ابن تیمیة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م بــارهیهوه ووتویه‌تی: « إنما الدين الحق هو تحقيق العبودية لله بكل وجه وهو تحقيق محبة الله بكل درجة وبقدر تكميل العبودية تكمل محبة العبد لربه فتكمل محبة الرب لعبده ... وكل محبة لا تكون لله فهي باطلة ، وكل عمل لا يراد به وجه الله فهو باطل »( ).
واتا: ئاینی هه‌ق وڕاستی ئه‌وه‌یه كه به‌ندایه‌تی ته‌واو بۆ خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌ویش بریتیه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی بۆ ذاتی (الله)، به ئه‌ندازه‌ی ته‌واوكردنی به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوا، خۆشه‌ویستی به‌نده‌یش بۆ په‌روه‌ردگاری ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریش بۆ به‌نده‌كه‌ی ... هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ خوای گه‌وره نه‌بێت، ئه‌وه خۆشه‌ویستیه‌كی به‌تاڵ و ناته‌واوه، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كیش مه‌به‌ست پێی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره نه‌بێت، بێگومان پڕوپووچ و به‌تاڵه.
به‌داخه‌وه تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن به هه‌ڵه له‌چه‌مكی بنه‌ماكانی ئیسلام گه‌یشتوون، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ڵه له‌گرنگترین په‌رستنه‌كاندا ده‌كرێت، وه‌ك هه‌ڵه‌كانی ناو نوێژ، و زه‌كات، و ڕۆژوو، و حه‌ج، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئوممه‌تی ئیسلام بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوو سه‌رچاوه سازگاره‌كه‌ی ئیسلام (قورئان وسوننه‌ت) وشاره‌زابوون له‌ژیانی زانایانی پێشین كه سه‌رمه‌شقی خێری ئه‌م ئوممه‌ته بوون، تا بزانرێت ئه‌وان چۆن عیباده‌ته‌كانیان ئه‌نجامداوه ئێمه‌یش به‌و شێوه‌یه بین، چونكه به‌راستی ڕزگار بوون و سه‌رفراز بوون وسه‌ربه‌رزی ته‌نها له په‌رستنی هه‌قی خوای گه‌وره‌دایه، ئه‌ویش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه خۆی دیاری كردووه بۆمان و بۆی كردووین به‌شه‌رع، هه‌ر جۆره په‌رستن وعیبادهتێكیش له‌و چوار چێوه‌ی مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ری خوادا نه‌بێت به‌تاڵه و وه‌رناگیرێت و ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا، وه‌ك خۆشه‌ویستمان محمد المصطفی فه‌رموویه‌تی: { مَــنْ عَمِــلَ عَمَـلاً لَيْسَ عَلَيــْهِ أَمــْرُنــَا فَهُــوَ رَدٌّ } ( ) واتا : هه‌ركه‌سێك هه‌ركارێك بكات، فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت و ده‌درێته‌وه به‌سه‌ری خۆیدا .
به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریك نایه‌ن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوداوه ، بگره مانا و مه‌به‌سته‌كه‌شیان شێواندووه، بۆیه پێویسته ئه‌م چه‌مكه ڕاست بكرێته‌وه، و بنه‌ماكانی ئیسلام به‌و په‌ڕی ئاسانی و ساده‌یی ڕۆشن بكرێنه‌وه بۆ خه‌ڵكی، به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار و ڕه‌وه‌ند و جالیاته ئیسلامیه‌كان، كه زۆر پێویستیان به‌و زانیاریانه هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ساده وئاسانی وا ڕوون بكرێته‌وه بۆیان كه لێی تێبگه‌ن به‌ڵام پاڵپشت به به‌ڵگه له قورئان و سوننه‌ت .
بێگومان زانكۆی ئیمام موحه‌مه‌دی كوڕی سعودی ئیسلامی‌یش له‌م بواره‌دا پێشه‌نگی خێر بووه و درێغی نه‌كردووه، به‌وه‌ی هه‌ستا به ده‌ركردن وچاپكردنی زنجیره‌یه‌ك په‌یام ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی ئیسلام وئیمان .
ڕاگرایه‌تی لێكوڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی ئیمام كه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، داوایان لێكردم كه كتێبێك بنووسم له‌سه‌ر پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان وئیسلام، به شێوازێكی ساده وئاسان تاوه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی و شاره‌زا نیین له‌و بواره‌دا لێی تێبگه‌ن وسوودی هه‌بێت بۆیان، بۆیه ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستان به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و داوایه بوو، داواكارم خه‌ڵكانێكی زۆر سوودی لێ ببینن، وه له‌خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێمه‌وه كه ئه‌وه‌ی فێری كردووم سوودی ببێت بۆم، وه ئه‌وه‌شی لێی بێ ئاگام فێرم بكات، وه پاداشتی خێری ئه‌و كه‌سانه‌ش بداته‌وه كه یارمه‌تیده‌ر وهاندهرم بوون بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه، خوای گه‌وره‌ش پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت، هه‌ر ئه‌ویش به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا .
صهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان محمد المصطفی و ئال وبهیت و یار و یاوه‌ران وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه.
لێكوڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م (ئیمان)
ئه‌م باسانه له‌خۆ ده‌گرێت :
1)بنه‌ماكانی ئیمان .
2)پایه‌كانی ئیمان .
3)باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) .
4)ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ده‌یخوازێت .
5)باوه‌ڕ به بوونی خوای گه‌وره .
6)باوه‌ڕ به یه‌كخواپه‌رستی ( الله ) له‌په‌رستندا .
7)باوه‌ڕ به ناو وصیفه‌ته پیرۆزه‌كانی .
8)به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره .
9)باوه‌ڕ به فریشته‌كان .
10)فریشته‌كان كێن .
11)چۆن باوه‌ڕ به فریشته‌كان ده‌هێنیت ؟
12) به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به فریشته‌كان .
13)باوه‌ڕ به كتێب وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان .
14)مانای باوه‌ڕ به كتێب وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان .
15) ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به كتێب وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان ده‌یخوازێت .
16) به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به كتێب وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان .
17)باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران ونێرراوهكانی خوای گه‌وره .
18)پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ران .
19) ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران ده‌یخوازێت .
20) به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران .
21)باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی .
22)مه‌به‌ست له ڕۆژی دوایی .
23) ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ده‌یخوازێت .
24) به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی .
25)باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ر .
26)مانای باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر .
27) ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر ده‌یخوازێت .
28) به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر .
29)گرنگیدان به بیروباوه‌ڕ بۆچی ؟
30)ئامانجه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی .
31)(الولا‌ء والبراء) پشتیوانی كردن وپشت لێهه‌ڵكردن .
32)گرنگی (الولا‌ء والبراء) له‌بیروباوه‌ڕی موسڵماندا .
33)شێوه‌كانی پشتگیری كردنی بێباوه‌ڕان .
ئیمان (باوه‌ڕ)
پێناسه‌ی ئیمان (باوه‌ڕ)
مانای ئیمان (باوه‌ڕ) لهزمانهوانییدا : به واتای بهڕاستزانین دێت .
له‌زاراوه‌ی شه‌رعیشدا بریتیه له : باوه‌ڕ بوون به‌دڵ، ووتنی بهزومان، وكارپێكردنی به ئه‌ندامه‌كانی جهستـــه و لاشه، خــــوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛﮜ ﮊ ( ) واتا : هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان ووتیان : باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه.
پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی:{ الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره }( ) واتا: ئیمان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕت به‌خوای گه‌وره (الله) و فریشته‌كان وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان وپێغه‌مبه‌ران وڕۆژی دوایی هه‌بێت، وه باوه‌ڕت به قه‌ده‌ری خێر وشه‌ڕ هه‌بێت .
حه‌سه‌نی به‌صری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت : « ليس الإيمان بالتمني ولا بالتحلي، ولكن شي‌ء وقر في القلب، وصدقه العمل » واتا : ئیمان وباوه‌ڕ به‌خۆزگه وخۆڕازاندنه‌وه نییه، به‌ڵكو ئیمان وباوه‌ڕ ئه‌و شته‌یه كه له‌دڵتدا ئۆقره وئارام بگرێت وكاروكردهوهش ڕاستی ئه‌وه ده‌ربخات .
جا ئه‌گه‌ر هاتوو باس وخواسی ئیمان وئیسلام به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه، ئه‌وه بزانه مه‌به‌ست له ئیسلام ئه‌و كاروكردهوانهیه كه دیاره وبهبهرچاوهیه، وه مه‌به‌ستیش له ئیمان كاروكرده‌وه‌كانی دڵه، خۆ ئه‌گه‌ر ئیمان وئیسلام به‌یه‌كه‌وه له‌باس وخواسێكدا كۆ نه‌بوونه‌وه، به‌وه‌ی باسی ئیسلام به‌ته‌نها به‌بێ باسی ئیمان هات، ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا مه‌به‌ست له‌ئیسلام هه‌موو دین ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها باسی ئیمان هات به‌بێ ئیسلام، ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه مه‌به‌ست له ئیمان له‌و كاته‌دا هه‌موو دینی ئیسلامه، به‌كورتی ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه باسی هه‌ردووكیان هات، ئه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان مه‌به‌ستێكی خۆی هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهایش باسكران، ئه‌وه مه‌به‌ست له‌ئیمان ئیسلامه و له ئیسلامیش ئیمانه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
بنه‌ماكانی باوه‌ڕ (ئیمان) : بنه‌ماكانی باوه‌ڕ (ئیمان) كه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت شه‌ش بنه‌مایه، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا باسی كردوون، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش له‌فه‌رمووده‌كانی خۆیدا ڕوونی كردونه‌ته‌وه، خـــوای گه‌وره فهرموویــــهتی : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﮊ ( ) واتا : چاكه‌و چاكه‌كاریی هه‌ر ئه‌وه نیه ئێوه - جوله‌كه‌و گاور- كاتی نوێژ- روو له خۆرهه‌ڵات بكه‌ن، یان خۆرئاوا، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی گوێرایهڵیهوه نه‌بێت بۆ فه‌رمانی خوا، به‌ڵكو چاكه‌ی راست و دروست ئه‌مه‌یه كه باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی به‌خواو به‌رۆژی دوایی، و به‌فریشته‌و به‌كتێبی ئاسمانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی خوا هه‌بێت .
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره باسی پێنج له بنه‌ماكانی ئیمانی كردووه، ئه‌وانیش :
یه‌كه‌م : باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) .
دووه‌م : باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی .
سێهه‌م : باوه‌ڕ به فریشته‌كان .
چواره‌م : باوه‌ڕ به په‌ڕاوه ئاسمانییه‌كان .
پێنجه‌م : باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران .
ماوه‌ته‌وه سه‌ر باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر، خوای گه‌وره باسی باوه‌ر بهقهدهریشی له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا كردووه، كــه ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﮊ ( ) واتا : بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به قه‌ده‌ر و ئه‌ندازه دروست کردووه.
ده‌قه‌كانی سوننه‌تیش له‌م باره‌یه‌وه زۆرن، ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به یه‌كێكیان ده‌كه‌ین، كه به به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌باسی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام و ئیحساندا، ئه‌ویش فه‌رمووده‌كه‌ی جوبره‌ئیله كه لهناوئاخنی فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه: حدثني عن الإيمان؟ قال : { الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر والقدر خيره وشره } ( ) واتا : جوبره‌ئیل ووتی به پێغه‌مبه‌ری خودا له‌باره‌ی ئیمانه‌وه بۆم بدوێ ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی : باوه‌ڕ (ئیمان) بریتیه له‌وه‌ی باوه‌ڕت هه‌بێت به‌خوای گه‌وره ( الله ) وبهفریشتهكانی و به په‌ڕاوه ئاسمانیه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران و به ڕۆژی دوایی و به‌قه‌ده‌ری خێر وشه‌ڕ .
یه‌كه‌م : مانای باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) : دان نان وئیعتراف كردنێكی پێویستی وایه كه هه‌موو هه‌واڵ و گوێڕایه‌ڵی وئه‌حكامه‌كانی ئه‌و ذاته قبوڵ بكات، به‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه خالیق و دروستكه‌رێكی هه‌یه، كه ته‌نها ئه‌و په‌روه‌ردگار و هه‌ڵسوڕێنه‌ر وبهرێوهبهرێتی، وه ته‌نها ئه‌ویش شایانی په‌رستن وعیبـــــادهت بۆ كردنه، كه هاوشێوه و هاوشانی نییه لهصیفات و ناوه پیرۆزه‌كانیدا .
به‌م شێوه‌یه‌ش كه باسمانكرد، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) چه‌ند شتێك له‌خۆ ده‌گرێت :
یه‌كه‌م : باوه‌ڕ به بوونی خوای گه‌وره
چـه‌ند شتێك به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره كه بریتین له:
1) عه‌قڵ وژیری مرۆڤ .
2) هه‌ست ودهركی مرۆڤ .
3) فیتره‌ت و ناخی مرۆڤ .
4) شه‌رعی پیرۆزی ئیسلام .
1) به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و ژیری مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره :
ئه‌م گه‌ردوونه به‌و هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه ڕوون و به‌رجه‌ستانه‌ی تێیدایه هه‌ر هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ژیرین له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره ومیهرهبان، ئه‌م جیهانه به‌رفراوانه به‌وه‌ی له‌سه‌روو له‌ژێره‌وه هه‌یه، له‌و هه‌مووه مه‌لاین ئه‌ستێره دره‌وشاوه و جوانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی وورد ڕێكخراوون شاهیدی ئه‌وه ده‌دات كه پێویسته خالقێك ئه‌م دیمه‌نه جوان و ناوازه‌یه‌ی خه‌لق كردبێت، وبه‌ڕێوه‌ی ببات، چونكه مه‌حاڵه گه‌ردونێكی ڕێكوپێكی وه‌ها به‌بێ خالق و دروستكه‌رێك له‌خۆیه‌وه و به‌ڕێكه‌وت هاتبێته بوون، یان خۆی خۆی دروست كردبێت، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﮊ ( ) واتا : ئایا ئه‌و موشریك وهاوهڵ بڕیارده‌رانه له‌خۆیانه‌وه دروست بوون، یان ئایا خۆیان خۆیان دروستكردووه ٣٥ وه ئایا ئه‌وان ئاسمانه‌كان و زه‌وییان به‌و ڕێك وپێكیه دروستكردووه، نه‌خێر به‌ڵكو یه‌قینیان به‌خواو به رۆژی پاداشــــت و تۆڵـــه نیيه بۆیـــه ئــاوا بــــه ئاره‌زووی خۆیـــان شه‌ن ئه‌كه‌ن ٣٦ .
هه‌ر بۆیه جوبه‌یری كوڕی موطعیم (خوای لێ ڕازی بێت) پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت كاتێك گوێی له‌م ئایه‌تانه ده‌بێت ده‌ڵێت : « كاد قلبي أن يطير » ( ) واتا : خه‌ریك بوو دڵم بفڕێت، ئه‌ویش كاتێك كه ئیمان له‌دڵ وده‌روونیدا چه‌سپا و ئۆقره‌ی گرت، بۆیه ده‌بینین زۆر جار په‌روه‌ردگار ڕێنومایی به‌نده‌كانی ده‌كات ئه‌ویش له‌رێگای ڕێ نیشاندانیان له‌ناسین و وورد بوونه‌وه له‌و به‌ڵگه ونیشانانه‌ی كه له‌نێو دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له‌ده‌وروبه‌ر وگهردووندا به‌دی ده‌كرێت، هــــهروهك خــــوای گه‌وره فــــهرموویهتی : ﮋ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮊ ( ) واتا : له زه‌وییدا گه‌لێ نیشانه و به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌و مه‌زن هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له ئیمان و له بڕوادا بێگومانن، چونكه سه‌یری ئه‌و هه‌موو جۆره گیا‌و گوڵ و ئاژه‌ڵ و كێوو شـــــاخ و چیا‌و ده‌شت و ده‌ره ئه‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجام به‌و شێوه‌یه‌ش بۆخوا ملكه‌چ ئه‌بن، كه‌واته سه‌رنج بده‌ن و تێڕامێنن له‌و به‌ڵگه ونیشانانه‌ی كه گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌سه‌لمێنن .
2) به‌ڵگه‌ی هه‌ست ودهركی مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره :
مرۆڤ داوای ئه‌و شتانه‌ی له په‌روه‌ردگاری ده‌كات كه پێویستی پێیه‌تی وده‌یه‌وێت له‌دونیادا به‌ده‌ستیان بهێنێت ، بۆیه ده‌بینین هاوار ده‌كات و ده‌پاڕێته‌وه وده‌ڵێت : ئه‌ی پهرروهردگار، ئه‌ی خوای بهرزوبڵند، داوای ئه‌و شته ده‌كات كه ده‌یه‌وێت، زۆر نابات خوای گه‌وره داوا وپاڕانهوهكهی لێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كه‌سه به‌چاوی سه‌ری خۆی ده‌یبینێت كه خوا هاتووه به‌هاواریه‌وه، ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره، ئه‌مه‌ی كه ووتمان شتێكی بینراوه وهه‌ست پێكراوه، بێباوه‌ڕان و مولحیده‌كانیش ناتوانن نكولی لێ بكه‌ن، براده‌رێكی بانگخوازم چیرۆكێكی جوان وقه‌شه‌نگی بۆ گێرامه‌وه، ووتی : كاتێك وویستمان به‌فڕۆكه گه‌شتێك بكه‌ین بۆ یه‌كێك لهووڵاتهكان، له‌پڕ فڕۆكه‌كه شتێكی به‌سه‌رهات، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان بێگومان بووین كه تیاچووین وڕزگار بوونمان مه‌حاڵه، منیش قورئانه‌كه‌م ده‌رهێنا و ده‌ستم كرد به قورئان خوێندن، كه‌سێكی مولحید ودوور له‌دین هاته پاڵمهوه، به ده‌نگێكی به‌رز پێی ووتم : قورئان خوێندنه‌كه‌ت زیاتر بكه، زیاتر لێم نزیك بوویه‌وه وهاواری ده‌كرد : زیاتر زیاتر، ده‌نگت به‌رز بكه‌ره‌وه، به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕزگارمان بكات، ئه‌وه بوو سوپاس بۆ خوا ڕزگارمان بوو له‌و مه‌ترسی ودڵه ڕاوكێیه .
ئه‌م كاره هیچ جێگای سه‌رسوڕمان نییه، چونكه زۆرێك له موشریك و بێباوه‌ڕه‌كان پێشتر تووشی وه‌ها هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بوون له ژیانیاندا، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره لهوهصفیاندا ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﮊ ( ) واتا : له كاتی خۆشیی و ئاسایش‌دا ده‌بینی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه بێ باوه‌ڕن و نكوڵی قیامه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی كاتێ سواری كه‌شتی ئه‌بن و ترسی نقوم بوونیان لێ ده‌نیشێت زۆر به‌كوڵ سه‌ر دائه‌نێن و ملكه‌چیی و یه‌كلابوونه‌وه‌ی خۆیان بۆ خوا ده‌رئه‌بڕن و ته‌نها له‌و داوا ئه‌كه‌ن و، باسی بته‌كان نامێنێ، به‌ڵام كاتێك ڕزگاریان ده‌كات و ده‌گه‌نه ووشكانیی، دووباره ده‌چنه‌وه سه‌ر بیره پووچه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان و به‌هه‌مان جۆر شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا داده‌نێن .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی هه‌ست وناخی مرۆڤه‌كانه له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، ئه‌ویش كاتێك به‌ڕوونی ده‌ركه‌وێت كه كاریگه‌ریه ڕوپۆشهكان نه‌مێنن له‌سه‌ری، خێرا ئه‌و هه‌سته جارێكی تر چه‌كه‌ره ده‌كاته‌وه و له خوای خۆی ده‌پاڕێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كاریگه‌ریه ڕوپۆشانه ده‌ركه‌وتنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتبێت، جارێكی تر وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه وده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بێباوه‌ڕییه‌كه‌ی، خوا په‌نا بدات .
3) به‌ڵگه‌ی فیتره‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره :
زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه فیتره‌ته پاك وخاوێنهكهیان تووشی لادان نه‌هاتووه وكاریگه‌ری كه‌سانی تر له‌سه‌ریان كه‌م بووه، باوه‌ڕیان به‌خوای گه‌وره هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ وگیاندارهكانیش باوه‌ڕیان به بوونی خودا ویه‌كخواپه‌رستی ئه‌و ذاته هه‌یه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳﭴ ﭵ ﭶﭷ ﭸﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮊ( ) واتا : یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو ووتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێ‌ئاگا بوین ١٧٢ یاخود نه‌وه‌ک بڵێن: جا ئێمه چی بکه‌ین، به‌ڕاستی باو‌و باپیرانمان له پێشدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمه‌ش نه‌وه‌یه‌ک بووین دوای ئه‌وان هاتین و شوێنیان که‌وتین، جا ئایا تۆ له‌ناومان ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشێلکه‌رانی حه‌ق کردوویانه ١٧3 ؟
ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر فیتره‌تێكی پاكی بێگه‌رد خوای گه‌وره دروستی كردووه، فیترهتێك كه باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه پێویستی به كه‌سێك هه‌یه هه‌میشه هاواری بۆ لاببات و لێی بپارێته‌وه، چونكه مرۆڤ وا دروستكراوه ناتوانێت به بێ باوه‌ڕ بون به خوایه‌كی تاك و ته‌نها بژیه‌ت، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ئینكاری ئه‌مه ده‌كه‌ن، درۆ وبوهتانهكانیان كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی ناڕه‌حه‌تی وبه‌ڵا وناخۆشیهك ده‌بن له‌ژیانیاندا، كاتێك زانیان هه‌موو ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر داخراوه، ئه‌وجا ئه‌و فیتره‌ته‌ی كه له‌سه‌ر دروستكراوه سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات و هاوار له‌خوای خۆی ده‌كات، وه‌ك له به‌ڵگه‌ی پێشووتردا ڕوونمان كرده‌وه .
4) به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره :
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كانی ڕه‌وانه كرد بۆ لای گه‌له‌كانیان هه‌ریه‌كه به شه‌ریعه‌تێكی تایبه‌تی خۆیه‌وه، شه‌ریعه‌تێك كه بۆ سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی خوا بگونجێت، شه‌ریعه‌تێك له‌گه‌ڵ داواكاری ئه‌و گه‌لانه‌دا پێك ده‌هاته‌وه، به‌تایبه‌تی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قورئانی پیرۆز كه تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌وسان بوون له‌به‌رامبه‌ریدا كه بتوانن وه‌ك قورئان یان نمونه‌ی قورئان بهێنن، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی خوایه‌كی دانای زانای كار به‌جێ، خوایه‌ك كه دروستكراوه‌كانی خۆی دروستكردووه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت چی جۆره به‌رنامه‌یه‌كیان پێویسته، چی جۆره به‌رنامه‌یه‌ك به‌كه‌ڵكی ژیانی ڕۆژانه‌یان دێت .
هه‌موو ئه‌م ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر وچیا وڕووبار وده‌ریا وزهریا ودره‌خت وئه‌ستێره و مانگ وخۆر وگه‌ردوونه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره، سه‌ره ڕای به‌ڵگه‌كانی تری وه‌ك جیاوازی زمان و ڕه‌نگ وپێست و ڕاده‌ی ژیری نێوان مرۆڤه‌كان، جوانی شێوه و ڕوخساریان، ڕێكخستنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌م شێوه جوانه‌ی ئێستا، هه‌موو به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكران له‌سه‌ر بوونی خوا وگه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ذاته پیرۆزه بۆ كه‌سانێك كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه تێبفكرن له‌وه‌ی له‌چوار ده‌وریان ڕوو ده‌دات ودهگوزرهێت، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر له‌كۆنه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮢ ﮣﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮊ ( ) واتا : له‌خودی خۆیشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکدا، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا، به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ده‌سا له خۆتان ناڕوانن و ته‌ماشا ناكه‌ن ؟ سه‌یر ناكه‌ن خوای گهورهچۆن ئێوه‌ی دروست كردووه، هه‌ریه‌كه شێوه‌ی ئاخافتن و زمانی جۆرێكه، ره‌نگ و روخساری جۆرێكه، پله‌ی ژیریی و تێگه‌یشتنی و به‌ژن و باڵا‌و قه‌دو قامه‌تی جۆرێكه ؟ .
دووه‌م : باوه‌ڕ بوون به‌خوای گه‌وره، یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به‌دڵت باوه‌ڕت پێی هه‌بێت، و بهزومان دانی پێدا بنێیت، كه په‌روه‌ردگار خوایه‌ك وپهرستراوێكی به‌هه‌قه، هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵی نییه له‌په‌رستندا، وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌شی كه جگه له ئه‌و ده‌په‌رسترێت هه‌ر هه‌مووی خوای به‌تاڵ وپڕوپووچ ودروستكراوی ده‌ستی مرۆڤه‌كانه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﮊ ( ) واتا : ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ر خوا هه‌ق و ڕاسته وه بێگومان ئه‌وه‌ی جگه له خوا هاواری لێ ده‌که‌ن و (ده‌یپه‌رستن) هه‌ر هه‌مووی به‌تاڵ و ناڕاسته، وبێگومان خوا هه‌ر خۆی به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه .
باوه‌ڕ به یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگار له‌په‌رستندا ئه‌وه ده‌خوازێت كه به‌نده‌كان هیچ جۆره په‌رستنێك بۆ غه‌یری ئه‌و ذاته پیرۆزه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه هه‌ر ئه‌و په‌رستراوی به‌هه‌قه، شایانی ئه‌وه‌یه به‌نده‌كان هه‌موویان به‌تاك و ته‌نهایی هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن، وعیبادهتهكانیان هه‌ر بۆ ئه‌و بێت ، عیباده‌تی دڵه‌كانیان، عیباده‌تی زومانیان، عیباده‌تی كاروكرده‌وه وئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌یان، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی خه‌ڵكینه! ته‌نها په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، كه ئێوه‌و پێشووه‌كانی ئێوه‌ی له‌نه‌بوون دروستكردووه، چونكه ئاوا په‌رستنێك هێزی پارێزگاری دروست ده‌كات و به‌ڵكو ئێوه‌ش خۆ بپارێزن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮊ ( ) واتا: په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه که هیچ شتێك نه‌په‌رستن بێجگه له ئه‌و .
پێغه‌مبه‌ریش لهفهرموودهیهكی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت : { قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ مَنْ عَمِلَ عَمَلاً أَشْرَكَ فِيهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُهُ وَشِرْكَهُ } ( ) واتا: خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی من ده‌وڵمه‌ندترین كه‌سێكم كه پێویستم به شه‌ریك وهاوهڵ نییه، هه‌ركه‌سێك كارێك بكات وجگه له‌من كه‌سێكی تر له‌گه‌ڵمدا بكاته هاوبه‌ش و شهریكم، ئه‌وه من خۆی و شیرك وهاوهڵ بڕیاردانهكهی به‌جێ ده‌هێڵم و ( نامه‌وێت ) .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر به‌نده‌كان هیچ په‌رستنێك بۆ غه‌یری خوا ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئیتر ئه‌و په‌رستنه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وگیاندارێك بێت، یان نزا وپاڕانه‌وه وهاوار لێ‌كردن و وپاڕانه‌وه بێت، یان ملكه‌چی وترس و خشوع ونوێژ وڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج بێت، یان هه‌ر په‌رستنێكی تر لهپهرستنهكان، كه هه‌ر هه‌مووی ده‌بێت بۆ خوای تاك وته‌نها بیت، وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت بۆ غه‌یری ئه‌و ئه‌نجام بدرێن، چونكه ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره په‌رستنێك بۆ غه‌یری خوا ده‌چێته چوار چێوه‌ی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانه‌وه .
سێهه‌م : باوه‌ڕ بوون به‌خوای گه‌وره، یه‌كخواپه‌رستی له‌ناوه جوان و صیفه‌ته پیرۆزه‌كانی ده‌گه‌ینێت :
باوه‌ڕ بوون به‌ناو صیفه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره، به‌وه ده‌بێت ئه‌و ناو صیفه‌تانه‌ی كه خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌قورئان و سوننه‌تدا ثابت وجێگیریان كردووه، ئێمه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی جوان و شایسته بۆ خوای گه‌وره‌ی بڕیار بده‌ین، به‌بێ ده‌ستكاری كردن و له‌كارخستن و لێكچواندن ولێكدانه‌وه‌ی نابه‌جێ، خوای گه‌وره له‌باره‌ی ناو وصیفه‌ته جوانه‌كانی فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﮊ ( ) واتا : ناوه‌كانی خوا هه‌موو جوان و پڕشكۆن، و په‌روه‌ردگار خاوه‌نیانه، به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و ذاته پیرۆزه به‌رن .
بۆیه له‌سه‌ر به‌نده‌كان واجبه هه‌ست به پیرۆزی ئه‌و ناوه وصیفه‌ته به‌رز وبڵندانه بكه‌ن، و له‌دڵ و ده‌روون و ناخیاندا ڕه‌گ داكوتن، به‌و ناو و صیفه‌ته جوانانه هاوار له په‌روه‌ردگاریان بكه‌ن، چونكه باوه‌ڕ به‌م ناو صیفه‌تانه خۆشه‌ویستی و ترس و خشوع له‌دڵه‌كاندا به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره ده‌ڕوێنن .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ بوون به خوای گه‌وره :
باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره به‌رهه‌م و شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی هه‌یه :
1) جێبه‌جێكردن و ته‌حقیق كردنی یه‌كخواپه‌رستی ذاتی پیرۆزی (الله) به‌شێوه‌یه‌ك كه دڵی به‌نده‌كان پابه‌ند نابن به‌غه‌یری خوداوه .
2) ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی ومهحبهت بۆ خودا و به‌گه‌وره وشكۆ ڕاگرتنی، له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕ بوون به‌ناو وصیفه‌ته به‌رز و جوانه‌كانی .
3) جێبه‌جێ كردن و ته‌حقیق كردنی سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كان ته‌نها بۆ ذاتی پیرۆزی ( الله ) ئه‌ویش به‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جی بكه‌یت، ودووریش بكه‌ویته‌وه له‌و شتانه‌ی قه‌ده‌غه و نه‌هی كردون .
4) ئازادكردنی به‌نده‌كانه له به‌ندایه‌تی كردنی دروستكراوه‌كانی خودا وترس و ڕه‌جا وكاركردن له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان و پابه‌ند بوون پێوه‌یان، بۆ به‌ندایه‌تی كردنی خوای تاك و ته‌نها، چونكه هه‌ر به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خودای تاك و ته‌نهایه مرۆڤه‌كان له‌زه‌لیلی ڕزگار ده‌كات، و سه‌ربه‌رزیان ده‌كات به پابه‌ند بوون به په‌روه‌ردگاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه .
دووه‌م : باوه‌ڕ به فریشته‌كان
فریشته‌كان كێن ؟ فریشته‌كان جیهانێكی نادیارن، خوای گه‌وره له نوور دروستی كردوون، به‌شێوه‌یه‌كی وا كه هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی ئه‌ون وسه‌رپێچی ناكه‌ن ولهفهرمانهكانی ده‌رناچن، وه هه‌ریه‌كێكیش له‌وان خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به كارێكه‌وه كه پێی سپاردووون، بۆ نموونه جوبرهئیلی تایبه‌ت كردووه به وه‌حی هێنان بۆ پێغه‌مبه‌ران ونێرراوهكانی، وه ئیسرافیلی تایبه‌ت كردووه به فووكردن به كه‌ڕه‌نا (صور) دا، هه‌روه‌ها یه‌كێكیشه له‌و هه‌شت فریشته‌ی كه عه‌رشی خوایان هه‌ڵگرتووه، وه میكائیلی تایبه‌ت كردووه به باران و ڕووه‌كه‌كانه‌وه، وه هه‌ندێكی تریشی (وه‌ك فریشته‌ی مردن و یارمه‌تیده‌ره‌كانی) تایبه‌ت كردووه به كێشانی گیانی مرۆڤ و گیان له‌به‌ره‌كانی تره‌وه، جگه له‌مانه‌یش كۆمه‌ڵیكی زۆری تر هه‌ن له فریشته‌كان كه خوای گه‌وره ڕای سپاردوون به كارێكه‌وه .
ئایا چۆن باوه‌ڕ به فریشته‌كان ده‌هێنیت ؟
1) باوه‌ڕمان وایه كه فریشته‌كان جیهانێكی نادیار وغهیبین، وده‌كرێت ببینرێن، به‌ڵام ئه‌صڵ وایه كه نابینرێن، خوای گه‌وره ئه‌وانی له نوور دروستی كردووه، ته‌واو گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگارن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌فه‌رمانی ده‌رناچن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی :
ﮋ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
2) باوه‌ڕمان به‌و ناوانه‌یان هه‌یه كه له‌قورئان و سوننه‌تدا ناویان هاتووه، وه به‌و كار‌و فهرمانانهیش كه پێیان سپێردراوه وپێشتر باسمان كردن .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به فریشته‌كان :
1) تێگه‌یشتن له‌هێز وده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره .
2) شوكر و سوپاسی خوا كردن له‌سه‌ر گرنگی دانی به به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی ئه‌و فریشته‌كانی ڕاسپاردووه به‌هه‌ڵسوڕانی كاروباریان و پارێزگاری لێكردنیان .
3) خۆشه‌ویستنی فریشته‌كان، به‌وه‌ی كه ههڵــدهســـتن بــه بهنــــدایهتی كردنی ( ) .
سێهه‌م : باوه‌ڕ به كتێبه ئاسمانییه‌كان
باوه‌ڕ به كتێبه ئاسمانییه‌كان به‌وه ده‌بێت، كه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌بێت كه ئه‌و كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانیانه هه‌ر هه‌موویان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به‌هه‌ق دابه‌زیوون بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كانی، كه ڕێنیشانده‌ر و ڕێنوماكهری خه‌ڵكی بن، وه باوه‌ڕ به‌وه‌یش هه‌موو ئه‌و په‌ڕاو و كتێبه ئاسمانییانه كه‌لام و گوفتاری خودای به ده‌سه‌ڵاتن .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به كتێب و نامه و په‌ڕاوه ئاسمانییه‌كان ده‌یخوازێت :
1) باوه‌ڕ به‌وه‌ی دابه‌زینیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بووه .
2) باوه‌ڕ به‌و ناوانه‌ی كه خوای گه‌وره فێری كردووین له‌ناویان، وه‌ك قورئانی پیرۆز كه بۆ محمد دابه‌زیووه، وه ته‌ورات كه بۆ موسی دابه‌زیووه، وه ئینجیل كه بۆ عیسی دابه‌زیووه، وه زه‌بور كه بۆ داود دابه‌زیووه، وه ( صحف ) كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی بۆ ئیبراهیم ، وه باوه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌و نامه و په‌ڕاوه ئاسمانییانهشی كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر هاتوون و ئێمه ناویان نازانین .
3) به‌ڕاست زانینی ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه ئه‌و كتێب و پاڕاوه ئاسمانیانه باسیان كردوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی لهقورئاندا بۆمان باسكراوه، یان ئه‌وه‌ی له كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانیه‌كانی تردا هاتووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان تێبخرێت و بشێوێنرێن .
4) كاركردن به حوكمه‌كانیان و ڕازی بوون و ته‌سلیم بوون پێیان، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حكومانه نهسڕابنهوه و نه‌سخ نه‌بووبنه‌وه، وه ئاشكرایه حوكمی سه‌رجه‌م كتێب و نامه وپهڕاوه ئاسمانیه‌كان به قورئانی پیرۆز نه‌سخ بوونه‌ته‌وه وسڕاونهتهوه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮊ ( ) واتا : ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاو‌دێر وحاكمه به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه .
به‌م پێیشه دروست نییه كاركردن به‌هیچ حوكمێك له‌و حوكمانه‌ی كه له كتێب و نامه ئاسمانیه‌كانی تردا هاتوون، جگه له‌و حوكمانه نه‌بێت كه ڕاست و دروستن ودوور بوون له شێواندن و ده‌ستێخستن، وقورئانی پیرۆزیش دانی پێداناوه .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به كتێب و نامه و په‌ڕاوه ئاسمانیه‌كان :
1) تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره گرنگی ته‌واوی داوه به به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی هه‌موو گه‌لێك كتێب وپهڕاوێكی بۆ ناردوون بۆ هیدایه‌تدان وڕێنموونی كردینان .
2) تێكهیشتن وشاره‌زا بوون له حیكمه‌ت ودانایی خوای گه‌وره، به‌وه‌ی هه‌موو گه‌لێك شه‌ریعه‌ت و یاسا وڕێسایهكی تایبه‌تی بۆ ناردوون، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ حاڵ و گوزه‌رانیاندا، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮊ ( ) واتا : بۆ هه‌ریه‌كێ له‌ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان و ئه‌هلی كیتاب! یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌كمان دانا، بۆئه‌وه كاری پێبكه‌ن و لێی لانه‌ده‌ن، واتا: پله به‌پله به‌دوای یه‌كدا كتێب وبهرنامهمان بۆناردن، هه‌تا كۆتا به‌رنامه (قورئانی پیرۆز) ئیتر پاش هاتنی ئه‌و، ده‌بێت هه‌موو له‌ده‌وری خڕ ببنه‌وه‌و، كار هه‌ربه‌و بكه‌ن .
3) سوپاسی خوا كردن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خوای گه‌وره ڕژاندویه‌تی به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا، به‌وه‌ی هه‌روه‌ها دروستی نه‌كردوون و پشتگوێ‌یان بخات، به‌ڵكو بۆ هه‌ر گه‌لیك كتێب و نامه و په‌ڕاوێكی تایبه‌تی نادرووه .
چواره‌م : باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و فروستاده‌كانی خوای گه‌وره
پێغه‌مبه‌ران كێن ؟ پێغه‌مبه‌ره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار و ناوه‌ندگیرێك بن له‌نێوان خۆی و به‌نده‌كانیدا، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه پێی ڕاگه‌یاندوون له‌شه‌ریعه‌ت و وه‌حی و فه‌رمان و واجبه‌كانی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره، یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ریش (نوح ) بوو، وه كۆتا پێغه‌مبه‌ریش (محمد) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بووه ، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮊ ( ) واتا : به ڕاستی ئێمه (نووح) مان نارده لای هۆزه‌كه‌ی، و فه‌رمانمان پێدا: هۆزه‌كه‌ت بترسێنهو هۆشیاریان بكه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌كی ئێش پێگه‌یه‌نه‌ری سه‌ختیان بۆبێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه .
وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﮊ ( ) واتا : محمد باوكی هیچ پیاوێكتان نییه، نه زه‌ید و نه كه‌سی دیكه‌تان هه‌تا حه‌رام بێت ژنی به كوڕكراوی خۆی- پاش ته‌ڵاقدانی- ماره‌بكات، چونكه كچ وكوڕی ئه‌و ئاشكران, و بێ له‌وان كه‌سیتر نابێته كچ وكوڕی، بۆیه ده‌توانێ ژنه‌كه‌ی زه‌ید ماره بكات, به‌ڵكو ئه‌و په‌یامبه‌ری خوایه و دواهه‌مینی په‌یامبه‌رانه، كۆتایی زنجیره‌ی په‌یامبه‌رانی پێهاتووه.
پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) مرۆڤ بوون وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، ته‌نها هێنده جیاوازیان هه‌بووه كه خوای گه‌وره وه‌حی و نیگای بۆ كردوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه) من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه .
وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه هیچ جۆره عیبادهت وپه‌رستنێك بۆ پێغه‌مبه‌ران بكرێت، وه‌ك پاڕانه‌وه و داوای شت لێكردنیان، هه‌روه‌ك چۆن دروست نییه نهذریان بۆ بكرێت و ئاژه‌ڵیان بۆ سه‌ر ببڕدرێت، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی محمد پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ده‌یخوازێت :
بــاوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) چوار شت ده‌خوازێت :
1) په‌یامه‌كانیان هه‌ق وڕاستن وله لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه نێرراون، هه‌ركه‌سێك بێباوه‌ڕ بێت به یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه، ئه‌وه با بزانێت بێباوه‌ڕ بووه به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران، گاوره‌كان كاتێك باوه‌ڕیان نه‌هێنا به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد وشوێن په‌یامه‌كه‌ی نه‌كه‌وتن، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عیسی كوڕی مه‌ریم یان به‌درۆ خستوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕاستیان بكردایه شوێن محمد ده‌كه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیسی موژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی به گاوره‌كان دابوو .
2) باوه‌ڕ به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی ناویان ده‌زانین، وه‌ك محمد و ئیبراهیم و عیسی و موسی و نوح و سه‌رجه‌م ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه لهقورئاندا ناویان هاتووه، كه ژماره‌یان بیست وپێنج پێغه‌مبه‌رن، وه باوه‌ڕیش به شێوه‌یه‌كی گشتی بهوانهشیان كه ناویان نه‌هاتووه .
3) باوه‌ڕ بوون و به‌ڕاست زانینیان له‌و شتانه‌ی هه‌واڵیان پێداوه و گێڕاویانه‌ته‌وه .
4) كاركردن به شه‌ریعه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار ڕه‌وانه‌ی كردووه بۆلامان، ئه‌ویش محمد ـــه، كه كۆتا و خاته‌می پێغه‌مبه‌رانه .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) :
1) تێگه‌یشتن وشاره‌زا بوون له ڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانی خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی بۆ هه‌موو گه‌ل و هۆزێك پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنیشانده‌ریان بێت بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست، و چۆنیه‌تی به‌ندایه‌تی وپه‌رستنی خوای گه‌وره، به‌و شێوه‌یه‌ی كه په‌روه‌ردگار دیاری كردووه .
2) شوكر و سوپاسی خوای گه‌وره كردن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه به‌خشیویه‌تی به به‌نده‌كانی .
3) خۆشویستنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) و به گه‌وره ڕاگرتنیان له‌و سنووره‌ی خوا دیاری كردووه، وه سه‌لام و صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ریان له‌كاتی ناوهێنانیان .
پێنجه‌م : باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی:
مه‌به‌ست له ڕۆژی دوایی، ڕۆژی قیامه‌ته، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خوای گه‌وره سه‌رجه‌م خه‌ڵكی زیندوو ده‌كاته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه و حساب له‌گه‌ڵ كردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی سزای بێباوه‌ڕان وخراپه‌كاران بدات، و پاداشتی باوه‌ڕداران و چاكه‌كرانیش بداته‌وه، وه ناونراوه ڕۆژی دوایی، چونكه ئیتر له‌پاش هاتنی ئه‌و ڕۆژه ئیتر ڕۆژێكی تر نایه‌ت، واتا : ژیان هه‌تا هه‌تایی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌جێگا وشوێنی خۆشی خۆیان جێگیر ده‌بن، و ئه‌هلی دۆزه‌خیش ( خوا په‌نامان بدات ) به جێگای ناڕه‌حه‌تی خۆیان جێگیر ده‌كرێن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﮊ ( ) واتا : كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنا بێت به خوا و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران ... وه فه‌رمووشیه‌تی : ﮋ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﮊ ( ) واتا : ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌و قورئان و كتێبه هه‌یه بۆتۆ دابه‌زێنراوه, وه به‌و كتێب و نامه ئاسمانیانه‌ش كه پێش تۆ بۆ پێغه‌مبه‌ران دابه‌زێنراون، وه بڕوای به‌هێز و یهقنیشیان به هـــــاتنی ڕۆژی دوایی هه‌یه .
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی بنه‌مای پێنجه‌مه له بنه‌ماكانی ئیمان وباوه‌ڕ، هه‌ر كه‌سێك به‌درۆی بزانێت و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت، ئه‌وه با بزانێت كافر بووه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﮊ ( ) واتا : ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان : هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان وسادهیه .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ده‌یخوازێت :
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی هه‌ندێك شت ده‌خوازێت له‌وانه‌یش :
1) باوه‌ڕ به لێپرسینه‌وه و سزا وپاداشت وه‌رگرتنه‌وه، به‌وه‌ی خوای گه‌وره به پێی كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه هه‌موو كه‌س پاداشت و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك زوڵم و سته‌میان لێ بكرێت، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه‌ی به‌نده‌كانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﮊ ( ) واتا : بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت) ٢٥ له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه ٢٦ .
2) باوه‌ڕ به به‌هه‌شت و به دۆزه‌خ، باوه‌ڕ به‌وه‌ی ژیانی دواڕۆژ ژیانی هه‌میشه‌ییه، خوای گه‌وره به‌هه‌شتی ئاماده كردووه بۆ خواناسان و پارێزكاران و موخلصین وگوێڕایهڵهكانی، وه دۆزه‌خیشی داناوه بۆ بێباوه‌ڕان ودووڕووه‌كان وكه‌سانی خراپه‌كار وسه‌رپێچی كه‌ر، خوای گه‌وره له‌باره‌ی جێگا وشوێنی خواناسانه‌وه له دواڕۆژدا فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش وا ئیمان و بڕوایان هێنا، و كاره چاكه‌كانیان ئه‌نجامدا، ئائه‌وانه چاكترینی هه‌موو دروستكراوه‌كانی سه‌ر زه‌ویین ٧ پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێهێناوه ٨ .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﮊ ( ) واتا : خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ بێ بڕواکان، له‌جێگه‌یه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی خوا نه‌فرینی له بێ باوه‌ڕان کردووه و ئاگری هه‌ڵگیرساوی بۆ ئاماده کردوون ٦٤ به‌هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه هیچ پشتیوان و یاری دهدهرێکیان نییه ٦٥ هه‌ندێ باس و بابه‌تی تریش هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ڕۆژی دواییه‌وه هه‌یه حه‌زمان كرد ئاماژه‌یه‌كیان پێ بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كوورتیش بێت، وه‌ك باوه‌ڕ به‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌پاش مردن ڕوو ده‌ده‌ن، بۆ نموونه :
1) تاقیكردنه‌وه‌ی ناوگۆڕ : مه‌به‌ست پێی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه له‌مردوو ده‌كرێت پاش ناشتنی، وه‌ك پرسیاركردن له په‌روه‌ردگاری، له ئاینی، له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕدار بێت ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم ( الله ) یه، وه ئاینیشم ئیسلامه، و پێغه‌مبه‌ریشم محمد ـــه، به‌ڵام ( خوا په‌نا بدات ) ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ بێت، ده‌ڵێت : ها ... ها نازانم .
2) باوه‌ڕ به سزا و خۆشیه‌كانی ناوگۆڕ: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی باوه‌ڕ بووبن له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا خوای گه‌وره خۆشبه‌خت وبهختیاریان ده‌كات، و هێنده‌ی چاوبڕبكات خوای گه‌وره گۆڕه‌كانیان بۆ فراوان ده‌كات، وهه‌موو كه‌سێكیان جێگه‌كه‌ی خۆی پیشان ده‌درێت له به‌هه‌شتدا.
ئه‌وه‌یشی بێباوه‌ڕ و سته‌مكار و دووڕوو بێت خوای گه‌وره له‌ناو گۆڕه‌كانیان سزایان ده‌دات، و ئه‌و گۆڕانه‌یان لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه، وپڕیش ده‌كرێن له‌ئاگر، وه هه‌ر كه‌سێكیش له‌وان جێگه‌كه‌ی خۆی له ناو دۆزه‌خدا پێ نیشان ده‌درێت ( په‌نا به‌خوای گه‌وره ).
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی:
1) حه‌زكردن له‌تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره و سوور بوون له‌سه‌ریان، وه په‌شیمان بوونیش له‌ده‌ستدانی ئه‌و خێر وچاكانه‌ی له‌ده‌ستت چوون .
2) ترسان له‌تاوان و سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره، چونكه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی سووتانه به‌ئاگری دۆزه‌خ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش نه‌بێت .
3) دڵخۆشیدانهوهیه بۆ كه‌سانی باوه‌ڕدار، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له‌دونیادا له‌ده‌ستیان چوون، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له دواڕۆژدا پێیان ببه‌خشێت، و بۆیان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه .
شه‌شه‌م : باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر
ئه‌مه‌ش بنه‌مای شه‌شه‌مه له بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره زانایه به‌وه‌ی بووه، و به‌وه‌شی ده‌بێت، وه زانایه به حاڵ و ئه‌حواڵ و ڕزق و ڕۆزی و ئه‌جه‌ل و كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، وه‌هیچ شتێك نییه لای ئه‌و شاراوه بێت، وه باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره ته‌قدیر و ئه‌ندازه‌گیری هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆی نووسیوه، وه‌هیچ شتێك به‌بێ عیلم وئاگاداری ونووسین و ویستی ئه‌و ڕوو نادات .
باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر چه‌ند شتێك ده‌خوازێت ( ) :
یه‌ك : باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره زانایایه بهوورد و درشتی هه‌موو شتێك، زانیویه‌تی چی بووه، وه چیش ده‌بێت، وه دیسان زانایه به‌وه‌ی كه نه‌بووه، وه به چۆنیه‌تی ئه‌وه‌شی ئه‌گه‌ر بهاتایه ببوایه .
دوو : باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وتمان خوای گه‌وره له
( لوح المحفوظ ) دا نووسیونی .
خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﮊ ( ) واتا : مه‌گه‌ر تۆ نه‌تزانیوه ئه‌ی مرۆڤی ژیر! كه هه‌رچی له‌ئاسمان و زه‌وییدایه كه‌خوا ئاگای لێیه‌تی و ده‌یزانێ ؟ چونكه به ڕاستی هه‌موو ئه‌و شتانه له په‌ڕوای (لوح المحفوظ) دا تۆمار كراوه‌و هیچی لێ زایه نابێت, بێگومان ئه‌وكاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه .
ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : { كَتَبَ اللَّهُ مَقَادِيرَ الْخَلاَئِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ } ( ) واتا : خوای گه‌وره پێش په‌نجا هه‌زار ساڵ له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌قدیر و ئهندازگیری سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی نووسیووه .
سێ : باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، ڕوو ناده‌ن بهوویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره نه‌بێت، جا چی ئه‌و شتانه په‌یوه‌ندیان به كار وكرده‌وه‌ی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆیه‌وه هه‌بێت، یان په‌یوه‌ندیان به كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانه‌وه هه‌بێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﮊ ( ) واتا : هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت, هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮊ ( ) واتا : ئه‌و خوایه ذاتێکه چۆنی بیه‌وێت نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌هه‌ق و ڕاست نییه جگــه له‌و خوایه, ئه‌و ذاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێیه .
چوار : باوه‌ڕ به‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ردووندا هه‌ر هه‌مووی دروستكراو و مه‌خلوقی خودایه ، وه هه‌رچی گه‌ردیله‌یه‌ك له‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه، خوای گه‌وره به‌دیهێنه‌ریه‌تی، وه به‌دیهێنه‌ری جوڵه و سهكهناتیهتی، هیچ به‌دیهێنه‌ر و دروستكه‌رێك نییه جگه له ئه‌و، هیچ په‌روه‌ردگار وههڵسوڕێنهرێك نییه له‌م دونیایه‌دا جگه له ئه‌و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮊ ( ) واتا : خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه وه هه‌ر ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﮊ ( ) واتا : هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌و بتانه‌ی دروستیان ده‌كه‌ن له دار‌و به‌رد، خوا به‌دیهێناون، واتا : ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتدارێكی وه‌هایه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناهێڵێ ئێوه هیچ شتێ بكه‌ن و، هێزو تواناتان لێده‌سێنێته‌وه .
به‌رهه‌م وشوێنه‌واری باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر :
1) پشت به‌ستن به‌خوا به ( ذاتی الله )، له‌گه‌ڵ گرتنه به‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی خوای گه‌وره ڕێگای پێداوون، به‌شێوه‌یه‌ك نابێت به‌نده‌كان پشت به‌و هۆكارانه‌وه ببه‌ستن كه ده‌یگرنه به‌ر، به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن، چونكه هه‌موو شتێك به‌قه‌ده‌ری خوا ڕوو ده‌دات .
2) به‌نده‌كان ئه‌وه به‌لایانه‌وه جێگای سه‌ر سوڕمان نییه له‌و ئاوات وخۆزگانهی كه دێته دی بۆیان. چونكه هاتنه‌دی ودهستكهوتنیان نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانی، ئه‌ویش به‌وه‌ی قه‌ده‌ری كردووه، له‌هۆكاری خێر و سه‌ركه‌وتن .
3) دڵ ئارامی و ئاسووده بوونی ده‌روونی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره، به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا هیچ تووشی دڵه‌ڕاوكێ وخه‌م وخه‌فه‌ت نابێت له‌و شتانه‌ی له‌ده‌ستی چوون، یان له‌و ناخۆشی وناڕه‌حه‌تیانه‌ی تووشیان ده‌بێت، چونكه هه‌موو شتێك به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ڕوو ده‌دات .
گرنگی بیروباوه‌ڕ
گرنگیدان به بیروباوه‌ڕ : له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی پێشتر باسمانكرد بۆمان ڕوون بوویه‌وه پایه‌ی هه‌ره گرنگ كه ئه‌م ئیسلامه‌ی له‌سه‌ر بنیات نرا بێت بریتیه له بیروباوه‌ڕ، چونكه مرۆڤ به‌بێ بیروباوه‌ڕێكی ڕاست و دروست، له‌م دونیا پان و پۆڕهدا وێڵ وسهرگهردانی ناو شیرك و شههواتهكانی ده‌بێت، بێگومان بیرباوه‌ڕی ڕاست ودروست جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی ژیانی مرۆڤه، مرۆڤ به‌بێ بیرباوه‌ڕ وه‌ك ئاژه‌ڵی لێدێت، و بگره كه‌متر لهئاژهڵیش، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﮊ ( ) واتا : ئایا وا ده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه ڕاستیه‌کان ده‌بیستن، یان بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ خۆ ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك ماڵاتن (بزن، مه‌ڕ، وشتر، گا) خاوه‌نی بیركردنه‌وه نین، به‌ڵكو له‌وانه‌شه گێل و وێڵ تر و نهزانتربن، چونكه گه‌لێك جار ئاژه‌ڵ به‌گوێی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌كات، هه‌ركه‌سێكیش چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌بیری ناچێت .
جا ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕ هێنده گرنگ بێت له‌ژیانی مرۆڤدا، وهێنده پێویست بێت بۆ ژیانی، پێویست تر له نان و ئاو، ده‌ی كه‌واته ده‌بێت ئێمه‌یش گرنگیه‌كی زۆری پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده بین له‌ژیانی دونیا و دواڕۆژدا .
ئامانجه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی
1) پاك كردنه‌وه‌ی نیه‌ت وئیخلاص و دڵسۆزی و په‌رستن بۆ خوای گه‌وره (الله) ، چونكه خالیق و به‌دیهێنه‌رمان هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی نییه، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته نیه‌ت ومه‌به‌ست وته‌واوی په‌رستنه‌كان هه‌ر بۆ ئه‌و ذاته بێت .
2) ئازاد كردنی بیر وژیری و عه‌قڵی مرۆڤ له‌و ناڕێكی و بێ سهروبهریانهی كه له‌ئه‌نجامی به‌تاڵی دڵه‌كان له‌بیروباوه‌ڕ دروست ده‌بن، چونكه هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی ڕاست و دروست نه‌بێت ، یان دڵی خاڵیه له‌هه‌موو بیروباوه‌ڕێك، ئه‌و كاته ده‌بێته به‌نده وگوێ له‌مستی هه‌واو وئارهزووهكانی، یان له‌ناو گومڕایی وسهرگهردانی بیروباوه‌ڕی پڕ لهخورافیاتدا ده‌تلێته‌وه .
3) فهرامهێنانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و بیر و فیكر، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی ڕاست و دروست بێت ڕزگاری ده‌بێت له دڵه‌ڕاوكێ و نا ئارامی بیروهۆشی، چونكه ئه‌م بیروباوه‌ڕه ڕاست و دروسته‌ی ئیسلام مرۆڤ په‌یوه‌ست ده‌كات به خوای گه‌وره و خالیق و بهدیهێنهریهوه .
4) سه‌لامه‌ت بوونی نیه‌ت و كار و كرده‌وه‌كانمان له لادان وئینحراف بوونی ئه‌و عیبادهت و په‌رستنانه‌ی بۆ خوای گه‌وره ده‌كه‌ین، چونكه پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یان ڕوونكردوه‌ته‌وه، ده‌ی شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌رانیش پایه‌یه‌كی گرنگی ئاینه، هه‌ركه‌سیش سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوو له شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه بێگومان تووشی لادان و ئینحراف ده‌بێت له شوێنكه‌وتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا .
5) بیروباوه‌ڕی ڕاست وردوست مرۆڤ فێری ڕاوه‌ستاوی و جدیه‌ت ده‌كات لهكاروباریدا، به‌شێوه‌یه‌ك به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ ههلێكێ خێر له‌ده‌ست خۆی نادات، به‌ڵكو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات بگات پێی و به‌شدار بێت تێیدا، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ركاتێك گوناهو تاوانی له‌هه‌ر شوێنیك هه‌ست پێ كرد خۆی لێ به‌دوور ده‌گرێت و نزیكی نابێته‌وه .
6) بیروباوه‌ڕی ڕاست و دروست ئوممه‌تێكی به‌هێز دروست ده‌كات، ئوممه‌تێك ئاماده‌یه له‌پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و جێگیركردنی دینه‌كه‌یدا هه‌موو شته گران به‌هاكانی ببه‌خشێت، گوێ به‌و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیانه نادات كه له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا تووشی ده‌بێت .
7) گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ، ئه‌ویش به چاكسازی وئیصلاح كردنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕێكی ڕاست و دروست، وگه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و پاداشتی هه‌تا هه‌تایی و نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شت .
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه، هه‌موو ئه‌م ئامانجانه بۆ ئێمه و ته‌واوی موسڵمانان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی جێبه‌جێ بكات ( اللهم آمين يارب العالمين ).
(الولا‌ء والبراء )
پشتیوانی كردن و پشت لێهه‌ڵكردن
گرنگی ئه‌م بابه‌ته له بیروباوه‌ڕی موسڵماندا :
یه‌كێك له پایه و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروستی ئیسلامی بێت، پشتیوان و پاڵپشتی ئه‌هلی ئیسلام بێت، و پشتیش هه‌ڵبكات له‌وانه‌ی دوژمانه‌یه‌تی ده‌كه‌ن، یه‌كخواپه‌رستان و ئه‌هلی ته‌وحید ودڵسۆزانی ئه‌م دینه‌ی خۆش بووێت وپشتگیریان بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێباوه‌ڕان و هاوه‌ڵ بڕیارده‌رانی خۆش نه‌وێت و ڕقی لێیان ببێته‌وه ودژمنایه‌تیان بكات، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و میلله‌ت وئوممهتهیه كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا مه‌دح و ثهنای كردووه و ناوی لێ ناوه( میلله‌تی ئیبراهیم ) وداوای لێكردووین شوێنی بكه‌وین، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣﮊ ( ) واتا : ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت : دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها به باوهڕدارانیشی فه‌رمووه، ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی شوێن محمد المصطفی كه‌وتون : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙﭚ ﭛ ﭜ ﭝﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! جوله‌كه و گاوره‌كان مه‌كه‌نه دۆست و پشتیوانی خۆتان، واتا : نه یارمه‌تیان بده‌ن و، نه‌داوای یارمه‌تیشیان لێبكه‌ن، وه به‌هیچ جۆرێك (موالات) و هاوكاریی و خۆشه‌ویستیان نه‌بێت بۆیان , چونكه ئه‌وانه هه‌ندێكیان پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری هه‌ندێكیانن، و له‌به‌ر ئێوه‌ش ده‌ست له‌دینی خۆیان هه‌ڵناگرن، و گشتیشیان بۆ ئێوه ده‌بنه یه‌ك ده‌سته‌و به‌سته‌و، له‌رۆژی خۆیدا گهلهكۆمهتان لێده‌كه‌ن , و هه‌ركه‌سێكیشتان دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بكات و، بیانكات بهیارمهتیدهرو دۆستی خۆی، وه یان هاوكارییان بكات , بێ شك ئه‌وكه‌سه هه‌ر له‌وانه‌و به‌وان داده‌نرێت , بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنومایی گه‌لی ناهه‌ق و سته‌مكار ناكات .
(الولا‌ء والبراء) پشتیوانی كردنی باوه‌ڕداران، و پشت لێهه‌ڵكردن له بێباوه‌ڕان، پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ماكانی دینه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له‌خه‌ڵكی بێ ئاگا و نه‌شاره‌زان لێی، چه‌ند جار گوێمان له كه‌سانێك بووه كه خۆیان به موسڵمان ده‌زانن ، كه‌چی بانگه‌واز و بانگه‌شه بۆ یه‌كگرتنی ئاینه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن گاوره‌كان برامانن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌ندێكیان ده‌ڵێن جوله‌كه‌یش برامانن، به‌ڕاستی زۆر جێگای مه‌ترسییه خاوه‌نی ئه‌م ووتانه به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له‌دین، چونكه ئه‌و دینه‌ی كه لای خوای گه‌وره وه‌رده‌گیرێت و مایه‌ی سه‌رفرازی دونیا و دواڕۆژه ته‌نها ئیسلامه، وه‌ك خوای گه‌وره خۆی فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﮊ ( ) واتا : بێگومان ته‌نها ئه‌م دینی ئیسلامه‌یه, په‌سه‌ند و قبووڵه لای خوا, چونكه پاڵاوته‌و پوخته‌ی ته‌واوی ئایینه ئاسمانییه‌كانی تره .
له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێت: ﮋ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﮊ ( ) واتا : هه‌ركه‌سێك بێجگه له‌به‌رنامه و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر دینێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت و بیكات به‌به‌رنامه‌ی خۆی، هه‌رگیز لێی وه‌رناگیردرێت, و له‌دوارۆژیشدا له‌ڕیزی زیانمه‌ندانه .
خوای گه‌وره پشتیوان و پشتیگری بێباوه‌ڕانی له‌سه‌ر باوه‌ڕداران حه‌رام و یاساغ كردووه، ئه‌گه‌ر چی نزیكترین كه‌سیش بن لێوه‌یان، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﮊ ( ) واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر باو و باپیران و براكانتان كوفریان لا باشتر‌و چاكتربوو له‌ئیمان و باوه‌ڕ، مهیانكهنه دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت , هه‌ركه‌سێكتان ئه‌وانه‌ی خۆشبوێت و بیانكاته دۆستی خۆی, دیاره ئه‌و جۆره كه‌سانه سته‌مكارن.
ئیبن عه‌باس له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵێت : ده‌بنه موشریك و هاوبه‌شدانه‌ر بۆ خوا، به‌ڵێ: حوكمی ئه‌م ئایه‌ته تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامه‌و، ده‌بێت ته‌واوی موسڵمانان ته‌نها و ته‌نها خوا خۆشه‌ویستی و (موالات)یان بۆ خوا هه‌بێت و، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌هلی خوادا بن .
هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه دۆستایه‌تی وخۆشه‌ویستی بۆ دوژمنانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی هه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی ودۆستایه‌تی بۆ باوه‌ڕداران واجب كردوه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره ٥٥ هه‌ركه‌سێكیش دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا‌و په‌یامبه‌ری خوا‌و ئه‌وانه‌دا بكات كه بڕوایان هێناوه، ئه‌وا ده‌بنه حیزب و گرووپی خوا , بێگومانیش ته‌نیاو ته‌نیا حیزب و كۆمه‌ڵی خوا سه‌رفرازو زاڵ و سه‌ركه‌وتوون.
شێوه‌كانی پشتیوانی و پشتگیری بێباوه‌ڕان :
1) خۆچواندن ولاسایی كردنه‌وه له جلوبه‌رگ وپۆشاك له‌به‌ركردن و قسه‌كردن، حه‌رامه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار خۆمان بچوێنین ولاسایی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه له‌و شتانه‌ی كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌رستن و داب و نه‌ریتی ئه‌وانن، وه‌ك ڕیش تاشین، وسمێڵ درێژكردن، و لاسایی كردنه‌وه‌یان له ڕواڵه‌ت وجلوبه‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه، هه‌روه‌هـــا قسه‌كردنیش به‌زمانی ئه‌وان له‌كاتی پێویستیدا نه‌بێت .
2) مانه‌وه له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕان و كۆچ نه‌كردن بۆ ووڵاتی موسڵمانان، له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی پاراستنی دینكهت .
3) گه‌شت كردن بۆ ووڵاتانی بێباوه‌ڕ به مه‌به‌ستی سه‌فا و سه‌یران وخۆشی وشادی .
4) یارمه‌تیدان وكۆمه‌كی كردنیان له‌دژی باوه‌ڕداران .
5) داوای یارمه‌تی لێ كردن ومتمانه پێ بوونیان، یان ده‌ست نیشان كردن ودانانیان له‌و جێگایانه‌ی كه نهێنی موسڵمانانی تێدایه، یاخود نزیك كردنه‌وه و پرس وڕاوێژ پێكردنیان له‌كاروباره‌كانی تایبه‌ت به موسڵماناندا .
6) حساب كردن به ڕۆژمێری ئه‌وان، به‌تایبه‌تی له‌و مێژوانه‌ی كه تایبه‌ته به جه‌ژن و یاده‌كانی ئه‌وان، وه‌ك جه‌ژنی ســــه‌ری ساڵی زاینی .
7) به‌شداری كردن له ئاهه‌نگ و جه‌ژنه‌كانیاندا، یان یارمه‌تی دانیان له سازكردنیدا، یان پیرۆزبایی لێ كردنیان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیانه‌وه، یان ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵیاندا .
8) ناونان به ناوی بێباوه‌ڕانه‌وه، و پشتهه‌ڵكردن له ناونانی مناڵه‌كانمان به ناوی موسڵمانانه‌وه.
9) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ كردن، وڕه‌حمه‌ت بۆ ناردنیان، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تۆ ئه‌وانت خۆش ده‌وێت و به‌ڕاستیان ده‌زانیت ( ) .
پێڕستی بابهتهكان
م ناونیشان لاپه‌ڕه
1 پێشه‌كی 1
2 ئیمان (باوه‌ڕ) 9
3 باوه‌ڕ به بوونی خوای گه‌وره 13
4 باوه‌ڕ به فریشته‌كان 24
5 باوه‌ڕ به كتێبه ئاسمانییه‌كان 26
6 باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و فروستاده‌كانی خوای گه‌وره 29
7 باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی 33
8 باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر 38
9 گرنگی بیروباوه‌ڕ 42
10 ئامانجه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی 43
11 پشتیوانی كردن و پشت لێهه‌ڵكردن 45