پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام
باسی پاكوخاوێنی
< كوردي - كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێرانی: ئومێد عمر علی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام
باب الطهارة
عبد الله محمد أحمد الطیار
ترجمة : أوميد عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
باسی پاكوخاوێنی
ئه‌م بابه‌ته ئه‌م باسانه‌ی له‌خۆ گرتووه :
1) پاكوخاوێنی (الطهارة).
2) حوكمی پاكوخاوێنی (الطهارة) .
3) جۆره‌كانی پاكوخاوێنی (الطهارة) .
4) چوونه سه‌ر ئاو و ئادابه‌كانی .
5) ده‌ست نوێژ گرتن .
6) مانای ده‌ست نوێژ گرتن .
7) به‌ڵگه‌ی ده‌ست نوێژ گرتن .
8) فه‌زڵی ده‌ست نوێژ گرتن .
9) فه‌رزه‌كانی ده‌ست نوێژ .
10) سوننه‌ته‌كانی ده‌ست نوێژ.
11) مهكروهاتهكانی ده‌ست نوێژ.
12) چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژ گرتن .
13) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست نوێژ .
14) چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ شایانی باسكردنه .
15) مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
16) پێناسه‌ی (خوفه‌كان) .
17) به‌ڵگه‌ی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
18) مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
19) ماوه‌ی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
20) چۆنیه‌تی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
21) به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانی مه‌سح له‌سه‌ر (خوفه‌كان) .
22) خۆشتن .
23) ئه‌و شتانه‌ی خۆشتن واجب ده‌كه‌ن .
24) چۆنیه‌تی خۆشتن .
25) ته‌یه‌موم .
26) چی كاتێك ته‌یه‌موم كردن دروسته .
27) ئه‌و شتانه‌ی ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه .
28) چۆنیه‌تی ته‌یه‌موم كردن .
29) باسی حه‌یز و ئافره‌تی مناڵ بوو .
30) پێناسه‌ی حه‌یز .
31) پێناسه‌ی ئیستحاضه .
32) هه‌ندێك له حوكمه‌كانی ئافره‌تی حه‌یزدار و مناڵ بوو .
33) حاڵه‌ته‌كانی موستهحاضه .
34) هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كانی موستهحاضه .
پاكوخاوێنی (الطهارة)
حوكمه‌كه‌ی : پاكوخاوێنی (الطهارة) واجبه ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت، خوای گه‌وره له‌باره‌ی پاكوخاوێنیه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﮊ ( ) واتا : ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﮊ ( ) واتا : به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی : { مفتاح الصلاة الطهور } ( ) واتا : كلیلی نوێژكردن پاكوخاوێنی یه .
جۆره‌كانی پاكوخاوێنی (الطهارة) :
پاكوخاوێنی دوو جۆره : مه‌عنه‌وی و به‌رجه‌سته .
پاكوخاوێنی مه‌عنه‌وی : مه‌به‌ست پێی پاكردنه‌وه‌ی ده‌روونه له شوێنه‌واری تاوان و گوناهـ، ئه‌ویش به تهوبهكردنێكی ڕاستگۆیانه، وه پاك كردنه‌وه‌ی دڵ له چڵك و پیسی شیرك وهاوبه‌شی دانان، و ڕق و كینه و حه‌سوودی وغه‌ش و فڕوفێڵ و خۆبه‌زلزانین و خۆشه‌ویستی پله‌وپایه، ئه‌مه‌ش پاك نابێته‌وه به ئیخلاص و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی خێر و چاكه و له‌سه‌رخۆیی و خۆبه‌كه‌مزانین و ڕاستگۆی نه‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه مه‌به‌ست پێی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر .
مه‌به‌ست له پاكوخاوێنی به‌رجه‌سته‌ش : خۆپاك كردنه‌وه‌یه له هه‌موو شتێكی پیس، و له‌ش گرانی و بێ ده‌ست نوێژی .
خۆپاك كردنه‌وه له پیسی : به‌وه ده‌بێت كه به ئاوێكی پاكوخاوێن هه‌موو ئه‌و پیسیانه به‌جلوبه‌رگ و له‌ش و جێگای نوێژخوێنه‌وه لاببرێت .
مه‌به‌ستیش له خۆپاك كردنه‌وه له بێ ده‌ست نوێژی و له‌ش گرانی : ده‌ست نوێژ گرتن و خۆشتن و ته‌یه‌موم كردنه .
چوونه سه‌ر ئاو و ئادابه‌كانی :
چوونه سه‌ر ئاو كۆمه‌ڵێك ئادابی هه‌یه :
یه‌كه‌م : ئادابه‌كانی پێش چوونه سه‌ر ئاو :
1) ده‌بێت شوێن و جێگایه‌كی چۆڵ بێت، و دوور بێت له‌چاوی خه‌ڵكی .
2) نابێت هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندی به یاد و ذیكری خوداوه هه‌یه نه‌یباته ژوور له‌گه‌ڵ خۆیدا .
3) قاچی چه‌پی پێش بخات به‌سه‌ر قاچی ڕاستیدا .
4) هه‌ركاتێك وویستی بچێته سه‌ر ئاو سوننه‌ته ئه‌م نزایه بخوێنێت : « بسم الله، اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث » واتا : به‌ناوی خوا، ئه‌ی خوایه په‌نا ده‌گرم به تۆ له هه‌موو جنۆكه‌یه‌كی نێر و مێ .
5) ئه‌گه‌ر له‌جێگایه‌كی چۆڵ بوو، جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌رز نه‌كاته‌وه هه‌تاوه‌كو داده‌نیشێت و نزیك ده‌بێته‌وه له‌زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌وره‌تی ده‌رنه‌كه‌وێت .
6) له‌كاتی میز وپیسایی كردن ڕوو به قیبله و پشت به قیبله دانه‌نیشێت .
7) نابێت ئه‌و شوێنانه‌ی كه جێگای دانیشتن و سێبه‌ری خه‌ڵكی و ڕێگا و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره، بۆ چوونه سه‌ر ئاو به‌كار بهێنرێت، یان له‌ژێر دره‌ختی به‌روبووم داردا .
دووه‌م : ئه‌و ئادابانه‌ی كه پێویسته ڕه‌چاو بكرێن له‌پاش چوونه سه‌ر ئاو و كاتی هاتنه ده‌ره‌وه:
1) نابێت به ئێسك و پیسایی ئاژه‌ڵ خۆت پاك بكه‌یته‌وه، یان به هه‌ر شتێك سوود و قازانجی هه‌بێت، یان به‌هه‌ر شتێكی ڕێزدار، وه‌ك خواردن وهاوشێوه‌كانی .
2) ده‌ستی ڕاستی به‌كارنه‌هێنێت بۆ خۆپاك كردنه‌وه، یان بیدات له ئه‌ندامی نێرینه‌ی (چۆكی) .
3) ئه‌گه‌ر به به‌رد خۆی پاك كرده‌وه باش وایه تاك بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به سێ به‌رد خۆی پاك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پاك نه‌بوویه‌وه با بیكات به پێنج دانه .
4) ئه‌گه‌ر هاتوو ویستی به به‌رد و ئاو خۆی پاك بكاته‌وه، واباشه سه‌ره‌تا به به‌رده‌كه خۆی پاك بكاته‌وه‌و پاشان ئاو به‌كار بهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها به یه‌كێكیان كردی ئه‌وه دروسته .
5) له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌دا قاچی ڕاستی پێش بخات .
6) وه‌كاتێك هـــاته ده‌ره‌وه سوننه‌ته بڵێ (غفرانك) واتا : لێم خۆش به خوایه .
ده‌ست نوێژگرتن :
پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌ست بكات به نوێژكردن، ده‌بێت له‌شی گران نه‌بێت، ده‌ست نوێژی نه‌شكا بێت، له‌ش گرانیش به خۆشتن نه‌هێڵرێت، بێ ده‌ست نوێژیش به ده‌ست نوێژگرتن نامێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئاویش ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، یان به‌كارهێنانی ئاو زیانی هه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌توانێت ته‌یه‌مووم بكات، كه پاشتر به‌درێژی باسی لێوه ده‌كه‌ین .
مانای ده‌ست نوێژگرتن : مه‌به‌ست له ده‌ست نوێژگرتن به‌كارهێنانی ئاوێكی پاكوخاوێنه بۆ ئه‌م چوار ئه‌ندامه‌ی له‌ش ئه‌وانیش (ده‌موچاو، ده‌سته‌كان، سه‌ر، قاچه‌كان) به‌و شێوه تایبه‌تیه‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه، به‌ڵگه‌ی ده‌ست نوێژ له قورئاندا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه ده‌فه‌رمووێت : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﮊ ( ) واتا: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه : کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ، ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن .
به‌ڵگه‌ش له سوونه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : {لا تقبل صلاة أحدكم إذا أحدث حتى يتوضأ } ( ) واتا : نوێژی كه‌ستان دروست نییه گیرا نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژی شكا، تاوه‌كو ده‌ست نوێژ ده‌گرێته‌وه .
فه‌زڵی ده‌ست نوێژگرتن :
ده‌ست نوێژگرتن كۆمه‌ڵێ فه‌زڵی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئێمه لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین : خوای گه‌وره له‌باره‌ی فه‌زڵی ده‌ست نوێژه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮊ ( ) واتا : خوای گه‌وره نایه‌وێ له دیندارییدا هیچ جۆره ناره‌حه‌تیه‌ك بخاته سه‌رشانتان و سهخڵهتتان بكات، به‌ڵكو ئه‌یه‌وێ (به‌ده‌ست نوێژگرتن) له‌گوناهو تاوان پاكتان بكاته‌وه , و نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات تاوه‌كو سوپاسگوزار بن بۆی .
ده‌قه‌كانی سوننه‌تیش له‌باره‌ی فه‌زڵی ده‌ست نوێژگرتنهوه زۆرن، له‌وانه :
1) عن أبي هريرة قال: سمعت رسول الله يقول: { إن أمتي يُدعون يوم القيامة غراً محجلين ( ) مـن آثار الوضـوء؛ فمن استطاع منكم أن يطيل غرته فليفعل} ( ) واتا : ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو كه فه‌رمووی : له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ئومهتهكهم بانگ ده‌كرێت ناوچه‌وان و ده‌ست و قاچیان سپی و نورانییه له‌به‌ر شوێنه‌واری ده‌ست نوێژگرتنیان، هه‌ركه‌س له ئێوه ده‌توانێت نێوچه‌وانی زیاتر نورانی بكات، با بیكات (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت زیاتر نوورانی بێت له‌ڕۆژی دواییدا با ده‌ست نوێژ به‌ڕێك و پێكی بگرێت، چونكه شوێنه‌واری ده‌ست نوێژ له قیامه‌تدا نوورانی و دره‌وشاوه ده‌رده‌كه‌وێت) .
2) عن عثمان بن عفان قال: قال رسول الله { من توضأ فأحسن الوضوء خرجت خطاياه من جسده حتى تخرج من تحت أظافره } ( ) واتا : عوثمانی كوڕی عه‌فان (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه، و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : هه‌ركه‌س به‌جوانی ده‌ست نوێژی گرت، تاوان و گوناهه‌كانی له لاشه و جه‌سته‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
3) عن أبي هريرة : أن رسول الله قال : { إذا توضأ العبد المسلم ـ أو المؤمن ـ فغسل وجهه خرج من وجهه كل خطيئة نظر إليها بعينه مع الما‌ء أو مع آخر قطر الما‌ء، فإذا غسل يديه خرج من يديه كل خطيئة كان بطشتها يداه مع الما‌ء أو مع آخر قطر الما‌ء، فإذا غسل رجليه خرجت كل خطيئة مشتها رجلاه مع الما‌ء أو مع آخر قطر الما‌ء حتى يخرج نقياُ من الذنوب } ( ) واتا : له ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت)، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : هه‌ركاتێك به‌نده موسڵمان یان باوه‌ڕدار، ده‌ست نوێژی گرت، و ڕووخساری شۆری ئه‌وه هه‌رچی گوناهێك به‌چاوی بینیبێتی وئه‌نجامی دابێت، له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌یدا یان له‌گه‌ڵ دوا دڵۆپی ئاوه‌كه‌دا ده‌چێته ده‌ره‌وه، وه كاتێك ده‌سته‌كانی شۆری، ئه‌وه هه‌رچی گوناهێك كه ده‌ستی بۆ ڕاكێشابێت و به‌ده‌ستی كردبێتی له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ست نوێژه‌كه‌دا یان له‌گه‌ڵ دوا دڵۆپی ئه‌و ئاوه‌دا ده‌چێته ده‌ره‌وه، وه كاتێكیش قاچه‌كانی شۆری، هه‌رچی گوناهێك به قاچی چوبێت بۆی و به‌قاچی ئه‌نجامی دابێت، له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا، یان له‌گه‌ڵ دوا دڵۆپی ئه‌و ئاوه‌دا دێته ده‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌تاوه‌كو پاك ده‌بێته‌وه له گوناهو تاوان .
4) عن عمر بن الخطاب :عن النبي قال : {ما منكم من أحد يتوضأ فيبلغ ـ أو فيسبغ الوضوء ـ ثم يقول أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، إلا فتحت له أبواب الجنة الثمانية، يدخل من أيها شا‌ء } ( ) زاد الترمذي : { اللهم اجعلني من التوابين، واجعلني من المتطهرين } ( ) واتا : له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ده‌ست نوێژ بگرێت، به‌ده‌ست نوێژگرتنێكی جوان، و پاشان بڵێت : شاهیدی ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) كه هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی نییه، وه شاهیدیش ده‌ده‌م كه موحه‌مه‌د به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئیلا خوای گه‌وره هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شتی لێ ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر كامێكیانه‌وه بیه‌وێت ده‌چێته ژووره‌وه، ئیمامی تیرموذی له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م زیاده‌یه‌ی باسكردووه، وه بڵێت « ئه‌ی خوایه بمگێره له ته‌وبه‌كاران، وه بمگێره له‌و كه‌سانه‌ی پاكوخاوێنن » .
فه‌رزه‌كانی ده‌ست نوێژگرتن :
1) یه‌كجار شۆرینی ڕوخسار، كه له‌سه‌روو نێوچه‌وانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌تاوه‌كو كۆتایی چهناكه، وه له‌گوێی ڕاسته‌وه بۆ گوێی چه‌پیش، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﮊ ( ) واتا : هه‌ركاتێك هه‌ستان بۆ نوێژكردن دهموچاوتان بشۆن .
ئاشكرایه ئاوڕادانه ده‌م و لووتیش حوكمی شۆرینی ڕوخساری هه‌یه، چونكه ده‌م و لووت له سنووری ڕوخسارن، چونكه پێغه‌مبه‌ر له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : { إذا توضأ أحدكم فليجعل في أنفه ما‌ء ثم لينتثر } ( ) واتا : هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ده‌ست نوێژی گرت با ئاو وه‌رداته لووتی و پاشان ئاوه‌كه له لووتی بێنێته ده‌ره‌وه .
2) شۆرینی ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشكه‌كان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭚ ﭛ ﭜ ﮊ ( ) واتا : وه ده‌سته‌كانتان له‌گه‌ڵ ئهنیشكتان بشۆن .
3) ده‌ستی ته‌ڕ هێنان به‌سه‌ر موه‌كانی پێشه‌وه‌ی تاوه‌كو پشتی سه‌ر، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋﭝ ﭞ ﮊ ( ) واتا : پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا .
4) شۆرینی قاچه‌كان له‌گه‌ڵ قولهپێكاندا، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭟ ﭠ ﭡ ﮊ ( ) واتا : وه قاچه‌كانتان له‌گه‌ڵ قوله‌پێكانتان بشۆن .
5) شۆرینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك : واتا : سه‌ره‌تا به شۆرینی ڕوخسار ده‌ست پێ بكات، پاشان ده‌سته‌كان تاوه‌كو ئه‌نیشكه‌كان، ئه‌مجا ده‌ستی ته‌ڕ بهێنێت به‌سه‌ریدا، كۆتاجاریش قاچه‌كان تا قولهپێكان بشوات، چونكه به‌م شێوه یه‌ك لهدواییهك و ته‌رتیبه خوای گه‌وره باسی كردوون .
6) ده‌بێت شۆرینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌ست نوێژ نێوانیان نه‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت ڕوخسارت شۆری پاش ماوه‌یه‌كی تر ده‌سته‌كانت بشۆیت، كه زانایان به‌ووشه‌ی (الموالاة) ئاماژه‌یان بۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م نێوانیان كه‌وت ئه‌وه چاوپۆشی لێكراوه .
سوننه‌ته‌كانی ده‌ست نوێژ گرتن :
1) سیواك كردن .
2) ووتنی (بسم الله الرحمن الرحیم).
3) شۆرینی سێ جاری له‌په‌كانی ده‌ست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌خه‌و هه‌ستا بوو، ئه‌وه واجبه له‌په‌كانی ده‌ستی بشوات پێش ئه‌وه‌ی بیانخاته ناو هیچ ده‌فرێكه‌وه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : { إذا استيقظ أحدكم من نومه فليغسل يديه قبل أن يدخلهما في الإناء ثلاثاً، فإن أحدكم لا يدري أين باتت يده } ( ) واتا : هه‌ر كه‌سێك له ئێوه له‌خه‌و هه‌ستا پێش ئه‌وه‌ی دهسهكانی بخاته ناو ده‌فره‌وه، ئه‌وه با سێ‌جار بیانشوات، چونكه هیچ كه‌س له ئێوه نازانێت ده‌سته‌كانی له‌شه‌ودا له‌كوێدا بوون .
4) پێش ئه‌وه‌ی ڕوخساری بشوات زۆر جوان ئاو وه‌رداته ده‌م و لووتی، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه به ڕۆژووه .
5) ده‌ست خستنه ناو ڕیشه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پڕ و زۆر بوو .
6) ده‌ستی ته‌ڕ هێنان به ناو گوێیه‌كاندا .
7) ده‌ست خستنه ناو په‌نجه‌كانه‌وه .
8) شۆرینی جاری دووه‌م و جاری سێهه‌م سوننه‌ته .
9) ڕاست پێش خستن، به شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌مجار ئه‌ندامه ڕاسته‌كانی بشوات، پاشان چه‌پی .
10) پاش ئه‌وه‌ی له ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ئه‌و نزا‌و وویردانه بخوێنێت كه له‌م باره‌یه‌وه هاتوون، وه‌ك ووتنی : { أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ، اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين } ( ) واتا : شاهیدی ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) كه هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی نییه، وه شاهیدیش ده‌ده‌م كه موحه‌مه‌د به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئه‌ی خوایه بمگێڕه له ته‌وبه‌كاران، وه بمگێڕه له‌و كه‌سانه‌ی پاكوخاوێنن.
مهكروهاتهكانی ده‌ست نوێژ :
1) ده‌ست نوێژ گرتن له جێگایه‌كی پیس و پۆخڵدا، ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك پڕژی ئاوی پیس به‌ری بكه‌وێت .
2) زیاد له سێ‌جار شۆرینی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ .
3) زیاده‌ڕۆیی له ئاو به‌كارهێنان .
4) نه‌كردنی سوننه‌تێك یان چه‌ند سوننه‌تێكی ناو ده‌ست نوێژ .
چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن :
یه‌كه‌مجار باسی چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ست نوێژگرتنه ده‌كه‌ین كه به ده‌ست نوێژێكی (مجزيء) دروست داده‌نرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌تانێ كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ست نوێژ ده‌گرێت نیه‌تی ده‌ست نوێژ بهێنێت، و پاشان (بسم الله الرحمن الرحیم) بڵێ، وئه‌مجا ئاو له ده‌م و لوتی ڕابدات، پاشان ڕوخساری بشوات، ئه‌مجا ده‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نیشكی، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ به‌سه‌ریدا بهێنێت، له‌گه‌ڵ ناو گوێیه‌كانی، ئه‌مجا قاچه‌كانی له‌گه‌ڵ قوله پێیه‌كانی بشوات، به مانایه‌كی تر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ یه‌كجار بشوات، ئه‌مه‌ش چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژی (مجزيء) دروست بوو .
دووه‌م جار باسی چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژ گرتنێكی ته‌واو (كامل) ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت، سه‌ره‌تا نیه‌ت بهێنێت و پاشان (بسم الله الرحمن الرحیم) بڵێ، ئه‌مجا له‌په‌كانی ده‌ستی سێ جار بشوات، پاشان به‌سێ مشتی خۆی سێ جار ئاو له ده‌م و لوتی وه‌ردات، ئه‌مجا سێ جار ڕوخساری بشوات، پاشان ده‌ستی ڕاستی تا ئه‌نیشكی سێ جار بشوات، ئه‌مجا ده‌ستی چه‌پی به‌هه‌مان شێوه، پاشان یه‌كجار ده‌ستی ته‌ڕ بهێنێت به‌سه‌ریدا له پێشی سه‌ره‌وه هه‌تاوه‌كو ده‌گاته پشت ملی، ئه‌مجا به ئاوێكی نوێ ده‌سته‌كانی ته‌ڕ بكات و هه‌ردوو په‌نجه‌ی شایه‌تومانی بخاته ناو هه‌ردوو گوێی، وه به په‌نجه به‌رانه‌ی مه‌سحی پشتگوێی بكات، پاشان قاچی ڕاستی له‌گه‌ڵ قوله پێیه‌كانی سێ جار بشوات، ئه‌مجا قاچی چه‌پی به‌هه‌مان شێوه، لهكۆتاییشهوه ئه‌و نزایه‌ی سه‌ره‌وه بخوێنێت كه ئاماژه‌مان پێدا : « أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ، اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين » .
هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست نوێژ، ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست نوێژ ده‌شكێنن:
1) هه‌رشتێك له پاش و پێشی مرۆڤ ده‌رچێت، وه‌ك میز و پیسایی و هه‌رجۆره شتێكی تریش .
2) له‌ده‌ستدانی عه‌قڵ، به له‌هۆش خۆ چوون، یان به سه‌رخۆشی، یان به‌شێتی بێت .
3) خه‌وتنێكی وا كه مرۆڤ هه‌ستی له‌ده‌ست بدات و ئاگای له‌خۆی نه‌مێنێت.
4) به‌ركه‌وتنی ناو له‌پی ده‌ست و په‌نجه‌كان له (چۆك) ئه‌ندامی نێرینه .
5) پاشگه‌ز بوونه‌وه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ؟
6) خواردنی گۆشتی ووشتر (له‌سه‌ر ڕای بۆچوونی هه‌ندێك لهمهزههبهكان) .
7) ده‌ست لێدانی پیاو له ئافره‌ت به شه‌هوه‌ته‌وه، یان ده‌ست لێدانی ئافره‌ت له پیاو به شه‌هوه‌ته‌وه .
چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ شایانی باسكردنه :
بابه‌تی یه‌كه‌م : هه‌ر كه‌سێك دڵنیا بوو له‌وه‌ی ده‌ست نوێژی هه‌یه، و گومانی بۆ دروست بوو كه ده‌ست نوێژ نه‌ماوه، ئه‌وه له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر دڵنیاییه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ده‌ست نوێژی هه‌یه .
بابه‌تی دووه‌م : هه‌ر كه‌سێك دڵنیا بوو له‌وه‌ی ده‌ست نوێژی نییه ، و گومانی بۆ دروست بوو كه ده‌ست نوێژی هه‌یه، ئه‌وه له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر دڵنیاییه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ده‌ست نوێژی نییه، بۆیه با ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه .
بابه‌تی سێهه‌م : میز و شیاكه‌ی ئه‌و گیانداره‌ی گۆشتی ده‌خورێت، له‌گه‌ڵ ئاوی پیاو هه‌ر هه‌مووی پاكه .
بابه‌تی چواره‌م : ئه‌گه‌ر موسڵمانێك گومانی له پاكی یان پیسی ئاوێك بۆ دروست بوو، ئه‌وه له‌سه‌ر دڵنیایی خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه هه‌موو شتێك له بنه‌مادا پاكوخاوێنه .
بابه‌تی پێنجه‌م : ئه‌گه‌ر ئاوێكی پاك وئاوێكی پیسی لێ گۆڕدرا، له‌م كاته‌دا سه‌رنج بدات و چاك لێیان وورد بێته‌وه تاوه‌كو ئاوه پاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌مجا با ده‌ست نوێژه‌كه‌ی پێ بگرێت .
مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان)
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی (خوفه‌كان) : خوفه‌كان وه‌ك گۆره‌وی وان كه له‌پێ ده‌كرێن و له پێست دروست كراون، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له كه‌تان و له خوری و هاوشێوه‌كانیشی دروست كرابوون هه‌ر حوكمی ئه‌و خوفهیان هه‌یه كه له پێست دروست كراون .
دووه‌م : به‌ڵگه‌ی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) :
كۆمه‌ڵیك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه ڕاده‌یان ده‌گاته مته‌واتر باسیان له‌چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر خوفه‌كان كردووه، یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه : عن عبد الله بن عمر عن سعد بن أبي وقاص عن النبي { أنه مسح على الخفين } ( ) واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر له سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه (خوایان لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر مه‌سحی له‌سه‌ر خوفه‌كان كردووه .
عن عمرو بن أمية الضمري قال : { رأيت رسول الله يمسح على عمامته وخفيه } ( ) واتا : عه‌مری كوڕی ئومه‌یه‌ی ضه‌میری (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوام بێنی كه مه‌سحی له‌سه‌ر عه‌مامه‌كه‌ی و خوفه‌كانی ده‌كرد .
عن المغيرة بن شعبة قال : {كنت مع النبي في سفر ، فأهويت لأنزع خفيه ، فقال : « دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا } ( ) واتا : موغه‌یره‌ی كوڕی شوعبه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : له‌سه‌فه‌رێكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووم په‌لامارم دا خوفه‌كان له پێی دابكه‌نم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : وازیان لێ بهێنه، چونكه من له‌سه‌ر خاوێنی (به‌ده‌ست نوێژه‌وه) له‌پێم كردوون، ئه‌مجا مه‌سحی له‌سه‌ر (خوفه‌كان) كرد .
سێهه‌م : مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) :
بۆ مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوفه‌كان چه‌ند مه‌رجێك پێویستن :
1) ده‌بێت له‌سه‌ر پاكی له پێ كرابن، واته پیش ئه‌وه‌ی له پێیان بكات ده‌بێت ده‌ست نوێژی هه‌بوو بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی موغه‌یره‌ی كوڕی شوعبه كه كه‌مێك پێش ئێستا باسمان كرد : عن المغيرة بن شعبة قال : كنت مع النبي في سفر ، فأهويت لأنزع خفيه ، فقال : { دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا } ( ) واتا : موغه‌یره‌ی كوڕی شوعبه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : له‌سه‌فه‌رێكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووم په‌لامارم دا خوفه‌كان له پێی دابكه‌نم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : وازیان لێ بهێنه، چونكه من له‌سه‌ر خاوێنی (به‌ده‌ست نوێژه‌وه) له‌پێم كردوون، ئه‌مجا مه‌سحی له‌سه‌ر (خوفه‌كان) كرد .
2) ده‌بێت ئه‌و خوفانه یان ئه‌و گۆره‌ویانه پاك‌و خاوێن بن و پیس نه‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر پیس بوون دروست نییه مه‌سحیان له‌سه‌ر بكریت. (له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێك له مه‌زهه‌به‌كان مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وی به دروست نازانن، به‌ڵام په‌ێی به‌ڵگه‌كان ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه دروسته مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وی) .
3) ده‌بێت ئه‌و خوفانه، ته‌واوی ئه‌و جێگایه‌ی كه فه‌رزه بشۆرێت دایپۆشێت ( واته قاچ و قوله پێكان داپۆشێت) .
چواره‌م : ماوه‌ی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) :
ماوه‌ی مه‌سح كردنی سه‌ر خوفه‌كان بۆ كه‌سێكی نیشته‌جێ، شه‌و و ڕۆژێكه، وه بۆ كه‌سی موسافیریش سێ شه‌و و سێ ڕۆژه، سه‌ره‌تاكه‌شی له سه‌ر ڕای دروست له‌و كاتـــهوه ده‌ست پێ ده‌كات كه مه‌سحت له‌سه‌ر خوفه‌كان ده‌ست پێكردووه .
پێنجه‌م : چۆنیه‌تی مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) :
ده‌سته‌كانی به ئاو ته‌ڕ ده‌كات، ئه‌مجا ده‌یهێنێت به دیوی دیاری سه‌ره‌وه‌ی خوفه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیهێنێت به‌ژێر خوف و پاژنه پێكانیدا .
شه‌شه‌م : به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانی مه‌سح له‌سه‌ر (خوفه‌كان) :
1) ئه‌گه‌ر هاتوو خوفه‌كان له پێ داكهنران .
2) ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخێكی وا هاته پێشه‌وه ئه‌و كه‌سه واجب بوو غوسلی له‌ش گرانی بكات .
3) ئهگـــــهر هاتوو ماوه‌ی مه‌سح كردنی سه‌ر خوفه‌كان ته‌واو بوو .
خۆشتن (الغسل)
ئه‌و شتانه‌ی خۆشتن واجب ده‌كه‌ن :
1) له‌ش گرانی (الجنابة) : ئه‌مه‌ش جووت بوونی پیاو و ژن ده‌گرێته‌وه كه هه‌ردوو خه‌ته‌نه‌یان لێك بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر چی ئاویش نه‌یه‌ته خواره‌وه .
مه‌به‌ست له هاتنه خواره‌وه‌ی ئاو بریتیه له هاتنه‌وه‌ی ئاوی پیاو كه به ته‌كان ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ هه‌ست كردن به خۆشییه‌ك، جا له‌كاتی خه‌ودا بێت ، یان له‌كاتی به‌خه‌به‌ربووندا بێت ، چی له پیاو یان له‌ژن ده‌ربچێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﮊ ( ) واتا : ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوون، ده‌بێ ته‌واوی جه‌سته‌و لاشه‌تان بشۆرن و خاوێنی كه‌نه‌وه , هه‌وره‌ها پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی:{ إذا التقى الختانان فقد وجب الغسل} ( ) واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوو خه‌ته‌نه‌ی پیاو و ئافره‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌وه ئیتر خۆشتن واجب ده‌بێت .
2) بڕانه‌وه‌ی خوێنی حه‌یز و مناڵ بوون، واتا ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له سوڕی مانگانه یان خوێنی مناڵ بوون پاك بوویه‌وه، واجبه خۆی بشوات، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﮊ ( ) واتا: كه‌وابوو ئێوه‌یش له‌ماوه‌ی بێ نوێژییاندا لێیان وهدووربن وتێكه‌ڵی سه‌رجێیان مه‌كه‌ن، وه نابێ نزیكیان ببنه‌وه‌و بچنه‌لایان، ههتاپاك ده‌بنه‌وه، جاكه پاكیش بوونه‌وه‌و خۆشیان شوشت، ئه‌وجا ده‌توانن بچنه‌لایان و تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن .
هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش : عَنْ عَائِشَةَ -رَضِيَ اللهُ عَنْهَا- أَنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ -رَضِيَ اللهُ عَنْهَا- شَكَتْ إِلَى النَّبِيِّ الدَّمَ، فَقَالَ: { امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ، ثُمَّ اغْتَسِلِي } ( ) واتا : عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه (أم حبیبة) (خوای لێ ڕازی بێت) شه‌كوای حاڵی خۆی لای پێغه‌مبه‌ر كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێنی پێدا دێت، پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو : به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاسایی خۆته حسابی بكه، پاش ئه‌وه خۆت بشۆ ( واتا پاش ئه‌وه‌ی خۆت شۆرد ئیتر نوێژی خۆت بكه .
وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر واجب بوونی خۆشۆردن پاش خوێنی (نفاس) مناڵ بوون، ئه‌وه‌یه خوێنی مناڵ بوون جۆرێكه له خوێنی حه‌یز، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه كاتێك عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران كه‌وته سوڕی مانگانه‌وه پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو : { لعلَّكِ نُفِسْتِ} ( ) واتا : له‌وه ده‌چێت كه‌وتبیته سوڕی مانگانه‌وه، لێره‌دا خوێنی حه‌یزی به ووشه‌ی (نفاس) ده‌ربڕیوه، كه‌واته (نفاس = خوێنی مناڵ بوون) جۆرێكه له خوێنی سوڕی مانگانه .
چۆنیه‌تی خۆشتن :
خۆشتن به‌دوو شێوه ده‌بێت :
یه‌كه‌م : چۆنیه‌تی خۆشتنێكی ته‌واو (كامل) : به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه نیه‌تی لابردنی له‌شگرانی بهێنێت، و پاشان بڵێت (بسم الله)، دوای ناو له‌په‌كانی سێ جار بشوات، ئه‌مجا پاش وپێشی خۆی پاك بكاته‌وه، پاشان ده‌ست نوێژ بگرێت، دوای به سێ مشت ئاو سه‌ری و گوێیه‌كانی سێ جار بشوات، ئه‌مجا له‌سه‌ره‌وه بۆ خوراه‌وه ئاو بكات به‌لای ڕاستیدا، پاشان هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌لای چه‌پیدا ، به‌ڵام ئه‌و جێگایانه‌ی كه كه‌مێك شاراوه و لۆچیان هه‌یه ده‌ستیان تێ بخات، وه‌ك ناوك و سه‌ر ئه‌ژنۆ و بن باڵه‌كانی .
دووه‌م : چۆنیه‌تی ئه‌و خۆشتنهی كه واجبهكهت له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت (مجزيء) ئه‌و خۆشۆردنهیه كه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌موو لاشه‌ت بشۆریت له‌گه‌ڵ ئاو ڕادانه ناو لووت و گوێیه‌كانه‌وه .
ته‌یه‌موم
ته‌یه‌موم یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئومه‌تی ئیسلام، كه له‌بری ده‌ست نوێژ خوای گه‌وره دیاری كردووه .
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ته‌یه‌موم .
مه‌به‌ستیش له ته‌یه‌موم ئه‌وه‌یه مرۆڤی باوه‌ڕدار به نیه‌تی په‌رستنی خوای گه‌وره ، ڕوخسار و له‌پی ده‌سته‌كانی به گڵێكی پاكوخاوێن مه‌سح بكات .
دووه‌م : چی كاتێك ته‌یه‌موم كردن دروست و مه‌شروعه ؟
ته‌یه‌موم له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه باسیان لێوه ده‌كه‌ین مه‌شروع و دروسته :
1) ئه‌گه‌ر كاتێك ئاو نه‌بوو .
2) كاتێك ئه‌گه‌ر برینێك یان نه‌خۆشیه‌كی وای هه‌بوو ترسا له به‌كارهێنانی ئاو .
3) ئه‌گه‌ر هاتوو ئاو هه‌بوو، به‌ڵام ئاوه‌كه هێنده سارد بوو، ئه‌و كه‌سه نه‌یشی ده‌توانی گــــهرمی بكات، وه ئه‌گــه‌ر بهساردیش به‌كاری بهێنایه زیانی بۆی ده‌بوو .
4) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی پێی بوو، پێویستی پێی بوو بۆ خواردنه‌وه‌ی خۆی یان غه‌یری خۆی، وه ده‌ترسا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌كاری بهێنێت دواتر تینویه‌تی زۆریان بۆ بهێنێت .
سێهه‌م : ئه‌و شتانه‌ی ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه :
1) بوونی ئاو، یان په‌یدا بوونی ئاو .
2) ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست نوێژیان به‌تاڵ ده‌كرده‌وه تهیهمومیش به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه .
چواره‌م : چۆنیه‌تی ته‌یه‌موم كردن :
سه‌ره‌تا نیه‌تی ته‌یه‌موم بهێنێت (دیاره نیهتییش له‌دڵدایه) پاشان، ناوی خوای گه‌وره بهێنێت، ئه‌مجا یه‌كجار به ناو له‌پی ده‌ست بكێشێت به‌و گڵه‌ی كه تهیهمومهكهی پێ ده‌كات، دواتر ڕوخسار و هه‌ردوو له‌پی پێ مه‌سح بكات .
باسی حه‌یز و ئافره‌تی مناڵ بوو، ئیستاحضة
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی حه‌یز (خوێنی سوڕی مانگانه):
ئه‌و خوێنه‌یه كه له‌پاش باڵغ بوون له مناڵدانی ئافره‌ت و له جێگه شه‌رمی له‌چه‌ند كاتێكی دیاری كراودا ده‌رده‌چێت، كه‌مترین ماوه‌ی حه‌یزی شه‌و و ڕۆژێكه و لای زۆریشی پانزه رۆژه .
دووه‌م : پێناسه‌ی خوێنی مناڵ بوون (النفاس):
ئه‌و خوێنه‌یه كه له جێگه شه‌رمی ئافره‌ت به‌هۆی مناڵ بوونه‌وه ده‌رده‌چێت، لانی كه‌می ماوه‌كه‌ی دیاری نییه، هه‌ركاتێك ئه‌و ئافره‌ته‌ی مناڵی بووه دڵنیا بوو له‌وه‌ی پاك بووه‌ته‌وه، خۆی بشوات و ده‌ست بكاته‌وه به كردنی نوێژه‌كانی، لای زۆری ماوه‌ی خوێنی مناڵ بوونیش چل ڕۆژه .
سێهه‌م : موستهحاضة :
پێناسه‌ی ئیستحاضه : (موستهحاضة) به‌و ئافره‌ته ده‌وترێت كه ماوه‌ی خوێنی سوڕی مانگانه‌ی (حه‌یزه‌كه‌ی) زیاتر بێت له پانزه ڕۆژ .
چواره‌م : هه‌ندێك له حوكمه‌كانی ئافره‌تی حه‌یزدار و مناڵ بوو :
1) حه‌رامه پیاو بچێته لای ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه كه‌وتوه‌ته سوڕی مانگانه (حه‌یز) و مناڵ بوونه‌وه، و سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات، هه‌تاوه‌كو پاك ده‌بێته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮊ ( ) واتا : نزیك ئه‌و ئافره‌تانه مه‌كه‌ونه‌وه و سه‌رجێیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن هه‌تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه .
2) حه‌رامه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ده‌كه‌وێته سوڕی مانگانه و مناڵ بوونه‌وه، نوێژ و ڕۆژوو بگرێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه ده‌بێت ڕۆژوه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی پاك بوویه‌وه بیانگرێته‌وه، به‌ڵام نوێژه‌كانی ناكاته‌وه .
3) حه‌رامه له‌سه‌ریان كه ته‌وافی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه و خۆیان ده‌شۆرن .
4) نابێت ده‌ست له قورئانی پیرۆز بده‌ن، مه‌گه‌ر به‌ده‌ست كێش و هاوشێوه‌كانیه‌وه نه‌بێت .
پێنجه‌م : حاڵه‌ته‌كانی (موستهحاضة):
ئافره‌تی (موستهحاضة) سێ حاڵه‌تی هه‌یه :
1) یان ئه‌وه‌تانێ ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌ی خۆی ده‌زانێت، ئه‌و كاته ئه‌و ماوه‌یه داده‌نیشێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نوێژ و ڕۆژی له‌سه‌ر یاساغ و قه‌ده‌غه ده‌بێت، پاشان خۆی ده‌شوات و نوێژه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
2) یان ئه‌وه‌تانێ ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌ی خۆی نازانێت و جودای ناكاته‌وه، له‌م كاته‌دا وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی چاوه‌ڕوان ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی نزیكی نه‌بوو، ئه‌و كاته وه‌ك زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تان كه شه‌ش یان حه‌وت ڕۆژ چاوه‌ڕوان ده‌كات، و پاش خۆشتن ده‌ست ده‌كاته‌وه به نوێژ كردن، وه ئه‌و خوێنه‌ی كه زیاتر بێت له‌و شه‌ش یان حه‌وت ڕۆژه به خوێنی (ئیستحاضه) داده‌نرێت، بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ست نوێژێكی تازه هه‌ڵده‌گرێت و نوێژی خۆی ده‌كات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م مهسئهلهیه، ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یه كه پێشتر ئامـــاژهمان پێدا :
"عَنْ عَائِشَةَ -رَضِيَ اللهُ عَنْهَا- أَنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ -رَضِيَ اللهُ عَنْهَا- شَكَتْ إِلَى النَّبِيِّ الدَّمَ، فَقَالَ: { امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ، ثُمَّ اغْتَسِلِي } ( ) واتا : عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه (أم حبیبة) (خوای لێ ڕازی بێت) شه‌كوای حاڵی خۆ لای پێغه‌مبه‌ر كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاد له‌ڕاده‌ی خۆی خوێنی پێدا دێت، پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو : به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاسایی خۆته حسابی بكه، پاش ئه‌وه خۆت بشۆ(واتا پاش ئه‌وه‌ی خۆت شۆرد ئیتر نوێژی خۆت بكه).
3) ئه‌گه‌ر هاتوو عاده‌تی وا نه‌بوو هه‌میشه بكه‌وێته خوێنی (ئیستحاضه) وه، به‌ڵام ده‌یتوانی خوێنی ڕه‌شی سوڕی مانگانه‌ی خۆی، جیا بكاته‌وه له خوێنه‌كانی تر، له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو پاك بوویه‌وه له‌و خوێنه ڕه‌شه‌ی سوڕی مانگانه‌ی خۆی ده‌شوات و ده‌ست ده‌كاته‌وه به نوێژه‌كانی .
چواره‌م : هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كانی ئافره‌تی موستهحاضه :
ئافره‌تی موستهحاضه : خۆی ده‌شوات و ڕۆژوو ده‌گرێت و نوێژه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام هێنده هه‌یه بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌بێت ده‌ست نوێژی نوێ بگرێته‌وه، وه دروسته بۆ پیاوه‌كه‌شی بچێته‌لای و سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بكات، به كورتی و به‌كوردی هه‌رشتێك له‌كاتی سوڕی مانگانه‌یدا لێی قه‌ده‌غه كرابوو بۆی دروست ده‌بێت له‌كاتی (ئیستحاضه) دا .
خۆێنه‌ری به‌رێز: له پاش باسی پاكوخاوێنی به‌شی نوێژ دێت...تكایه چاوه‌ڕوان بن.
پێڕستی بابهتهكان
ناونیشان لاپه‌ڕه
1 پاكوخاوێنی (الطهارة) 4
2 جۆره‌كانی پاكوخاوێنی (الطهارة) 4
3 چوونه سه‌ر ئاو و ئادابه‌كانی 5
4 ده‌ست نوێژگرتن 6
5 فه‌زڵی ده‌ست نوێژگرتن 6
6 فه‌رزه‌كانی ده‌ست نوێژگرتن 8
7 سوننه‌ته‌كانی ده‌ست نوێژ گرتن 10
8 مهكروهاتهكانی ده‌ست نوێژ 11
9 چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن 11
10 هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست نوێژ، ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست نوێژ ده‌شكێنن 12
11 مه‌سح كردن له‌سه‌ر (خوفه‌كان) 13
12 خۆشتن (الغسل) 16
13 چۆنیه‌تی خۆشتن 17
14 ته‌یه‌موم 18
15 باسی حه‌یز و ئافره‌تی مناڵ بوو، ئیستاحضة 19